ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 23 Nov 2009 / Views: 493 / Comments: 7 نامۆ نامە, سه‌عید په‌روازه‌


لە نیو گۆمی خەیاڵ‌و خۆلیاكانمدا وەك شێتێکی سەرگەردان دەخۆلامەوە‌و لە ناكاو ترس‌و نامۆیی سەراپا وجودمی داگرت، رۆژە رەش‌‌و تابۆكانی ژیانم وەك تەراژیدیایەك دەهاتەوە پێش چاو‌م، لەشم وەك ژەكیك دەهاتەوە یەك، هەستم به پیری دەكرد هەر چەند تەمەنم هێشتا 24 ساڵ بوو بەڵام قژم گەنمۆكە ببوو، زۆر جاران هاوڕێكانم پێیان دەگوتم سەر سپی، بەڵام من دەمگۆت (نا) ئەوە نیشانەی‌ خودایە. هەر چەند ژیانم پڕ بوو لە چەرمەسەری‌و نامووبوون بەڵام سوسەی كزەبایەك لە دەمارەكانی لەشمەوە خۆینرێژیان دەكردم. ترس‌و نامۆیی منی دەرەواندەوە‌و هیوا بەخشم بوو ئەو كزەبایە تەنیا وینەیەك‌و كۆمەڵێك بیرەوەری خۆشەویستەكەم بوو، چاوم لە تەنیا وێنەكەت دەكرد كە تەنیا وەك یادگارێك لە لام مابوو، چاوم لەو قژە قەترانییە رەش‌و بریسكەدارە، لەو دوو ئەبرۆ كێشراوە كەمانییە كە كێشراوەتە سەر ئەو چاوە مەستانە، لە لێوە ئاڵ‌و ئارەزوو بزوێنەكەت لە خاڵی سەر لێوت كە هەزاران نهێنیی لە پشتەوە شاردراوەتەوە، برژانگە درێژە كێشراوەكەت بە وێنەی تەرزە مێو گۆنا سورەكەت بەژن‌و باڵا بەرزەكەت كە دڵم وەك بوركانێكی زووخاو لە هەناومدا دەكوڵا.
شەو خەریك بوو روناكی رۆژی دەخنكاند‌و تاریكی بە سەر رووناكی دا سەركەوتنی بە دەست دەهێنا، هەستی ترس لە ژورەكەم دا سەرتا پا گیر بوو دەستم دایە كتێبەكانم‌و لە ناویاندا كتێبێكم هەڵ گرت تا بیخوێنمەوە.
كە سەیرم كرد لە سەر رۆبەرگی كتێبەكە نوسرابوو بووکی ناكام ئایی ترس‌و دڵەراوكێكەم زۆرتر بوو بە ئەسپایی‌و وەك هەمیشە ناچار بووم پەی ببمە بەر هاوڕێ هەمیشەییەكەم دەستم دایە دەرگایی سارد كەرەوەكە‌و شەرابێكم دەر هێنا.
پەیك لە دوایی پەیك دەم كرد بە ناخی سەراپا غم‌و ترس‌و دڵەڕاوكێم دا رازی نهێنییەكانی لە گەل تۆ بوونم دەكەوتنەوە یاد ئاخر وەك دەڵێن مەستی‌و راستی.
چوومە بەر پەنجەرەكە‌و سەێریكی ئاسمانم كرد ئەستێرەكان بە جوانی بریسكانەوە لە ئاسمانی بێ بن دا خەریكی سەمایی روناكی بوون ئاخر لەو شەوە ئەنگوستە چاوە تاریكەدا درەوشانەوەی ئەستێرەكان جوانییەكی جوانی بەخشیبووە ئاسمانی قووڵ‌و بێ بن یەك بە یەك خەریكی چاو تروكاندن بوون وەك ئەوەی كە چاو لە رێبوارانی سەر زەوی دابگرن‌و بەرەو ژوانێكی خۆشەویستی نێوان زەمین‌و ئاسمان رایان بكێشن.
لێوەكانم هەستیان بە سڕ بوون دەكرد سەر خۆشم‌و ناخۆشییەكانی ژیانم یەكیان گرتبوو هەستم بە ئازار دەكرد، لە ناكاو ئاسمان هەور دایی پۆشی. كەمێك هەستم بە سەما كرد دیسان ئاورم لە وێنەكە دایەوە هەستم بە سنوریكی زۆر كرد لە نێوانماندا ئەژنۆكانم گرتە باوەش چاوەكانم پڕ لە فرمێسك بوون بڕیارم داسەری خۆم هەڵ بگرم‌و برۆم بۆ شوێنێك كە هیچ یادگارییەكی لێ نەبێ خۆم دایە دەست چارەنوسی نادیار‌و كوردستانم بە جێ هێشت پاش چەند مانگێك لە هەندەران‌و لە سەر پارچە زەوییەكی باڵا بەرزی سارد‌و سڕدا خۆم دیتەوە لە شاری بێرگنی وڵاتی نۆروێژ.

