حه‌بیب ئه‌لیاسی
______________
ڕێبه‌ری چه‌وساوه‌کانی کوردستان
حه‌ق وێژه‌که‌ی غه‌درلێکراوی کوردان
که‌ڵی سه‌رکه‌لی له هه‌وراز سڵ نه‌که‌ر
تۆ نوێنگه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌روه‌ر
تۆ بارانی زه‌وی وشک و شه‌قار شه‌قاری
لافاوی خرۆشا‌نی دڵی گه‌لی هه‌ژاری
دڵی به کوڵی جه‌نگاوه‌رانی خۆره‌تاوی
تۆ سه‌مبولی ئاشتیخوازی میله‌تی بێ مافی
تۆ نێرگزی خۆڕسی سه‌ر شاخی نیشتمانی
له نێو باخچه‌ی ژین دا خۆشه‌ویستی دڵانی
20090717
RSS
چاپ کردن/Print