20 ساڵ پێش ئێستا ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی، ئه‌وانه‌ی وا له‌گه‌ڵ ڕووناکی هه‌تاوو مانگ و ئه‌ستێره‌و ته‌کنۆلۆجیا و زانستی سه‌رده‌م شه‌ڕ ده‌که‌ن و به‌زه‌برو زه‌نگ و ته‌وژم به‌رپه‌رچی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی ڕه‌وای کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی بێ ماف و تینووی ئازادی و دێموکراسی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی وا حوکم ده‌که‌ن و له‌به‌رامبه‌ری واقیعیه‌ت و ئاڵوگۆره‌کانی جیهان و ناوچه‌و سه‌رده‌م چاو ده‌نووقێنن و خۆیان گێل ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ هه‌ر به‌وشێوه‌یه درێژه به‌ده‌سه‌ڵاتی ناپه‌سندی هاوشێوه‌ی سه‌ده‌کانی مه‌یانه‌ی خۆیان بده‌ن.
له 23/4/1368ی هه‌تاوی، واته 14ی ژوئیه‌ی 1989ی زاینی دوکتۆر عه‌بدولرحمان قاسملو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له‌وڵاتی ئوتریش بۆدۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ گه‌له‌که‌ی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ به‌ده‌ستی دیپڵۆماسه تیرۆریسته‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه شه‌هیدیانکردن.
له‌واقیع حیزبی دێموکرات، ڕێبه‌رێکی مه‌زن و به ئه‌زموون و خه‌باتگێڕێکی ناسراو بۆ دێموکراسی و ڕزگاری گه‌له‌که‌ی و گه‌لانی ئێران، دیپلۆماسکارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و که‌م وێنه له‌جیهان له‌ده‌ست دا. شه‌هید بوونی دکتۆر قاسملوو هاوڕێیانی، داخی نا سه‌ردڵی ئازادیخوازانی دۆستی کورد‌و ئێرانیه‌کان به‌گشتی و سه‌رکرده‌کانی نه‌ته‌وه‌و تاکی کورد و گه‌له‌که‌ی خۆی به‌تایبه‌تی.
کاک دکتۆر 44 ساڵ ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بوو، نزیکه‌ی 18 ساڵ نه‌فه‌ری یه‌که‌می ئه‌و حیزبه بوو، زۆر خزمه‌تی به حیزب و گه‌له‌که‌ی کرد. ئه‌و که‌سانه‌ی گوێگری هه‌واڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌شی فارسی و عه‌ره‌بی بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا، باش ده‌زانن شه‌هیدبوونه‌که‌شی 7 ڕۆژ ده‌نگی دایه‌وه. هه‌م حیزبه‌که‌ی و هه‌م گه‌له‌که‌ی و هه‌م نه‌ته‌وه‌کی خۆی به‌دنیا ناساند.
دکتۆر قاسملوو مرۆڤێکی که‌م وێنه‌و خه‌باتگێڕێکی واقعی و ڕاستگۆ‌و له ڕۆژ هه‌ڵاتێکی له‌واقع پێنه‌گه‌یشتو و دێموکراسی په‌روه‌ربوو. ئه‌و ڕێبه‌رێکی ناسراو به واقع گه‌راو متواضع بوو. له‌هه‌موو ئاڵوگۆره‌کان له‌جیهان و ڕۆژهه‌ڵات دۆست و دوژمن چاوه‌ڕوانی لێکدانه‌وه‌ی دکتۆر قاسملوویان ده‌کرد. شه‌هید دکتۆر قاسملوو ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕی و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و دێموکڕاسی و ڕاستگۆیی حیزب له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، له‌نێو حیزبی دێموکرات دا جێگیرکرد.
دکتۆر قاسملوو، مامۆستای زانست له‌هه‌موو شاخه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیانی کۆمه‌ڵه‌وه بوو. له‌ڕاستی و بێ‌شک، سیاسه‌ت مه‌دار، ئابووری ناس، کۆمه‌ڵ ناس، فه‌رهه‌نگ ناس، مێژوو ناس، جوغرافیا ناس و له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا به‌زانستی جێی په‌نجه‌ی دیاره‌و حاشا هه‌ڵنه‌گره.
