زۆرجارکاتێک چاو له ڵاپه‌ڕه‌کانی مێژووی بزووتنه‌وه‌کانی کورد ده‌که‌م، کاتێک چۆنییه‌تی له نێۆبردنی ڕێبه‌رو جووڵانه‌وه‌کان ده‌بینم، سه‌رسام ده‌بم و کۆمه‌ڵێک پرسیار خۆیان قووت ده‌که‌نه‌وه! له خۆم ده‌پرسم،بۆچی مێژووی تیرۆر‌و له نێوبردنی خه‌باتی گه‌لی کورد دووپات ده‌بێته‌وه؟ بۆجی رێبه‌رانی ئێمه وێرایی ئه‌و هه‌موو خیانه‌تانه که ده‌رحه‌ق به بزووتنه‌وه‌و رێبه‌رانمان کراوه وانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه؟ یا وه‌کوو بۆجی تا ئێستا ئێمه دوژمنی خۆمانمان نه‌ناسیوه؟ له کاتێکدا ده‌زانین دوژمن هه‌رده‌م له بۆسه‌دایه بۆ له نێوبردنمان!؟ مێژوویئ ئه‌م سه‌دساڵه‌ی دوایی نیشانی ده‌دات که چۆن دوژمن بێبه‌زه‌یانه خه‌ڵکی ئێمه‌و ڕ ێبە‌رانمانیان داوه‌ته به‌ر گووله و له هیج کارێکی دڕندانه درێغیان نه‌کردووه. له کووشتنی شێخ سه‌عیدی پیران ، جه‌عفه‌ر ئاغا، سمکۆی شکاک، قازی مووحه‌مه‌د، دۆکتۆر قاسملوو، شه‌ره‌فکه‌ندی......
20 ساڵ لەوەو پێش لەوەها رۆژێکدا واتە 13 جولالی 1989 دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی لە کاتێکداسکرتێری گشتی حدکا بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ دیپلومات- تروریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی خه‌ریکی به ناو وتووێژ ده‌بێ به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه ئه‌وێش وه‌ک ر‌ێبە‌رانی پێش له خۆی ده‌که‌وێته داوی دوژمن‌و زۆر بێبه‌زه‌یانه جه‌سته‌ی له لایه‌ن هه‌یئه‌تی به ناو وتووێژ شڵتانی خوێن ده‌کرێ و به جه‌سته مامۆستا‌و زانای بلیمه‌تی گه‌له‌که‌مان دوکتۆر قاسملوومان لێده‌ستێنن و شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی تاریکی په‌ره‌ست جێنایه‌تێکی سامناکی ده‌خولقێنن. به ترورکردنی قاسملوو دوژمن توانی گورزێکی کووشه‌نده‌و جگه‌ربڕ له بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و حدکا به تایبه‌تی بوه‌شێنێ.بەڵام نەیتوانی تۆسقالێک کار بەکاتە سەر بیر‌و هزری رێبەرمان. دیاره زۆر بابت‌و نووسراوه و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌م شه‌هیده نوسراوه، به‌ڵام به بڕوای من هه‌رچه‌نده بنوسرێ و باس بکرێ له سه‌ری هێشتا که‌مه. منیش به نۆره‌ی خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م دڵۆپێک له ده‌ریایه‌ک وه‌فاداری و ئه‌مگناسی و خه‌باتی بێوەچانی ئه‌و که‌ڵه پیاوه لە پێناو نیشتمان، بخه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی ئازیز.
دوکتۆر قاسملوو هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه بە هه‌ستکردن به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی که له گه‌له‌که‌ی دکرێ، له سایه‌ی کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستان هه‌وڵی پێکهێنانی یه‌کییه‌تی لاوانی دیمۆکراتی کوردستان ده‌داتو له‌ورێگاوه یه‌که‌مین هه‌نگاوی خۆی به‌ره‌و خزمه‌تکردن به گه‌لو نیشتمان هه‌ڵده‌گرێو و تا دواین کاته‌کانی که وه‌ک سکرتێری حدکا بوو، له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی و ئازادی گه‌لانی ئیران و دادپه‌روەر‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی درێغی نه‌کرد.
