له هه‌ژده‌هه‌مین سالرۆژی شه‌هیدانی وییه‌ن، دوکتور قاسملووی مه‌زن و کاک عبدولا قادری‌ئازه‌ری هاورییدا، کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی ستانی ئێران له سوید، سیمینارێکی پێک هێنا.
سه‌دان که‌س له ستانیانی دانیشتووی سوید، نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی و ئێرانی، که‌سایه‌تیه‌کانی ئازادیخواز، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌و رێوره‌سمه‌دا ئاماده بوون تا جارێکی‌تر وێرای مه‌حکوم کردنی تیرۆریزم به گشتی و ده‌زگای تیرۆری ده‌وله‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌تی، رێز له خه‌بات و تیکۆشان و فیداکاری قاسملووی شه‌هید و حیزبه‌که‌ی، حیزبی دیموکراتی ستانی ئێران، بگرن و رێباز و یاد و بیری شه‌هیدان به‌رز بنرخێنن.
له‌و رێوره‌سمه‌دا که رۆژی شه‌ممه 14ی یولی به‌رامبه‌ر به 23 ی پووشپه‌ری سالی 1386 ، له شاری ستۆکهۆلم پایته‌ختی سوید پێک هات، سێ که‌سایه‌تی سیاسی ، که‌مال بورقای سکرتێری پێشووی حیزبی سوسیالیستی ستانی تورکیه، کاک باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر خاباتگێر و تێکوشه‌ری گه‌له‌که‌مان و هاوسه‌نگه‌ری دوکتور قاسملوو، وعه‌لیره‌زا نوریزاده نوسه‌ر و کارناسی سیاسی، له سه‌ر که‌سایه‌تی قاسملووی ماموستا و رۆلی ئه‌و له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی وتاریان پێشکه‌ش کرد.
رێوره‌سمی یادی شه‌هیدانی وییه‌ن به شێوه‌ی خواره‌وه به‌رێوه چوو
1. کاتژمێر 2 و 15 خوله‌ک ، بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی
2. به‌خێرهێنانی میوانان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی سیمینار، خاتو به‌هێ حه‌یده‌ری و کاک ناسر فه‌یزوللا به‌گی
3. سرودی قاسملوو له لایه‌ن کۆری هونه‌ری یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ستانی ئیران_ وێسترۆس
4. په‌یامی کومیته‌ی حیزب له سوید له لایه‌ن کاک قاسم قاره‌مانی، ده‌قی ئه‌و په‌یامه به فارسی له لایه‌ن کاک ناسر فه‌یزوللا به‌گی خوێندرایه‌وه
5. به‌رێز که‌مال بورقای سکرتێری پێشووی حیزبی سوسیالیستی ستانی تورکیه وتاری پێشکه‌ش کرد
6. په‌یامی کومیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی و ستانی له لایه‌ن به‌رێز زاگرۆس خوسره‌وی
7. په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له لایه‌ن به‌رێز محمد زه‌ینه‌دینی
8. سرودیکی نیشتمانی له لایه‌ن قه‌مه‌ر خوسه‌ره‌وی و فه‌رشید و شاهین
9. وتاری کاک بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر خه‌باتگێر و تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان
10. په‌یامی فیدراسیۆنی کۆمه‌له ستانیه‌کان له سوید له لایه‌ن خاتو شه‌مزین
11. وتاری به‌رێز علیره‌زا نوریزاده نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و کارناسی سیاسی
12. چه‌ند وته‌یه‌کی کورتی به‌رێز که‌ریم حداد ئه‌ندامی کۆنی حیزب
13. پێشکه‌ش کردنی چه‌پکه گولی پێ‌زانین به بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان. نه‌وه‌ی دوکتور قاسملوو ، مارتین و کاک ره‌سولی قادری ئازه‌ر برای شه‌هید عه‌بدولا قادری
رێوره‌سمی یادی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ری وییه‌ن پاش چه‌ند سه‌عات کۆتایی هات.
سلاو له شه‌هیدانی چوارچرا و وییه‌ن و میکونۆس
نه‌مان بۆ تێرۆر و سه‌ره‌رۆیی و زۆرداری
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
حیزبی دێموکراتی ستانی ئێران_ کومیته‌ی سوێد 14_07_2007



تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ دیتنی هه‌موو وێنه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print