ئه‌و باوه‌ڕی به‌پلان بوو له‌ناو حیزبه‌که‌یدا، بۆخزمه‌تکردن و به‌ره‌وپێشبردنی ستراتیجی و گه‌شه‌کردن و ناساندنی قه‌واره‌ی واقعی حیزبه‌که‌ی به‌ناوچه‌و جیهان بوو. باش ده‌یزانی گه‌له‌که‌ی ها له‌چی قۆناخێکی ژیان و گه‌شه‌کردنداو له چی ناوجه‌و جوغرافیایه‌ک هه‌ڵکه‌وتووه. هه‌ر بۆیه به‌زانستیه‌کی قووڵ له‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته‌که‌ی له هه‌موو بواره‌کان، درووشمی بۆ حیزبه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژارد.
دکتۆر قاسملوو، راسته بۆ ڕزگاری گه‌له‌که‌یی و دامه‌زراندنی دێموکراسی له وڵات له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ڕژیم و ده‌سه‌ڵات له ئێران شه‌ڕی ده‌کرد، به‌ڵام له‌واقع، ئاواتی ئاشتی و دێموکراسیی و دامه‌زراندنی سیستمیکی داد په‌روه‌ری له وڵاته‌که‌ی بوو.
شه‌هید دکتۆر له‌مێژ بوو له‌به‌ده‌نه‌ی حیزب تێده‌کۆشا بۆ ئامانجی دواڕۆژی حیزب و گه‌له‌که‌ی سیستمی سۆسیالیزمی دێموکراسی له‌به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌ی حیزب دا بگونجێنێ، به‌ڵام باش ده‌یزانی ئه‌م سیستمه به ئاسانی نه له‌حیزبه‌که‌یی و نه‌له‌گه‌له‌که‌ی هه‌زم ناکرێ. هه‌ربۆیه له کۆنگره‌کانی 3 و 4 و 5، هه‌رجارێک به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یگونجاند.
جارێک به سۆسیالیزمێکی دادپه‌روه‌ری، جارێک به سۆسیالیزنێک که له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی وڵاته‌که‌ماندا بگونجێ، تا سه‌رئه‌نجام زیاتر له ده‌یان ساڵ له‌زستانی ساڵ 1983 له کۆنگره‌ی شه‌شه‌م په‌سندکرا. دکتۆر قاسملوو وه‌ک مرۆڤێکی که‌موێنه‌و ئه‌کادیمیه‌کی داهێنه‌ر و وردبین و واقع گه‌را، به شه‌هامه‌ته‌وه له‌کورته باسێک له‌سه‌ر سۆسیالیزمی دێموکراسی، له‌پاش کۆنگره‌ی 5، له‌به‌ده‌نه‌ی حیزب بڵاو بۆوه وه‌ک ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات، به‌ڕاشکاوی ره‌خنه‌ی سۆسیالیزمی مه‌وجوود و وڵاته کۆمه‌نیسته‌کان به‌تایبه‌ت سۆڤیه‌ت، له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات گرتبوو.
هه‌موومان تیتمان ده‌یان ڕێکخراوی زه‌حمه‌تکێش و کرێکار‌و جوتیارو پرۆلیتاریا و کۆمه‌نیست و جه‌پ، ورد‌و گه‌وره چۆن زیره‌یان لێهه‌ڵسا. رۆژێ ده‌یان وتاریان له رادیۆ و گۆڤاره‌کانیان ده‌نووسی و دژی دکتۆر قاسملووی نه‌مر وه‌ک سکرتێرو تیئوریسینی ئه‌و حیزبه بلاو ده‌کرده‌وه‌و بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ست.
رۆژێک به‌سۆسیال دێموکرات و رۆژێک به‌سۆسیال ئیمپریالیزم و رۆژێک به‌راستگه‌ڕایان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. تا سه‌رئه‌نجام پاش کۆچی دوایی کۆنوانستین چێڕنینکۆف سه‌رۆک کۆماری سۆڤیه‌ت له‌زستانی ساڵی 1984ی زایینی هاتنه سه‌رکاری میخائیل گورباچۆف وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته و ده‌ستپێکردنی پرستریکا و گڵاسنوس و گه‌شه‌کردنی دێموکراسی له‌و وڵاته له ساڵی 1985ی زایینی، دیتمان چۆن دنیای هه‌ژاند؟
پاش چه‌ند ساڵ ده‌یان سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوه‌کانی چه‌پی ئێرانی و کوردستانی و سه‌دان تاکی کۆمۆنیست و خه‌یاڵاوی، چۆن که‌ف و کوڵیان نیشته‌وه‌و رێبازی دكتۆر قاسملوویان هه‌ڵبژارد و ئیعتیرافیان به‌گه‌وره‌یی ئه‌و مرۆڤه جیهانیه کرد.