لە نزیك ئەو شوێنەی كە من لێ دەژیم دوو تا سێ گۆماوی تێدایە كە دەڕژێنە ناو دەریاكانەوە ئێواران دەچمە قەراغ ئاوەكان‌و تا درەنگانێكی شەو ناێمەوە لە گەڵ تەنیایی خۆم‌و بیرەوەرییەكانی تۆ دا لە سەر لمی قەراغی روبارەكان دا پیاسە دەكەم.
سەیری ئاوی دەریاكە دەكەم‌ كە چۆن بە شەپۆلەكانی هەناسە دەكێشێ‌و بەردی لێواری ئاوەكان لە ئامێز دەگرێ .
شەو دادێت‌و شەونمی باران لێوی رەز‌و باخ تێر ئاو دەكات.
ئەو كاتانەی كە نم نم باران دەبارێ‌و جەستەم گرژ دەبێتەوە‌و ئازاری خەمێكی زۆرم لە دڵ دا كۆدەبێتەوە هەموو ئەو یادگاری یانەی كە لە ناو قولایی دڵم دا حەشار دراون لە دوری یاران، زەردەخەنە كوژاوەكانی سەر لێوی یار، ناو خۆلیاو ئارەزوەكانی كە وەك پەپولەیەكی بێ باڵ كە تەنیا كرمەكەی ماوەتەوە لە سەر گەڵای دڵم دا خەریكی غەم خواردنەوەیە، ئەوانەم دێتەوە یاد سەیر كەن كە چەندە ئەفسوناوییە ژیان‌ .
ئەم شەو لە سەر بەردێك لە لێواری یەكێك لە گۆماوەكان دانیشتوم وڵات هێور بوو.
زەوی وەك هەموو شەوێك لە ژێر باران دا راكشا بوو. نە بایەك دەهات‌و نە باڵندەیەكی سەرگەردان دەیخوێند، دنیا بێ دەنگ‌و پر لە ترس‌و نهێنی، لە گەڵ هەزاران هات‌و هاوار‌و ناڵەی دوری لە ناخمەوە هەڵ دەستا‌و كەس نەی دەبیست كە لە نا دەرونم دا ئاوێتە بوون، زەردەخەنە ئارزوو بزوێنەكانت‌و بۆنی لیمۆ كاڵە نەگەیشتوەكانت هەموو كات لە گەڵم دا بوون لەم كاتەدا زۆر تەنیا بووم ئاواتم دەخواست لێرەدا لە گەڵم بوایەتی‌و لە كەنار ئەم دەریایەدا تا بەیانی پێكەوە پیاسەمان كردبا‌و جار‌و بار دەستم لە گەردنت ئاڵاند با‌و لە ئامێزی یەكتر دا شەومان رۆژ كردبایەتەوە .
دەمهەوێ چیرۆكی عەشقی من‌و تۆ وەك شیرین‌و فەرهاد‌و خەج‌و سیامەند‌و مەم‌و زین با تا چیروك نووسەكان باسی عەشقی پاكی پڕ لە خۆشەویستی ئێمەیان بنووسیباو ببوینایەتە رمزی عەشق‌و خۆشەویستی.
شەو بەرەو درەنگی هەڵ دەكشێ لە بەرەبەیان نزیك دەبێتەوە‌و منیش هەر لە ناو خەیاڵی لە گەڵ تۆ بووندا لە ناو بەحری ئاوەكەو لە ناو بەحری خۆشەویستی تودا نقووم بووم كە پاسەوانی لەنگەرگای دەریاكە دەستی لە سەر شانم داناو گوتی هەستە درەنگە‌و ئیرە جێ بێڵە، لە گەڵ قسەكانی ئەو شریتی خۆشی بیرەوەری‌و خەیاڵەكانمی لە گەل تۆ دا پچڕاند وتی بگەڕێوە ماڵی خۆت چونكە ئێرە بەم درەنگایی شەوە قەدەغەیە مەگەر ماڵ‌و حاڵت نییە...
بێ ئۆمێد ملی ریگام گرت بەرەو ماڵە چوڵ‌و هوڵەكەم لە بەر دەرگایی ماڵەكەم باخچەیەكی لێیە لە سەر كورسییەكی رق دانیشتم‌و دەمهەویست دیسان شریتێ لە گەڵ تۆ بوون دووبارە بكەمەوە سەیری دارەكانم دەكرد كە تازە چرۆیان دەكرد‌و ئامادەی پشكووتن بوون هێندیكیان چرۆكانیام كرابووەوە‌و گوڵێكی ناسكی لێوە دیاربوو لە گەڵ سەیركردنی هەر چرۆیەكدا هەستم بە ژیانەوەی ژیانێكی تازە دەكرد لە ناو دڵی گوڵیكی جوانی رازەوەدا كە لە ماوەیی چەند روژی دیكەدا ژیانیان دەس پێ دەكات پەیامی جوانی‌و خۆشەویستی یان دەدا بە سروشت بۆیە بە خۆم دا هاتمەوە‌و بریارم دا نەژیم بۆ مردن بەڵكوو بمرم بۆ ژیان بڕیارم دا هەموو سنورەكان بشكێنم تا تۆ ببینمەوە‌و ئەو كات لە ئامێزت بگرم‌و تۆیی عەشق‌و خۆشەویستی سەر لە نوێ لە ناخمان دا بچێنینەوە.

