بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو:
هه‌وڵێک بۆ تێگه‌یشتن له بڕیاری د. قاسملوو بۆ وتووێژکردن له گه‌ڵ ئێران
ئیدریس ئه‌حمه‌دی
ئه‌م وتاره هه‌وڵێکی سه‌ره‌تاییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره که چۆن بوو د. قاسملوو به بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌منییه‌تی خۆی و هاوڕێیانی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چووه سه‌ر مێزی وتووێژ؟
به کورتی، سێ فاکته‌ری گرنگ ده‌بێ ده‌وریان گێڕابێ له متمانه‌کردنی د. قاسملوو به جیددی بوونی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر دیتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد. یه‌که‌م، بۆچوونی د. قاسملوو که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی نێوخۆییه‌تی. دووهه‌م، مومکین بوونی گۆڕان له ئێران‌دا پاش مه‌رگی خومه‌ینی. سێهه‌م، ئیستنباتی د. قاسملوو له ره‌فسه‌نجانی وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی "پراگماتیست."
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print
سلاوو ده‌ست خۆشی بۆ کاک ئیدریسی ئازیز
هیواخوازم که ئه‌مه دوا نوسین‌و هه‌ول نه‌بێت بۆ کاک ئیدریس وته‌نی ((تێگه‌یشتن له بڕیاری د. قاسملوو بۆ وتووێژکردن له گه‌ڵ ئێران))
دلنیام که پرسیاری بۆ دوکتور قاسملوو وتووێژ بکات؟ له‌و په‌ری ساده‌ی خۆیدا ولامێکی سه‌خت‌و وردی له ناخدایه که کاک ئیدریس له روانگه‌ی خۆیه‌وه به‌شێک له‌و ولامه‌ی بۆ خوێنه‌ر ئاشکرا کردووه به‌لام تا کاتێک وه‌ک کاک ئیدریس خۆی ئاماژه‌ی پێداوه ئارشیڤی حیزب نه‌خرێته به‌رده‌ستی لێکۆله‌ران‌و ئه‌ندامانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی حیزب هێندێک لایه‌نی هێشتا نائاشکرای ئه‌و نسکۆیه ئاشکرا نه‌که‌ن!!
ولام ئه‌گه‌ریش ته‌واو بێت دیسان دلنیایی پێوه دیار نییه‌و خوینه‌ر لای وانییه هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاماژه‌یان پێدراوه.
جاریکی‌تر سپاس بۆ کاک ئیدریس