ڕۆژی 23 ی ڕێبه ندانی ساڵی 1327 ی هه تاوی له شاری سابڵاخ له دایک بووم٠باوکم مووچه خۆری ئیداره ی سجیل بوو٠خوێندنی سه‌ره‌تاییم له قوتابخانه‌ی فیرده‌وسی و خوێندنی ناوه‌ندیم له قوتابخانه‌ی ئیبنی سینای ئه‌م شاره ته‌واو کردووه٠
ساڵی1347 ی هه تاوی چوومه زانستگای ته ورێز و له جۆزه ردانی 1352 له لقی جوغرافیای ئابووری و ئینسانی لیسانسم وه رگرت٠خزمه تی ئیجباریم وه ک ماموستا له قوتابخانه ناوه ندی یه کانی ،،کورشی که بیری,, بۆکان,, و ،،ره زا شا،،ی سابڵاخ تێ په ر کرد٠پاشان به ره سمی بوومه ماموستا وتا جۆزه ردانی 1359 ماموستای قوتابخانه کانی سابڵاخ و هه روه ها وه ک نووسه ری به رنامه ی،،خاووخێزان،،ی رادیۆ مه هاباد خه ریکی ئیش و کار بووم٠
له بانه مه ری 1358 بوومه ئه ندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ٠له جه نگه ی شه ڕی سێ مانگه دا وه ک کادری به شی ماڵی له ناو شار دا خه ریکی تێکۆشانی حیزبایه تی بووم٠پاش ده رچوونی په یامی خومه‌ینی بۆ خه ڵکی کوردستان له 26 ی خه زه ڵوه ری 1358 و گه ڕانه وه ی تێکۆشه‌ران له شاخه وه بۆ شار ماوه یه ک له کۆمیته ی شارستانی مه هاباد و پاشان له ئینتشاراتی ده فته ری سیاسی له نێو شار دا درێژه م به ئه رکه پێ ئه سپێردراوه کان دا٠
له ده ست پێکی به رنامه کانی ده نگی کوردستانی ئێران ، له شه وی 19 له سه‌ر 20 ی جۆزه ردانی 1359 هه له دۆڵی شێخانی ناوچه ی مه نگوڕانی سابڵاخ له زێد‌و ئه ندامانی بنه ماڵه ماڵئاواییم کرد‌و سه نگه ری خه باتم له شاره وه بۆ شاخ گوێزته وه٠
به پێی بڕیاری کۆمیته ی ناوه ندی حدکا له 20 ی مانگی خاکه لێوه‌ی 1360 هه‌تاوی به ڕاوێژکاری کۆمیته ی ناوه ندی کۆنگره‌ی چواره‌می ئه م حیزبه دیاری کرام٠له کۆنگره‌کانی 5، 6،7، 8 ، 9 دا به شداریم بووه به ڵام له هیچیان دا خۆم بۆ ئه‌ندامه‌تی له ڕێبه‌رایه‌تی حیزب له هه‌ر پله‌یه‌ک دا بووبێ نه‌پاڵاوتووه ٠وام به باش زانیوه وه‌ک کادرێک له ده‌نگی کوردستانی ئێران دا درێژه به کار‌و تێکۆشانم بده‌م٠
سه‌ره‌نجام له بارودۆخێکی به‌راستی نه‌خوازراو دا له 5 ی پوشپه ری 1373ی هه‌تاوی بارگه‌وبنه‌م پێچرایه‌وه و ماڵئاواییم له هه‌موو خوشیی و ناخۆشییه‌کانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌موو حه‌ز و هیوا و ئاواته وه‌دی نه‌هاتووه‌کان کرد‌و به‌ره و تاراوگه داگه رام٠
ئێستا له وڵاتی سویس به هیوای شنه‌بای ئازادی و هیوا به دوا رۆژێکی گه‌ش بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و کۆتایی هاتن به دیکتاتۆری ره‌ش و وه‌دی هاتنی ئامانجی به‌رزی ئه‌م گیانه پاکانه‌ی له پێناوی کورد‌و کوردستان دا فیدا بوون ده‌ژیم.
به هیوای سه رکه وتن_____ ته ها عه تیقی
10 ی پوشپه‌ڕی 1384 ی هه تاوی
......
پێشمه‌رگه‌کان:
به‌ڕێز کاک ته‌ها عه‌تیقی کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممۆ، ڕێکه‌وتی 2009.12.28ی زایینی، له کاتی وه‌رزش و به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ، له شاری "بیل ـ بیه‌ن"ی وڵاتی سویس کۆچی دوایی کرد و به‌یانی ڕۆژی 31 ـ 12 ـ 2009 به به‌شداری سه‌دان که‌س له دۆستان و هاوڕێیانی و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌کان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی چه‌ندین حیزبی کوردی ته‌رمی تێکۆشه‌ری ناسراو و ماندوو نه‌ناسی گه‌لی کورد و بێژه‌ری راستبێژ و حه‌ق‌ویژی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران کاک ته‌ها عه‌تیقی له نێو ده‌ریای خه‌می هاوڕییانی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی دا له له گۆرستانی شاری بییل به ئادره‌سی خواره‌وه به خاک سپێردرا.
Cimetière Bienne-Madretsch
121, Route de Brügg (Brüggstrasse 121)
2503 Biel-Bienne/Suisse
رۆحی کاک ته‌ها و هه‌موو رێبوارانی رێگای ئازادی شاد بێت.
RSS
چاپ کردن/Print