19-06-1388
له نێو هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كدا، به درێژایی مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ـ رێبه‌ر‌و سه‌ركرده‌و مرۆڤی ئازادیخواز پێیان ناوه‌ته ئه‌و جیهانه‌و، بوونه‌ته ره‌مز‌و هه‌وێنی خه‌بات‌و به‌رخۆدان‌و، په‌یڤ‌و وته‌و تاكتیك‌و ستراتیژی‌و ئامانج‌و رێبازه‌كانیان بووه‌ته رێباز‌و ئامانجی میلیۆنان كه‌سی ئه‌و دنیایه.
له جیهانی مرۆڤ و، گه‌ل‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا زۆر مرۆڤگه‌لی شۆڕشگێر‌و ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆست‌و سه‌ركرده‌و رێبه‌ری وه‌ك: گاندی‌ـ ماندلاـ مارتین لووتێركینگ ـ چێگوارا‌و تیتۆ‌و... هاتوونه‌ته نێو گۆره‌پانی خه‌بات بۆ رزگاریی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كان. له نێو گه‌لی كوردیشدا كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو ئاوات‌و ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
دابینكردنی مافی مرۆڤه‌كان خه‌بات‌و به‌رخۆدانیان كردووه‌و گیانیان له‌و پێناوه‌دا كردۆته قوربانی. سه‌ركرده‌و رێبه‌رانی وه‌ك: شێخ سه‌عید پیران ـ سمكۆ ـ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ه‌د ـ مه‌لامسته‌فا بارزانی ـ دوكتور قاسملوو ـ دوكتور سه‌عید‌و... له نێو بزووتنه‌وه ره‌واكانی گه‌لی كورد سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و بوونه‌ته سه‌مبۆل‌و هه‌وێنی خه‌بات‌و تێكۆشانی چه‌ندین میلیۆن مرۆڤی بێ‌به‌شكراو له ژیان. ئه‌و كه‌سانه رۆڵ‌و نه‌خشیان‌و جێی په‌نجه‌یان له نێو خه‌بات‌و به‌رخۆدانی مافخوازانه‌ی گه‌لی كورددا كه به‌شێك له خه‌باتی مرۆڤه‌كانی ئه‌و جیهانه دیاره. رێبه‌رانی وه‌ك: گاندی‌و ماندلا ئه‌گه‌ر به‌شێك له خه‌بات‌و تێكۆشانیان له پێناو رزگاری‌و دژ به توندوتیژی له جیهاندا بووه، رێبه‌رانی گه‌لی كوردیش هه‌میشه به‌ر له رزگاریی‌و دابینكردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد، باسیان له مافی مرۆڤـ‌و رزگاریی گه‌لانی ژێر ده‌سته كردووه‌و، بۆ رزگاریی مرۆڤه‌كان‌و دادپه‌روه‌ری تێكۆشاون‌و ته‌نانه‌ت گیانیشیان له‌و راستایه‌دا كردۆته قوربانی.
یه‌كێك له‌و نموونانه كه وه‌ك رێبه‌رێكی به‌بڕشت ـ لێهاتوو ـ بلیمه‌ت‌و شۆڕشگێڕێكی راسته‌قینه هاته گۆره‌پانی خه‌بات بۆ رزگاری‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی، شه‌هید دوكتور سه‌عیدی نه‌مره، كه خه‌بات‌و تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌ی خۆی، بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌ستیی گه‌لی كورد به‌گشتی‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی ته‌رخان كرد. رۆڵه خه‌باتگێره‌كانی گه‌لی كورد ده‌بێ هه‌میشه شانازیی پێوه بكه‌ن‌و، بیر‌و ئه‌ندیشه‌و كرده‌وه‌كانی بكه‌نه چرای رێگای رزگاریی گه‌لی كورد.
دوكتور سه‌عید وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی به نرخ وابوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌گشتی‌و حیزبی دێموكرات به‌تایبه‌تی. هه‌میشه وه‌ك چیا خۆراگر‌و هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی بوو. مرۆڤێك نه‌بوو كه به دوای پله‌و پایه ناو‌و ناوبانگه‌وه بێت. له ره‌وتی خه‌بات‌و شۆڕه‌شه‌كانی گه‌لی كورددا هیچكات سه‌ركه‌وتن، شانازی‌و شكسته‌كانی بۆ تاك نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه. كه ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌گرتوو له باوه‌ڕمه‌ندیی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه، به‌عه‌قڵی به‌كۆمه‌ڵ‌و كاری به‌كۆمه‌ڵ بوو.
