له خه‌زه‌ڵوه‌ر وسه‌رماوه‌زی 1360ی هه‌تاوی پۆلێك تازه لاوی مه‌هابادی به‌ده‌ست جه‌لادانی رێژیمی خومه‌ینی ، له وه‌رزی هه‌ڵوه‌رین و سه‌رماوه‌زدا، ته‌مه‌نی پڕ له ئاوات و خۆزه‌گه‌یان ، به گولله‌ی نه‌زان په‌ره‌ستان په‌ڕپه‌ڕ كرا.
تاوانی ئه‌و لاوانه ته‌نیا هه‌ستێكی خاوێنی نیشتمان په‌ره‌وه‌ری ، مرۆڤ دۆستی، ئه‌وینداری ئاشتی و ئازادی بووه. رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی خومه‌ینی كوردستانی كرده گۆمی خوێن، جه‌لاده‌كانی هه‌نارد به‌ره‌و كوردستان تا بیری ئازادیخوازی و نیشتمان په‌روه‌ری، بكاته خه‌ون و خۆزگه بۆ خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت لاوان به به‌ختكردنی گیانی پاكیان و مل نه‌دان به بیرۆكه‌ی پووچه‌ڵی داگیركه‌ران سه‌لماندیان كه رزگاری دایكی نیشتمان و گه‌یشتن به ئازادی خه‌ون و خۆزگه نیه.
خاڵی سره‌نج راكێش ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌لادانه‌ی دوێنێ ئه‌مڕۆ ئێستا بوونه ریفۆرمخوازی حكوومه‌تی و باسی ئازادی ده‌كه‌ن.ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌و جه‌لادانه‌ی دوێنیه ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی كۆماری ئیسلامی بێبه‌ش كراون، ده‌یانه‌وێ دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی ریفۆرمخوازیدا.
ئه‌وانه‌ی ئێستا باسی ئیعدامی تازه لاوان ده‌كه‌ن به‌ڵام له ئاستی ئیعدامی تازه لاوانی كورددا بێده‌نگ و چاوه‌كانی كوێر وبێده‌نگ ده‌بوون.
ئه‌و پۆله لاوه له رۆژه‌كانی 1360/8/6و1360/9/25 له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دروشمی ریفۆرم یان هه‌ڵكردووه به سێداره دران كه تاوانیان ته‌نیا ئازادیخوازی وریفۆرمخوازی بووه.
خاڵی هه‌ره گرنگ له مه‌ڕ ئه‌و په‌پووله جوانه‌مه‌رگانه ئه‌وه‌یه كه راده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌هیدانه له نێوان 14تا 22ساڵ دایه. ئێستاش كه باسی ئیعدامی تازه لاو و مێرمنداڵان له ئێران‌دا وه‌ك دیارده‌یه‌كی نوێ هاتوته گۆڕێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌یه كه له كوردستاندا ئیعدامی مێرمنداڵانی كورد به تاوانی كورد بوون كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش به گوێره‌ی ته‌مه‌نی شه‌رعی كه‌م ته‌مه‌نن به‌ڵام ئه‌مانه منداڵانی كوردن و تاوانیان كوردبوون.
كارنامه‌ی ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی له كوردستاندا ئه‌وه‌نده ره‌شه كه ده‌بێ وه‌ڵامده‌ری ئه‌و جینایه‌تانه بن.
ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له رێكه‌وتی 1360/8/6له مه‌هاباد ئیعدام كراون:
1- شه‌هاب سازواری2-مه‌سعود كه‌فاشی3-جه‌عفه‌ر مه‌عرووفی 4-ناسر بیلالی5-سه‌ید مه‌نسوور حوسێنی6- عه‌لی جه‌هانگیری 7- مسته‌فا به‌ختیاری 8-عه‌باس توكمه‌چی 9- سوله‌یمان ئه‌مه‌دزاده 10-جه‌واد كاره‌ره‌شی 11-شاناز قوربانی 12- خه‌لیل بلووری 13-سه‌ید حوسه‌ین سه‌یدی 14-شه‌هیدی بێ ناو
هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 1360/9/25 پۆلێكی دیكه له لاوان له مه‌هاباد ئیعدام كران كه ناوه‌كانیان بریتین له : 1-عوسمان لاوی 2- یونس موهاجیری 3-ئه‌بووبه‌كر ره‌حیمی 4- ره‌زا نه‌واخاه 5- عه‌بدوڵا فه‌تاحی 6- عه‌بدولره‌حمان په‌ناهه‌نده 7- عه‌لی قاسم زاده سوكری 8- ئیبراهیم سابوونچی 9- خوسره‌وه سه‌لاح زاده 10- مسته‌فا ئیسماعیل زاده 11- كه‌ریم ئیسلامی
هه‌روه‌ها شه‌هید موحه‌مه‌د سه‌فا نه‌فه‌ری یه‌كه‌می كونكووری سه‌رانسه‌ری بوو كه له 1360/9/25ی هه‌تاوی له سه‌ربانی خه‌وتنگه‌ی زانستگای سه‌نعه‌تی شه‌ریف خرایه خواره‌وه .یاد وبیری ئه‌و شه‌هیدانه ئیستا چرای خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به تایبه‌ت لاوان و رووناكبیران و خوێندكارانی كوردستانه.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زی 1360ی هه‌تاوی شاری مه‌هاباد
RSS
چاپ کردن/Print
کاکه تکایه به سروه خانم بڵێن شبێکی که ئاگای لێ نیه خۆی لێ نه دا.محه مه دی سه فا ته واوی خه ڵکی مهابادێ ده زانن چۆن مرد.له سه ربانی خابگای دانشگا سه نعه تی شریف پاڵیان پێوه نا.کاک ناسر ساڵحی زۆر به روونی باسی کردوه.
.............