![]() |
|||||
|
28ی مانگی سه‌رماوه‌زی 1368 رۆژێکه که بۆ ئیعدام کردنی رۆڵه‌ی کورد کاک ره‌شاد حوسێنی دیاری کراوه. ئه‌م رێکه‌وته چه‌نده راست بێ، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قسه و وتانه‌ی که که‌سانی نزیک به بنه‌ماڵه‌که‌ی بڵاویان کردووه‌ته‌وه. دروستی و نادروستی ئه‌م رێکه‌وته هیچ له‌وه ناگۆڕێ که کوڕێکی هه‌ڵکه‌وتوو و زانای کورد 20 ساڵ له‌مه‌وپێش به ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ژێر خراوترین و دڕندانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی لێ ئه‌سێندراوه. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر بێ که سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌شکه‌نجه تاقه‌ت پڕوکێنانه‌ی که له سه‌ری ئه‌نجام درا، نه‌بووه هۆی ئه‌وه که یه‌ک تۆزقاڵ له‌و گشته نهێنیه‌ی که به لایه‌وه بوو بدرکێنێ، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه شانازییه‌که که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و رێکخراوانه که ده‌توانن رۆڵه‌ی ئه‌وتۆ له داوێنی خۆیاندا باربێنن. |
| |||
| هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | |||||