هه‌موومان ده‌زانین پاش ساڵی 1991 به‌شێک له کوردستان ئازادبوو. ده‌یان جار سه‌رکرده‌کانی کوردستانی باشوور و رۆشنبیران به‌گشتی، ده‌یاننووسی و ده‌یانگوت: هه‌ناسه‌ی نه‌بوونی دکتۆر قاسملوویان هه‌ڵده‌کێشا و ده‌یانگوت: داخه‌که‌م دکتۆر قاسملوو! ئه‌مڕۆ، ڕۆژی تۆیه.
دکتۆر قاسملوو، سیاسه‌تمه‌دارێکی واقع گه‌رابوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌تزی میخائیل گورباچۆف ئیستیقبالیکرد و له‌سه‌ر گڵاسنووس و پرستریکاو دێموکراسی له‌و وڵاته، نامێلکه‌یه‌کی نووسی له‌دیداری رۆنالد ڕێگان سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاو میخائیل گورباچۆف له‌ساڵی هه‌شتاکان به‌ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان، له‌قه‌ڵه‌مدا.
دکتۆر قاسملوو ئه‌و که‌ڵه‌پیاوو بلیمه‌ته‌بوو که زانستیانه له‌هه‌موو کۆنگره‌کانی حیزب به‌پێی هه‌ل و مه‌رج ئاڵوگۆڕی پێکده‌هێنا و وه‌ک ئه‌ستێره‌ی پڕشنگدار له‌مێژووی حیزبه‌که‌ماندا ده‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌وانه‌ی وا له‌م یاده پیرۆزه‌دا به‌کورتی ئیشاڕه‌ی پێکراو ده‌یان تایبه‌تمه‌ندیتری دکتۆر قاسملووی نه‌مر، که‌ئێمه لێی ئاگادار نین، بووبه‌هۆی ئه‌وه که جیهانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌وره‌یی دکتۆر قاسملوو سه‌ردانه‌وێنن، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دکتۆر قاسملوو له‌گه‌ڵ میخائیل گورباچۆف، ئه‌لیکساندر دۆپچێکی چێکۆسلڤاکی، نێڵسن مێندیلای ئه‌فریقایی و که‌سێکی تر، له‌ساڵی 1989 کاندیدای جاییزه‌ی ئاشتی بکرێ.
کۆماری ئیسلامی 10 ساڵی ته‌وا به‌هێزی پۆشته‌وه دژی حیزب و گه‌له‌که‌یی و دکتۆر قاسملوو شه‌ڕیده‌کردو به‌شایه‌تی مێژوو ته‌ڕو وشکی پێکه‌وه ده‌سوتاند، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ئاواته پیسه‌کانی بگات.
تا سه‌ره‌نجام وه‌ک میراتگری مێژووی حکوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ده‌ستیان بۆ ئه‌و سیلاحه ژه‌نگاویه برد، له‌مێژبوو دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ له‌ناوبردنی شۆڕشه‌کانی کوردستان، سوودیان لێوه‌رگرتبوو. ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه له‌وڵاتێکی پێشکه‌وتووی ئه‌وروپایی که دێموکراسی و مافی مرۆڤی تێدا به‌رجه‌سته کراوه، به‌هیوای له‌نێوچوونی شۆڕش و حیزبه‌که‌ی دکتۆر قاسملوو هاوڕێیانیان شه‌هید کردن. تاریکی په‌رستان نه‌یانده‌زانی دکتۆر قاسملوو له حیزبه‌که‌ی ده‌یان قاسملووی به‌جێهێشتووه.
پیرۆزبێ ئامانجه‌کانی دکتۆر قاسملوو.
21/07/2009
oeliassi@yahoo.com
RSS
چاپ کردن/Print