خوێندنه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند وێنه‌ی ده‌ورانی کۆماری کوردستان
ئه‌و باسه بۆ هه‌وه‌ڵ جار له نه‌ورۆز تی‌ڤی، له ژانویه‌ی 2009، به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان، زۆر به کورتی هاته به‌رباس و ئێستاش کرچ و کاڵ به شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌نووسرێته‌وه. به هیوای ئه‌وه که ببێته هانده‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له لایه‌ن که‌سانی به توانا له بواری هو‌نه‌ری فۆتۆ و کاریگه‌ری فۆتۆ له پانتایی کولتور و سیاسه‌ت دا.
وێنه و گه‌ڕان به دوای زانین دا
که‌ڵک‌وه‌رگرتن له وێنه وه‌ک "سه‌رچاوه" له لێکۆڵینه‌وه‌ی کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا زیاتر له پێشوو په‌ره‌ی‌سه‌ندووه. (پێشتر سه‌رچاوه‌کان زیاتر "نوسین" کان بوون.) هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و کولتورانه‌ی که له ڕێگای "بینین" وه پێکدێن، په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌مه‌ش به چه‌ند هۆ/ فاکته‌ره‌وه گرێدراوه: ئا) کولتور زیاتر وه‌ک پێوه‌ندی هه‌ڵسوکه‌وتی ئینسانه‌کان ده‌بیندرێ، ب) ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژانه زیاتر له ڕێگای بینینه‌وه وه‌ده‌ست‌دێن، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه له ڕێگای چاوه‌وه‌یه، ج) ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه به‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م زیاتر بووه. هه‌ره‌وها هێز و کاریگه‌ری که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی وه‌ک تی‌ڤی و ئامرازی دیگیتاڵی له‌و چه‌شنه‌ن که تێگه‌یشتن له "جیهان وه‌ک تێکست" به‌ره‌و "جیهان وه‌ک وێنه" ده‌با و وه‌ده‌ست‌هێنانی ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی ئینسانی به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رین له ڕێگای بینین، وێنه و چاو‌ه.
کاتێک ئێمه وشه‌ی "وێنه" به‌کاردێنین، هه‌م به مانای کۆنکرێتی ڕۆژانه‌ی خۆی دێ و هه‌م به مانای که‌ره‌سه‌یه‌ک که له ڕێگای بینایی و دیتنه‌وه پێوه‌ندی دروستده‌کا. وێنه وه‌ک که‌ره‌سه و یارمه‌تیده‌رێک له کاری مه‌یدانیدا و هه‌روه‌ها بۆ به‌ته‌سویرکێشان و نێشاندانی ئایدیا، ئه‌رزش و بیره‌کان به‌کاردێن. وێنه ده‌توانێ ساختمانێک، ژورێک، دارێک، یان وێنه‌ی سه‌ر کراسێک و هتد بێ.
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ داگرتن یان خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print