ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 16 Sep 2009 / Views: 405 / Comments: 1 شەرەفکەندی زەریایەک لە ئەوین, زەرواو

لە رۆژانی نا ئومێدی...تۆ زەریایەک لە ئەوین بۆی
لە سەر دوندی سەرکەشی قەندیلەوە
تۆ شەرەفکەندی! پەیامی ئومێد بووی
لەوەتی قەندیل تۆی ناسیوە
سەری لە بەرابەر قەلافەتت نەوی وە
کڕنۆش دەبا و یادی تۆی لە ئامێز گرتووە
من و قەندیل کڕنۆش بەری گەوەرەیت
من و قەندیل هەردوو بە رۆژوو
من بەرۆژوو
پارشێوم خواردنی خەمە بۆ لەدەستدانی تۆ
بەربانگم ماچێکی گڵکۆی تۆ
هۆ رێبەرە بە تەکبیرەکەم
کەمێک چاو هەڵبرە سەیرکە سەیری قندیل
وا بەرەو تەشقی ئاسمان هەڵدەکشێت بۆ زاڵ بوون بە چوارلادا
چۆن بە چوارچاو... بۆ چوار لای زامدار... دەروانێت
چاوێک لە خۆبای شەرەفکەند و چاوێک لە بێکەسی کوردستان
چاوێک لە غەدری میکۆنۆس و
ئەویتریش لە گەورەی پەرلاشێز و گۆر غەریبی رێبەران
شەرەفکەندی! تۆ کە هاتی پووشپەر بوو
قەندیل بە ئەسرین جۆگەی لە بناری...
بۆ رێگرتن لە وەشک بوون هەل بەستەبوو
تۆ کەهاتی پووش پەر بوو ...
وەلات دەست لە ئەژنۆ چاو بە فرمێسک
بە کۆڵ و کۆی دڵی پری ...
ئەسرین رێژ بۆ ماڵ ئاوای قاسملوو بوو
تۆی مامۆستا... تۆی رێبەر تۆی زانا
تۆ کە هاتی هەزار ساڵ بوو
بەر و بوومی خەباتم
باوەش با‌وەش
لە پێدەشتی ئەم عەرشی خوایە
بە ئارەقەی ناوچاوان کڵۆش کڵۆش خرمان دەبوو
خرمانان خۆبای... بە بوونی تۆ شاد بوو
تۆ کە رۆیشتی خرمان سووتا شەماڵ نەما
خرمانان دل بریندار وەلات رەنجە رۆ
لە بەرابەر رۆحتدا هەستایە سەر پێ
بێکەس وەتەنی تاڤگەیەک لە گوڵاڵە و دڵێ لەپەموو
تۆ کە رۆیشتی هێشتا زوو بوو زوو!
سەرەتای کردنەوەی فێرگە بۆ وەتنەوەی وانەی هزر و بیر و ئامانجی قاسملوو بوو
..تۆ کە رۆیشتی تەختە رەش رەنگی نەما ...پشتی قەلەم چەما کتێب و پەرتووک هەمووی سووتا نەما
هۆ کوردستان...
هەزار سالە لەم کەرنە‌ڤالی قوربانی خەباتەدا
هەرەوز هەرەوز رۆڵەکانت بۆ سەربەرزیت
قوربانی دەدا
زەریای خوێنی گەشی رێبەرانەت وەک
پێشەوا قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی...
بۆ کەناری روزگار بوون، شەپۆڵ دەدا!

..
زەرواو

RSS

چاپ کردن/Print


1. | 21 Sep 2009 - 00:38

http://kurdleaders.wordpress.com
سڵاو ده‌توانی له‌و وێنانه‌ که‌ڵک وه‌ربگری گه‌ر پێویست بو.
سپاس

  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    
     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