به دوای سه‌رنه‌كه‌وتن‌و بێ‌ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژكانی نوێنه‌رانی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڵ رێژیمی خومه‌ینی‌و دواتریش هێرش‌و په‌لاماردانی‌كوردستان له لایه‌ن سوپای جه‌هل‌و نه‌زانی‌و، فتوای جیهادی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی(خومه‌ینی) دژی گه‌لی كورد، دوكتور سه‌عید زیاتر هاته سه‌ر ئه‌وبڕوایه كه شه‌ڕ‌و به‌رگریی ره‌وا له به‌رانبه‌ر په‌لامارده‌رانی كوردستان به‌تایبه‌تی خه‌بات‌و به‌رگریی چه‌كدارانه بۆ ئازادی‌و رزگاریی خاك‌و نیشتمان قووڵتر بۆته‌وه.
كاك سه‌عید هه‌میشه له وته‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانیدا، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی، به رێژیمێكی دژه مرۆڤـ‌و مافی مرۆڤـ‌و ئازادی ناساندووه. ده‌ڵێ: له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و رێژیمه‌دا هیچ جۆره ماف‌و ئازادییه‌ك بۆ گه‌لی كورد‌و باقیی گه‌لانی دیكه ئێران مسۆگه‌ر نابێ. هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه‌یه، لاوانی كورد هان ده‌دات كه بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ماف‌و ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌یان‌و پاككردنه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان سه‌رنگه‌ری خه‌باتی ره‌وای پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵ بژێرن‌و، چه‌كی شه‌رف‌و مافخوازی دژی رێژیمی ئاخووندی له شان بكه‌ن. زێده له‌وه‌ش روو له دایكان‌و باوكانی كوردستان ده‌كا‌و ده‌ڵێ: رۆڵه‌كانتان به بیر‌و فكری ئازادیخوازی‌و سه‌ربه‌ستیی نیشتمان په‌روه‌رده بكه‌ن‌و، پێیان بڵێن ژێر چه‌پۆكه‌بوون‌و ژێر ده‌سته‌بوون چه‌نده ده‌ردێكی سه‌خت‌و گرانه. شه‌هید دوكتور سه‌عید باوه‌رمه‌ند بوو كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و رێكخراوێكی میللی‌و سیاسی‌و بێ‌به‌ش له هه‌موو مافه‌كانی ده‌بێ تاقانه بێ. ده‌بێ رێبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له نێو خه‌ڵك‌و جه‌رگه‌ی خه‌باتدا بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ده‌وری خۆی زیاتر كۆبكاته‌وه‌و ده‌گه‌ڵ ده‌رد‌و ئازاره‌كانی خه‌ڵك ئاشنابێ‌و خه‌ڵكیش پشتیوانی راسته‌قینه‌ی شۆڕش بن‌و...هتد.
كاك سه‌عیدی نه‌مر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هیچكات دیالۆگ‌و وتووێژی ره‌د نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام هاتبووه سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه وتووێژ ده‌گه‌ڵ رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌ك هه‌ر سوودی نیه، به‌ڵكوو كات به‌فیڕۆ دانیشه. ( به‌تایبه‌ت دوای شه‌هیدكرانی دوكتور قاسملوو) هه‌ربۆیه زۆر جاران له كۆڕی هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌دا گوتوویه: ئه‌و شێوه خه‌بات‌و به‌رخۆدانه‌ی(به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه) ئێمه نه‌ك هه‌ر ناڕه‌وا نیه، به‌ڵكوو ئه‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ پێك دێنێ كه مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ‌و مۆرڤـ ته‌وه‌رمان لێ دروست بكات. ئه‌و خه‌باته هێز‌و توانا به ئێمه ده‌به‌خشێ كه وه‌ك ئینسانێكی كامڵ‌و خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و، سه‌ربه‌رز بناسرێن.
شه‌هید دوكتور سه‌عید گه‌لێ تایبه‌تمه‌ندیی به‌رزی ئینسانی‌و شۆڕشگێڕی تێدا بووه. به هۆی لێهاتوویی هه‌ر له كاتی پێوه‌ستبوونی به ریزه‌كانی حیزب ببوو به یه‌كێك له دارێژه‌رانی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌و ئوسووله‌كانی حیزب. له‌سه‌رجێبه‌جێ‌كردنی ئوسوول‌و پرنسیپ، مرۆڤێكی پێداگر‌و شێلگیربوو. دژی كه‌سانی وازی وازی‌و، دوو دڵ‌و بێ ئیراده راوه‌ستاوه، قه‌ت ئیجازه‌ی به‌مجۆره كه‌سانه نه‌داوه كه كاریگه‌ریی خه‌راپ له سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل‌و حیزب دابنێن. دوكتور سه‌عیدی شه‌هید، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی خۆشده‌ویست، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌رگیز كاریگه‌ری له‌سه‌رهه‌ڵسه‌نگاندنی واقعبینانه‌ی ئه‌و رێبه‌ره دانناوه.
ناو‌و بیر‌و هزری دوكتور سه‌عیدی نه‌مر له‌مێژووی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی گه‌لی كورددا هه‌میشه به به‌رزی یادی لێ ده‌كرێته‌وه.
کوردستانمێدیا
RSS
چاپ کردن/Print