زۆر ده‌مێكه منی کورده
ئـازاره‌كان ده‌مـدوێنن
هۆزانی خه‌م ده‌هۆنمه‌وه
گیانم بویته پشكۆی بریان
ساڵه‌هایه له‌ژێر چنگی دڕنده‌كان
له‌ناو ماڵ و لانه‌ی خۆما
هه‌ربرینه‌له سه‌رجه‌سته‌م
هه‌ڵ ده‌که‌ندرێ و بۆم ده‌روێنن
زۆرله مێژه هه‌روا خه‌م و نه‌هامه‌تی
ڕۆژگارانمه له ئارایه
به‌خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان دێنه سه‌رم
زامه‌كانم هه‌ر كوڵ ده‌كه‌ن
ساتێ نیه دڕنده‌كان نه‌مگریێنن و
هه‌موو ڕوژێ له‌په‌رێزی برینی دڵم
به چوار گاسـنی سه‌د شاخه‌وه
جه‌سته‌ی برینم لێ نه‌كێڵن
هه‌موو جه‌رگ و هه‌ناو و هه‌ست
شۆ ده‌بڕن و وه‌ردی ده‌ده‌ن
هه‌زار هه‌زار زامی نوێ
له جه‌سته‌ی من دابین ده‌كه‌ن
ده‌بێ كه‌ی بێ ده‌ستی ته‌ره‌س ببڕێته‌و‌ه
ساتێ منیش دڵ ئارام و ئاسوده بم
به بێ خه‌م و زامی كوڵی ڕۆژگارانم
گیانم تێكه‌ل ڕه‌هابوونی
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێ
ده‌بێ كه‌ی بێ دڵی دوور و غه‌ریبی من
له‌ژێرئاڵای كوردستان‌م
له ته‌ك یارو هه‌ڤالانم بحه‌سێته‌وه
بێ ئێشان و نه‌هامه‌تی و بێ جه‌فابم
منیش وه‌كو هه‌موو كه‌سێ
له‌ماڵی خۆم خاوه‌ن كیان و وه‌ڵاتم بم
هه‌موو ڕۆژێ سه‌ر له‌به‌یان
له‌جێی ئازار چاو ببڕمه
ئاسۆی ڕوون و ئاسمانی خۆم
له‌سه‌ر لوتكه و دۆنده‌كانم
ئاڵای به‌رزم شه‌كاوه‌بێ
رۆژی ڕوونم بۆ هه‌تایه
له تاق ئاسمان هه‌ر دیاربێ
ده‌بێ كه‌ی بێ منیش خاوه‌ن
وه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بم
له‌م جیهانه ناو ده‌ربكه‌م
نیشتمانم وه‌پێش كه‌وێ
چاو له ده‌ستی كه‌سێ نه‌بم
كه‌ركوكی دڵ پایته‌ختم بێ
تازی و تورک و عه‌جه‌م ون بن
ده‌بێ كه‌ی بێت
ورته‌ی پیس و ده‌غه‌له‌کان
بۆ هه‌تایه له چال بندرێ و
چی نه‌یار و داگیركه‌ر و خائینانن
له‌گولخه‌نی مه‌رگاوه‌ریان بخنكێندرێن
كوردیش له ناو گولشه‌نی ژین
پێش بكه‌وێ و ئازاد بژی
ده‌بێ كه‌ی بێ ده‌بێ كه‌ی بێ
ئاواتی من وه‌دی بێتن
كوردستان‌م سه‌ربه‌خۆ بێ ؟
٭
..
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print