ژیانی سیاسی مه‌حموود غه‌زنه‌وی به براکوژی ده‌ستی پێ‌کرد، چونکه باوکی "سبکتکین" کوڕه‌که‌ی دیکه‌ی به ناوی سمایل به جێگری خۆی هه‌ڵبژاردبوو. به‌ڵام مه‌حموود ده‌ستبه‌جێ له دوایی مردنی باوکی له "نیشابوور" هاته"هرات"و دژی سمایل شورشی کرد‌و ئه‌وی له "قه‌ڵای غهزنهیندا" خسته گه‌مارۆو سمایل خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا، به‌ڵام له دوای خۆ به ده‌سته‌وه‌دان به‌ندی کرد‌و له وێی کوشت. دوای سه‌رده‌مێک مه‌نسوری دووه‌می سامانی له "بوخارا" دژی خانێکی تورک که هێرشی کردبووه"سه‌مه‌رقه‌ند"، دوای یارمه‌تیی له سوڵتان مه‌حموودی غه‌زنه‌وی کرد‌و مه‌حموود نوێنه‌رێکی بۆ وتووێژ نارده باره‌گای وی، به‌لام له وێ نوێنه‌ری مه‌حموود به پێی فه‌رمانێکی نهێنیی وی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ری تورک بوونه هاوده‌ست‌و ئه‌و دوو که‌سه، "پاشای سامانییان" له ته‌خت هێناخوارو، پاشان کوێریان کرد‌و براکه‌یان له شوێنی دانا، به‌مجۆره ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له ناوبرد که ده‌یتوانی له لایان سامانیانه‌وه ڕوو له مه‌حموود بکات.
له دوای ئه‌مه حکوومه‌تی خوێناوی‌و تاڵانچی تورکانی غه‌زنه‌وی له ئێران‌دا ده‌ستی پێ‌کرد که سه‌ر زنجیره‌که‌یان، مه‌حموودی غه‌زنه‌وی، له مێژووی ئێران به لوتفی چوارشاعێری پهسنکار، - که سوڵتان مه‌حموود به حیساب له سه‌رکردن له باره‌گای خۆی کۆکردبۆوه‌و به بڕیک پاره له باجی به‌لێشاوو تاڵان، بۆ پێداهه‌ڵگوتنی خۆی به‌کرێی گرتبوون - ئه‌ویان به"شای شاهان "و ئه‌ده‌ب په‌روه‌رو ناساند
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کتێبه‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print