به‌فرانـــــبار و کــــــــــڕێوه بوو
سوپای سه‌رما به ڕێوه بوو
قــــــه‌ڵافه‌تی سپـــــــــــی زه‌وی
قه‌ڵای ووره‌ی کردم نه‌وی
ترسم هه‌بوو که رێــــــــبه‌ندان
زیاتر له‌شم بخاته ژان
رێگای به‌هــــــــارم لێ بگرێ
سه‌ری بێزارم هه‌ڵگرێ
بیبا به‌ره‌و ئاســـــــــۆی نه‌مان
خه‌م به‌رنه‌دا قه‌ت ئێخه‌مان
که چی هات مانگی ڕێبه‌ندان
له نێو سه‌رما و سۆڵی زستان
خـــــۆری ئـــــازادی به دی کرد
سه‌ری به دوژمن نه‌وی کرد
به‌سته‌ڵه‌کی زســـــتانی ســـــڕ
به نووکی تیشکی کرد پچکڕ
دار و ده‌وه‌ن که‌وتنه ســــه‌ما
ترسی شه‌خته و سه‌رما نه‌ما
به‌فـــــر و سه‌هۆڵیش توانه‌وه
به دووندان و به نوانه‌وه
سیمــــای ئـــــازادی ده‌رکه‌وت
شۆڕشی کوردان سه‌رکه‌وت
بوو به شایی و به‌زم و دیلان
له ناو کۆڕی پێشووی دیلان
دیلی دوێنێ ئه‌وڕۆ شـــــــــادن
له کۆت و زنجیر ئازادن
ده‌وری نه‌ما شــــای په‌هله‌وی
ڕه‌پێی به‌ختی خه‌ڵک که‌وی
له مهـــــــــــــــاباد، له چوارچرا
ئاڵای کـــــــوردستان هه‌ڵدرا
که هــــــــــــه‌ڵدرا ئاڵای کۆمار
له مێژووی کورد بۆ یه‌که‌م جار
دووه‌م مانگی وه‌رزی زســــــتان
دوو ڕۆژ چووبوو له ڕێبه‌ندان
ئه‌وێ ڕۆژێ کـــــــرا تۆمــــــــــــــار
که قازی بوو به سه‌ر کۆمار
ئه‌ی گلێنه‌ی چاوی کــــــــوردان
هه‌رپیرۆزبی 2 ی ڕێبه‌ندان
رێبه‌ندانی 1388 ی هه‌تاوی
ــــــــــــــــــــــــــ
هیوا
RSS
چاپ کردن/Print