پێناسه
محه‌مه‌د قازی کوڕی عه‌لی قازی کوڕی قاسم قازی ڕۆژی یه‌کی ئاپریلی 1900ی زاینیی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دینداری ئاینییدا له مهاباد چاوی به ژێن کرده‌وه. له خزمه‌ت قازی عه‌لی بابی و "ئه‌بولحه‌سه‌نی سه‌یفولقوزات"ی مامیدا که ماموستایه‌کی فره‌زانی سه‌رده‌می خۆی بوو، زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی خوێند و له لایه‌ن مامۆستایان میستر میلێر و میسس میسداڵ فێری زمانی ئینگلیزیی بوو. مه‌لا حوسێنی مه‌جدی فێری قورئان خوێندنی کرد و هه‌رله‌و ڕێگایه‌شه‌وه فێری زمانی عه‌ره‌بیی بوو، هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌بدولره‌حمانی موکریانی " گیو" له فێرکردنی زمانی فه‌ره‌نسییدا یارمه‌تیدا.
سه‌ره‌تا قازی محه‌مه‌د به‌رگی ئاینیی "عه‌با و عه‌مامه‌ی عه‌ره‌بی" ده‌پۆشی و دواتر ته‌نیا عه‌مامه‌که‌ی هێشته‌وه و له‌جیاتی عه‌با، کۆت و پانتۆڵی ئه‌وروپی ده‌به‌رکرد. دوای ته‌واوکردنی خوێندن له لای قازی عه‌لی بابی و سه‌یفولقوزاتی مامی و مامۆستایانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌پله‌ی قازییه‌تی گه‌یشت، به‌ڵام هه‌تا قازی عه‌لی بابی له ژیاندابووه، به‌شێوه‌ی ڕه‌سمیی ئه‌رکی قازییه‌تی به‌ڕێوه نه‌برد و سه‌رده‌فته‌ری ده‌فته‌رخانه‌ی ژماره دووی مهاباد بوو.
ساڵی 1924 له ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵییدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئیسلامیی شاری مهاباد بووه و ساڵی 1926 به خۆکشاندنه‌وه‌ی سه‌یفولقوزاتی مامی له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی مهاباد، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی له ئه‌ستۆ گرت. محه‌مه‌دی قازی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا له په‌روه‌رده‌ی مهاباد، دوو خوێندنگه‌ی دامه‌زراند. یه‌کیکیان خوێندنگه‌ی "په‌هله‌وی" خوێندنگه‌یه‌کی ئیجباریی بوو و ئه‌ویتریان خوێندنگه‌ی "پرماس" بوو که دواتر ناوی خوێندنگه‌ی "په‌روانه" واته په‌پوله‌ی لێ‌نرا.
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print