سه‌رچاوه‌: www.peshmergekan.com

RSS

چاپ کردن/Print


7. | 12 Dec 2009 - 05:59

سلاو و رێز كاك سه‌عید
كاكه‌ واللهی ئه‌مروَ من ئیتفاقی له‌ ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ی توم بینی
ده‌ستت خوش سه‌عید گیان ‌و هیوا دارم له‌ كاره‌كه‌ت به‌رده‌وام بی.
راستی سه‌عید تو له‌ دونیا به‌ عیشقت نه‌گه‌یشتی هیوادارم له‌ ئاخه‌ره‌ت پێی بگه‌ی هااا
هه‌ر بژی

...................
6. | 25 Nov 2009 - 07:39

gelyk spas bo ewei azizan, dest xosh germyan gyan, awatexwazm ke be axerin dnke henari donya bkeit, spas bo kak serdar azizm, mnish awati zalboon be ser lemperekani jiyan da bo dexwazm u delnyam be qewli xot aw serekei xot debinitewe.
spas bo rez u xoshevistitan.
5. | 24 Nov 2009 - 09:09

سڵاو سه‌عید گیان،
زۆر جوانه‌ ده‌ستت خۆش.

منیش له‌ 10 ساڵانییه‌وه‌ سه‌رم سپی بووه‌، ئه‌شێ هاوده‌رد بین. به‌ڵام من قه‌ت نه‌مگوتوه‌ نیشانه‌ی خوداییه‌ هاهاها
باوه‌ڕ ناکه‌م خودا نیشانه‌ی وای هه‌بێت...

سه‌ر سپی بوون کاری به‌ خوداوه‌ نییه‌ و خوداش کاری به‌ سه‌ر سپی بوونه‌وه‌ نییه‌.

ڕاستی خه‌ریک بوو ئاشق بم،
خۆشه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ به‌ وه‌فا بێت!!

جه‌ند خۆش به‌ختن ئه‌وانه‌ی له‌ دڵی هه‌ست ناسکی وه‌ک سه‌عیدان!!
4. | 24 Nov 2009 - 06:37

سلاو کاک سه عید هه موو كات هه ستت به سۆز ،خاوین ،عاشقانه و مرۆقانه بوه بابه تیكی جوانه ده ستت خۆش هیوادارم به ئاوانه كانت بگه یت
3. | 23 Nov 2009 - 23:54

سڵاو
زۆر سپاس کاک ئارام و کاک ئه فراسیاب؛
زۆر سپاس بۆ کاک سمکۆ که زاهمه تی تایپ کردنی کێشا.
2. | 23 Nov 2009 - 18:58

سلاو
ماندوو نه بی سه عید گیان!
هاوریی خوشه ویست
بابه ته که ت زور جوان بوو
ئافه رین .... خه یالت جوان و رازاوه په یفه کانت چنیوه
هیوام به رده وامی
هه ربژی..

برات ئه فراسیاب

..............
1. | 23 Nov 2009 - 15:59

تا کۆێ ده تهه وێ له دوای بگڕیت؟ خۆت باش ئیشاره ت پێکه رده وه؛ ژیانه وه و سه ر له نۆێ له دایکبوونه وه و عاشق بوون؛ قه راربوو وه ک کۆمپیۆتۆر خۆت فۆڕمات بکیته وه.
له باری ئه ده بیه وه نووسینه که ت گه لێک پاراوه؛ ده سه ت گه ل نه کا و به رهامی ره نگین خۆڵقێنی.

ئارام مه ریوانی
...........
Reply:
سڵاو به‌ڕێز

تکایه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ یه‌ک ناو بۆچوون بنووسه‌ و ناوی جۆراوجۆر له‌ ژێر هه‌مان بابه‌ت به‌کار مه‌هێنه‌ ، کێشه‌ نیه‌ له‌ بابه‌تی تر ناوی تر به‌ کار ببه‌یت .

ساڵه‌ نه‌ڵۆسی ، پێشمه‌رگه‌کان

.................................

  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    
     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