به‌رزی چیا جهێ باڵا
من دڤێ بۆ باب و کالا
ئه‌زێ ده‌چمه‌ترۆپک و سه‌ران
دکه‌م یادی گشت سه‌روه‌ران
ئه‌ڤینا من کوردستانه
گیان و سه‌رم بۆی قوربانه
بستێ له خاکی ڕه‌نگینم
ناده‌م به هیچ نرخی‌ژینم
کواردستانم واری خۆمه
هه‌ست ودین و روگه‌ی خۆمه
که‌رکوکی من خوێنی سووره
شـــــاری کوردی پڕ له نووره
دیار به‌کرو قامیشلۆکه‌م
مه‌هاباده خوێناویه‌که‌م
ڕوگــه‌ی هه‌مـــوو ئاواتمن
سه‌رچاوه‌ی گشت ژیانمن
ئه‌زی دچم به‌ره‌و هــــه‌وار
دکه‌م باسی گشت شاسوار
شیخ سه‌لام و نه‌هری و نوری
عوبه‌یدوللا و سـمکۆی بووری
له یاد ناکه‌م شه‌هیدانم
ســـــه‌ید ڕه‌زاو یاره‌کانم
قازی مه‌رد مه‌هـــــــابادم
بارزانی و شیخ مه‌حمودم
گشتیان چاوو هه‌ستی منن
خۆشم ده‌وێن سه‌یدای منن
منیش له‌و ڕێگه قوربانم
به‌خت ده‌که‌م هه‌موو ژیانم
ئه‌ڤینا من ئه‌ڤینا من
کوردســتانا ده‌لالا من
کوردســــــتانم ژینا منه
هه‌مووهه‌ست وبیرامنه
سه‌رو ماڵ و هه‌موو بوونم
ده‌ده‌م له ڕێی سه‌رخۆ بوونم
په‌ت له ملی نه‌یار ده‌که‌م
داگیرکه‌ران ڕیســوا ده‌که‌م
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ترۆپک وسه‌ران
کرنوش ده‌به‌م بۆ سـه‌روه‌ران
کوێ بڵنده خۆشـــــم ده‌وێ
بۆ کوردستانی خۆم ده‌وێ
ئاڵای به‌رزی کوردســتانم
ده‌بێ سه‌رخه‌م له جیهانم
کوردیش ناوی ده‌رکه‌و‌ێتن
سه‌ربه‌خۆو و ڕه‌هــــا بێتن
ئه‌سپی هونه‌رمن تاوده‌ده‌م
کوردســتانم وه‌سه‌ر ده‌خه‌م
به یه‌کبــوون و کوردایه‌تی
وه‌سه‌ر ده‌خه‌م مه‌ردایه‌تی
نه‌فرین له په‌ستی ژین ده‌که‌م
گشت دوژمنان سه‌ر شۆڕ ده‌که‌م
کێ خۆ فرۆشه و کێ خائینه
ڕیســـوای ده‌که‌م کێ دوژمنه
ئالای به‌رزی کوردســـــــــتانم
هه‌ر سه‌ر ده‌خه‌م له جیهانم
ده‌بێ کوردیش سه‌ربه‌خۆ بێ
ئالای هه‌رده‌م شــــــــه‌کاوه‌بێ
به زانست و ته‌کنه لۆژیام
نا هێلمه‌وه خــۆزیاو بریام
* نه‌ورۆزی 2005 هه‌نده‌ران به‌رلین
RSS
چاپ کردن/Print