پاییزه و گه‌ڵارێزانی ته‌مه‌نه
ئه‌ستێره‌کان خاموش و بێ ده‌نگن و له کوژانه‌وه‌یی ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی کاک سه‌عید غه‌م ده‌گێرن، ئاسمان ته‌می خه‌مێکی قورسی له دڵدایه
هه‌وره‌کان کپ و مات، چاوه‌روانن ببنه باران تا بریژین ئه‌شکی چاویان
دایکی شه‌هید پرچی سپی و هه‌رهه‌مووکات چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی رۆڵه‌یه‌تی
باوکی شه‌هید ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتووه و له خه‌یالێکی قوول دایه
ژنی شه‌هید دڵی کڵۆڵ ئه‌شکی له چاو قه‌تیس ماوه
منداڵانی شه‌هیدانیش مات و غه‌مبار چاوه‌روانی گه‌رانه‌وی باوکیان ده‌که‌ن
خۆشک و برای شه‌هیدانیش هه‌ست ناسک به تاسه‌وه راوه‌ستاوه‌ن
رۆڵه‌کانی نیشتمان، شۆرشگێرانی ریگه‌ی خه‌بات و به‌رگری و تیکۆشان
هه‌رهه‌مویان به بێده‌نگ و گشت چاوه‌روان بۆ ئاشتی و ئازادی
گه‌لی کوردی خوشی نه‌دیوو، غه‌میکی قورس له سه‌ر شانی
له ده‌ستی چوو چه‌ند سه‌رکرده‌یی شورشگێری مه‌یدانی نه‌به‌ردی و به‌رخودانی
هه‌ستنه سه‌ر پێ له هه‌موو جێ و هه‌موو ده‌مێ
سه‌ری کرنوش دانوێنن بۆ شه‌هیدان له گشت شوێنێ
له سه‌ر هه‌ر بسته خاکێکی نیشتمانم بۆ رزگاری کوردستانم
به ده‌ست دۆژمنی داگیر که‌ر، ده‌یان رۆڵه‌ی گه‌لی کوردمان شه‌هید کران
ده‌ستی تاوان و تیرور و زوڵم و زۆر دوایی شه‌هید کردنی قاسملو و هاورێ یانی له هه‌نده‌ران
شه‌هیدیان کرد کاک سه‌عید و هاورێ یانی
کاک سه‌عیدی شه‌رفکه‌ندی ئه‌ی سه‌رکرده‌ی زۆر به توانا، ئه‌ی بیر مه‌ندی ژیر و زانا
تۆ بۆ ئێمه هه‌ر هه‌موو کات سه‌ربڵندی
تاقه‌سوارێک، ریبه‌ریک، رێبوارێک که هه‌موو ته‌مه‌نی پر بوو له شانازی
به هه‌واری دڵمداندا هه‌ر هه‌موو کات تێ ده‌په‌رێ
هه‌رگیز له دڵمان ده‌رناچێ، ئه‌و رێبواره،ئه‌و سه‌رکرده، ئه‌و تاقه‌سوار و سه‌رداره
رێبواری ریگه‌ی قازی و قاسملوو ی کوتری ئاشتی
که هه‌موو ژینی پر سه‌روه‌ری و تێکوشان بوو
کاک دوکتور سه‌عیدی رێبه‌ر،ئه‌ی زانا و ژیر ئه‌ی هه‌موو ژیانت تیکوشه‌ر
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی گیانت به‌خشی به نیشتمان
له رێی ئاشتی بۆ کوردستان ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له گۆرستانی پێرلاشێز بوویی به میوان
دڵنیا به‌ئێمه‌ی رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گی گشت کوردستان له هه‌ر هه‌موو نیشتمانی داگیرکراو له
له هه‌ر کوێ بین دلمان هه‌ستمان رۆحمان هه‌ر هه‌موو کات له لاتانه ئه‌ی شه‌هیدان
ئه‌ی گوڵاڵه سووره‌کانی کوردستان ئیمه ده‌میکه چاوه‌روانی به‌هاری ئازادین تا چه‌پکه گوڵی نه‌رگیز و گه‌زیزه‌یی شادیی بینین و له سه‌ر گوری شه‌هیدانمان دایی بنێن و پیتان بڵین
دلنیا بن ئێوه فرمێسکی دایکانی دڵ پر له غه‌متان له گه‌ڵتایه
ئێوه دڵی هه‌موو ئازادی خوازانی کوردستانتان له گه‌لدایه تا هه‌تایه
RSS
چاپ کردن/Print