وێنه: ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان: عومه‌ر، کاک موته‌لیب، کاک ره‌حیم مه‌نگوڕی، کاک ئه‌حمه‌د شێربه‌گی، کاک هه‌مزه، کاک ره‌حیم بێهروز و نه‌مر کاک ته‌ها عه‌تیقی .
هه‌واڵی مه‌ر‌گی نابه‌وه‌ختی کاک ته‌های عه‌تیقی هه‌ژاندمی. له‌سه‌ریه‌ک ئه‌و جۆره هه‌واڵانه تاسێنه‌ر و خه‌مهێنه‌رن . به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه ئازاریشی له‌گه‌ڵ دابوو له خۆرا نه‌بوو به هه‌موو وجودمه‌وه هه‌ستم به له‌رزینی ئه‌ژنۆکانم کرد. ئاخر به له ده‌ستچوونی کاک ته‌ها، حیزبی دێموکڕات کادرێکی به‌وه‌جی خۆی، گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران تێکۆشه‌رێکی شێلگیری ڕێگای ئازادی و دێموکراسی، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران یه‌کێک له ماندوویی نه‌ناسترین مودیره‌کانی خۆی له‌ده‌ست دا.
کاک ته‌ها که پێش بوون به پێشمه‌رگه، توانا‌و زانایی و لێوه‌شاوه‌یه‌کانی خۆی وه‌ک مامۆستا له قوتابخانه‌کانی مه‌هاباد دا بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یی نوێی کورد ته‌رخانکردبوو، پاش هێرشی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رکوردستان، به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی له به‌رکرد و هه‌موو وزه‌و زه‌وق وهه‌ست و وجودی خۆی بۆ بردنه پێشی خه‌بات له ڕێگای ئازادی‌دا ته‌رخان کرد. کاک ته‌ها هه‌ر له ڕۆژه‌کانی هه‌وه‌ڵه‌وه له ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران‌دا کاری کرد و زوو بوو به كۆڵه‌که‌یه‌کی به هێزی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران. ڕادیۆیه‌ک که به تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجی سه‌ختی ئه‌و ده‌مدا و ته‌نانه‌ت دواتریش و ئێستاش هه‌روا ده‌نگی حه‌قوێژی بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموكراتی گه‌له‌که‌مانه و له ڕاگرتنی وره‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی گه‌له‌که‌ماندا ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێ ڕۆله‌کانی کوردستان بۆ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی هاده‌دا.
کاک ته‌ها به حوکمی کاره‌که‌ی و شوێنی کاره‌که‌ی هه‌میشه مشاویرێکی سابتی ڕیبه‌رایه‌تی حیزب بوو. خاوه‌ن نه‌زه‌ر و بۆچوونی خۆی بوو. حیزبیه‌کی دڵسۆز و به بیروباوه‌ڕ بوو. به هه‌موو واتای وشه پێشمه‌رگه بوو. ئێمه که ساڵانێکی زۆر پێکه‌وه له ڕادوێ ده‌نگی کوردستان هاوکار بووین، دواجار له غوربه‌تدا چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌کترمان دیته‌وه. ئه‌و ده‌م تازه یه‌ک دوو ڕۆژ بوو که شه‌پۆله‌کانی ڕادوێ که‌وتبوونه سه‌ر ئینتڕنێت. گه‌ڕاین و پێکه‌وه توانیمان له ڕێگای ئینترنێته‌وه گوێ له ده‌نگی ڕادوێ بگرین. به بیستنی ده‌نگی ڕادوێ هه‌ردووکمان چاومان پڕبوون له ئاو . به‌ڵی گریاین. خاتراتی ده‌ورانی هاوکاری له گه‌ڵ کاک ته‌ها هه‌میشه بۆ من سه‌رچاوه‌ی ئیلهام ده‌بێت تا هه‌م له گه‌ڵم ده‌بن. پاش کاک ته‌ها ئه‌رکی ئێمه تێکۆشه‌رانی دێموکڕات گرانتر دێته به‌رچاو چونکه ده‌بێت جێگای خاڵی ئه‌ویش پڕکه‌ینه‌وه.
یادی کاک ته‌های پێشمه‌رگه به خێر وڕێگای هه‌روا پڕ رێبواربێ
29.12.09
ئیبڕاهیم لاجانی
..
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print