دوکتۆر قاسملوو توانی له کاتێکی کورت و زۆر هه‌ستیاردا حدکا له حیزبێکی بێ به‌رنامه‌و ته‌شکیلاتێکی په‌رت و بڵاو و گرێ‌دراو به حیزبی تووده‌و پارتی دیمکراتی کوردستانی عێراق، بکات به حیزبێکی خاوه‌ن پره‌نسیبو ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه فێری کاروباری سیاسی و ته‌شکیلاتی بکات. به له ئه‌ستۆگرتنی نوسینی به‌رنامه‌و پێره‌وی نێۆخویی حدکا یه‌که‌مین هه‌نگاوی به‌ره‌و مۆدێڕنیزمه‌کردنی خه‌بات و جه‌ماوریکردنی شۆرشی هه‌ڵگرت. مامۆستا عه‌بدووڵای حه‌سه‌نزاده له کتێبی قاسملوو، ڕێبه‌رێکی مودێڕن‌و شۆڕشگێڕێکی دیموکرات لاپه‌ڕه‌ی 32 ده‌ڵێ(پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک جێی خۆمان کرده‌وه،دوکتۆر قاسملوو ئه‌رکی نووسینی به‌رنامه و پێره‌وی نێوخۆیی حیزبی وه‌ئه‌ستۆ گرتوو هه‌ر له‌و کاته‌دا کار بۆ گرتنی کۆنفرانسی حیزب ده‌ستی پێ‌کرد... له به‌رناومه‌و پێره‌وی حیزب باشه وه بیری بێنمه‌وه که پاش ئاماده‌کردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی کومیته ناوه‌ندی له سه‌رگیرا، ئه‌وه‌ی ڕاست بێ ئه‌و کۆبوونه‌وه حیزبییانه هه‌ر نه‌بێ بۆ من زیاتر وه‌ک کلاسی کادر ده‌چوون. چوونکه یه‌که‌م جار بوو باسی سیاسی به‌و جۆره که دوکتۆر قاسملوو لێی شاره‌زا بوو ده‌هاته نێوکۆبوونه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات.)
هه‌روه‌ها له هه‌مان سه‌رچاوه‌و ڵاپه‌ڕه کاک حە‌سه‌نی ره‌ستگار ئاوا باس ده‌کات(ئه‌و وه‌ختێ شه‌هید دوکتۆر قاسملوو به‌رنامه‌ی ئه‌وه بوو که ئێمه که‌می تێده‌گه‌یشتین، که حیزب ده‌بێ ئه‌ساسنامه‌و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێ. ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆی سیاسی. ئێمه تائه‌و وه‌ختێ به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌من زۆر سه‌رم له‌و شتانه ده‌رنه‌ده‌چوو. ) لێرەدا روونە کە پێشهاتنی دوکتۆر قاسملوو حیزب تەنیا بە ناو حیزب بوو، ئەگینا ئەوەی دەبێ حیزبێکی سیاسی خاوەنی بێ، نەبوو. دوکتۆر قاسملوو گرنگییەکی یەکجار زۆری بە سەربەخۆی سیاسی داوە هەربۆیە یەکەمین هەنگاوی پاش نووسینەوەی بەرنامەی حیزب هەوڵدانیەتی بۆ دەرهاوردنی تەشکیلاتی حیزب لەژێر چنگی حیزبی توودە و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، لەو پێوەندییەشدا دوای خەباتێکی سەخت و دژوار لە گەڵ کەسانی سەربە تەشکیلاتی ئەو 2 حیزبەی سەروەو چ ئەوانەی ناوخۆیی حیزب‌و چ ئەوانەی دەرەوە ،توانی حیزب بگەرێنێتەوە سەر رواڵی ئاسایی خۆی پێش رووخانی کۆماری کوردستان.
