ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 5 Jul 2007 / Views: 1010 سووکایه‌تی به په‌یره‌وانی ئایینی یارسان سیاسه‌تی هه‌میشه‌ی کاربه‌ده‌ستان! ره‌حیم ره‌شیدی

ده‌زانیین هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌ی ماف زه‌وتکراوی که‌وتۆته به‌ر شالاوی سه‌رکوتی کوێرکوێرانه‌و کاربه‌ده‌ستان به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرم، هه‌وڵیان داوه خواست‌و ئیدئولۆژی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی بێ به‌ش له ئازدی ئێران‌دا به گشتیی‌و گه‌لی به تایبه‌تی بسه‌پێنن.

ئه‌م سیاسه‌ته‌ هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و سوکایه‌تی کردن به نه‌ته‌وه‌ی ، کاربه‌ده‌ستان‌ که‌وتوونه‌ته ئازاروو ئه‌زیه‌تی په‌یره‌وانی په‌روه‌ری ئایینی یارسان‌‌و به کرده‌وه سووکایه‌تیان پێده‌‌که‌ن.

ئاشکرایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یره‌وانی ئایینی یارسان له لایه‌ن کاربه‌دستانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی کرماشان که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش‌و په‌لامارو ئازاروو ئه‌زیه‌ت ده‌درێن.

کار‌به‌ده‌ستانی رێژیم وه‌کوو عاده‌تیانه به بێ هۆی یاسایی، له ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند که‌س له یارسانی‌یه‌کانیان گرت‌و پاشان سمێڵیان ‌تاشین، ئه‌وه له حالێکدایه نه‌ریتی سمێڵ هێشتنه‌وه لای یارسانی‌یه‌کان دیارده‌یه‌کی پیرۆزه‌‌و ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌ستی تێکشکاندنی که‌سایه‌تی یارسانی‌یه‌کان‌و به گالته‌ گرتنی باوه‌ڕه‌کانیان به‌رێوه‌چووه‌.

پاش ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌‌ی کارگێرانی رێژیم، پتر له 5 هه‌زار که‌س له په‌یره‌وانی ئایینی یارسان بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌رانبه‌ر به تاشینی‌ سمێڵی‌ 15 كه‌س له‌ لایه‌نگرانی‌ ئه‌م ئایینه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی‌ رێژیمه‌وه،‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئوستانداریی‌ كرماشان‌دا كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییه‌كان خوازیاری‌ ناساندن‌و سزادانی‌ بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ سووكایه‌تی‌هێنه‌ره‌ بوون‌. به‌ڵام تاکوو هه‌نووکه بێ وڵام ماونه‌ته‌وه.

ئاشکارایه یارسانی‌یه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌‌و ساڵانێکه مل بۆ ئیدئولۆژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان‌ ره‌وا ناده‌ن، ئاشکاراتر ده‌که‌ونه به‌ر سته‌م‌و سیاسه‌تی جیاوازی دانان‌و هه‌ڵاواردن به‌پانه‌وه له‌ دژیان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

که‌واته به باشی ئه‌و راستی‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت، سیاسه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ه‌کانی په‌یره‌وی ئائینی یارسان مێژوویه‌که‌ی به قه‌د تۆماری ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌یه‌.
rahim.rashidi@gmail.com

RSS

چاپ کردن/Print



  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    
     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