دوکتۆر قاسملوو هەوڵی دا بە پێچەوانەی شۆرشەکانی پێشوو لە رێگای دروستکردنی تەشکیلات ،خەباتی گەلی کورد جەماوەری بکات، و لە هەمانکاتیشدا هەوەڵی داوە کە رێبەرایەتی بە کۆمەل بۆ ئەو جووڵانەوەیە پێکبهینێ، تا ئەو بزووتنەوەیە پەشت بە تاک نەبەستێت و لە گەڵ نەمانی سەرۆک یا رێبەری ئەو جەریانە شۆرشەکەش تووشی نەمان نەبێ. دوکتۆر قاسملوو زۆر بە بەرنامەو دلسۆزانە لە پێناوی گەلەکەی خەباتی دەکرد، هەربۆیە توانی لە ماوەیەکی کورت‌دا حیزبی دیموکرات بکات بە خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان. دوکتۆر قاسملوو گەرچی بۆ خۆیی مرۆڤیێکی ئاکادیمی ،سیاسی، رۆشنبیری بوو، لە هامان کاتدا هەوڵی داوە کە بە شێوەییەکی سادەو ساکار لە گەڵ خەڵکی کۆمەڵگاکەی خۆی بدوێ. هەربۆیە حیزب رۆژ لە دوایی رۆژ پێگەی خۆی لە نێو کۆمەڵانی خەلکدا قایمتر دەکرد. لە ئاستی دووربینیو هەڵسەنگاندنی بابەتەکانی رۆژ و داهاتوودا زۆر جوان و ڕیالیستانە تاوتووی دەکردوو هەمیشە هەوڵێ داوە کە حیزب لە کۆمەڵانی خەڵک بە جێ نەمێنێ، کە بە داخەوە ئەمڕۆ شوێنی دوکتۆر قاسملوو زۆر بە روونی لە گۆڕەپانی سیاسی و رەوتی رووداوەکان بەدی دەکرێ. بیرۆکەی سۆسیالیزمی دیموکراتیک وەک ئامانجی دوارۆژی حیزب گەورەیەو دووربینینی ئەو رێبەرەمان بۆ دەردەخات. هەرچەندە دژایەتییەکی زۆری لە سەر کرا. بەتایبەت ئەوانەی کە پێیان وابو کە نابێ سوسیالیزم پاش و پێشی هەبێو ئەوەی رخنە لە سوسیالیزمی مەوجوود بگرێ تۆمەتی خائین و سەربە ئیمپراڵیزمییان دەدایە پاڵی ، بەڵام مێژوو نیشانی‌دا کەپێشبینی کام لادرووست بوو. دوکتۆر قاسملوو پێی وابوو دەبێ ئەندامانی حیزب و کۆمەڵگای کوردستان هەر لە ئێستاوە ئامانجی دوارۆژیان هەبێ و خەباتی بۆبکەن. لە ئاستی ناساندنی کێشەی کورد بە دونیایی دەرەوەشدا ئەتوانم بڵێم یەکەمین رێبەری کورد بوو هەوڵی بە جیهانیکردنی کێشەی کوردی‌دا. دوکتۆر پێی وا بوو کە مەسەلەی کورد کێشەیەکی نێونەتەوەییە. کیشەی 40 ملیۆن مرۆڤە، بە پێچەوانەی داگیرکەرانی کوردستان کە هەردەم بە مەسایلی ناوخۆ حیسابیان دەکرد. بۆیە هەوڵێکی چڕ و پڕی دا بە ناساندنی کێشەی کورد بە دەرەوەو، توانی بۆ یەکەمین جار وەک حیزبێکی کوردی بەشداری لە کۆبونەوەکانی کۆنگرەی ئەنتەرناسیونال سۆسیالیسدا بکات و لە رێگەی تریبوونی ئەو رێکخراوەوە دەنگی مەزڵوومییەتی کورد بە دۆنیایی دەرەوە بناسێنێ. ئا بەشێوەییە دوکتۆری نەمر خەباتی دەکرد هەربۆیە بووەتە خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دوای 20 سال لە نەمانی، پیرو لاوی کورد و ئەندامانی حدکا نەوە دوای نەوە سروودی قاسملوو قاسملوو رێگات درێژەی هەیە دەڵێنەوە.
ماوەتەوە بلێم گەر گەلانی هیندوستان، باشووری ئەفریقا....شانازی بە گاندی و ماندیلاوە ده‌کەن، ئەوە ئێمەش دەتوانین شانازی بە رێبەری نەتەوەیی و دیموکرات ئازایخواز و خاجەسورەی قوربانی ئازادی دوکتۆر قاسملووی هەرگیز نەمر بکەین.
20090718
RSS
چاپ کردن/Print