![]() |
|||||
|
![]()
به‌شی 1 به‌شی 2 به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 20ه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی د. قاسملوو له پێرلاشێز 23-04-1388 كوردستان میدیا: به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان، به‌بۆنه‌ی 20ه‌مین ساڵیادی تێرۆركرانی شه‌هید دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی رۆژی 21ی پووشپه‌ڕ، 12ی ژووئیه، رێوڕه‌سمێك له لایه‌ن ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی PDKI له پاریس، له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید د. قاسملوو و كاك عه‌بدوڵڵا قادری له گۆڕستانی پیرلاشێزدا به‌ڕێوه چوو. رێوڕه‌سمه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له كورده‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ئێرانییه‌كانی دانیشتووی پاریس‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی PDKI له به‌ر درگای سه‌ره‌كیی پیرلاشێزدا ده‌ستی پێ كرد. پاشان به‌ڕێزان مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی‌و حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سكرتێری گشتیی حیزب، خاتوو نه‌سرین قاسملوو، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌بدوڵڵا قادری، كه‌نداڵ نه‌زال، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس‌و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه ئێرانی‌و كورده‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شداربووان به‌ره‌و گڵكۆی شه‌هیدان وه‌ڕێكه‌وتن. دواتر كاك مسته‌فا هیجری، كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌و شانده‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب‌و رێكخراوه كوردستانی‌و ئێرانییه‌كان تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانا. كاك مسته‌فا هیجری له وته‌گه‌لێكدا به زمانی كوردی، وێڕای رێزگرتن له تێكۆشانی د. قاسملوو و هێماكردن به‌تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزو مرۆڤییه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده، ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی و رێبه‌رێكی كه‌م وێنه، ئاشتیخواز، مرۆڤدۆست، عه‌داڵه‌تخواز، باوه‌ڕدار به رێبه‌ریی ده‌سته‌جه‌معی، بێزار له دیكتاتۆری‌و ته‌كڕه‌وی‌و فه‌ردپه‌رستی ناوبرد. كاك مسته‌فا هیجری له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به پرسی تێووری د. قاسملوو و هه‌ڵسوكه‌وتی جینایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسانی ئه‌وكاتی ئوتریش هێمای كرد‌و، وتی: به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسانی ئوتریش سه‌ره‌ڕای ئیددیعایان بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێرۆروتێرۆریست په‌روه‌رانه‌دا له ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی ئێراندا‌و له رێڕه‌وه‌ی پاراستنی سات‌و سه‌ودای پشت په‌رده‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان عه‌داڵه‌تیان له ژێر پێ ناو نه ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ران‌و فه‌رمانده‌رانی ئه‌م جینایه‌ته‌یان راده‌ستی دادگا نه‌كرد، به‌ڵكوو دوو كه‌س له به‌شداربووانی تێرۆره‌كه‌یان كه ده‌ستگیر كرابوون به ئیسكۆرت بۆ فڕۆكه‌خانه برد‌و ره‌وانه‌ی تارانیان كردن تا له‌وێدا له لایه‌ن رێبه‌رانی مرۆڤكوژی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ئموریه‌تی جینایه‌تكارانه‌و دژه مرۆڤییان پاداش بكرێن‌و پله‌یان به‌رزتر بكرێته‌وه. سكرتێری گشتیی حیزب له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه ده‌وڵه‌ت‌و به‌رپرسانی ئه‌و كاتی ئوتریش به هۆی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته ناداوه‌رانه‌و دژی مرۆڤییه‌و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، نه‌ته‌نیا به شه‌ریكی تاون ده‌ژمێردرێن، به‌ڵكوو تا كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتێكی مۆته‌عارف‌و عادڵانه ره‌چاو نه‌كه‌ن‌و وێڕای داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، راستییه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ن‌و به‌رپرسانی ئه‌وكاتی ئوتریش به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی جینایه‌تكارانه‌یان به دادگایه‌كی عادڵ نه‌سپێرن، ئه‌م په‌ڵه ره‌شه له‌نێو چاوانی نه‌ته‌وه‌و ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و وڵاته پاك نابێته‌وه. كاك مسته‌فا هیجری له كۆتایی وته‌كانیدا، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات له رێڕه‌وی دابینكردنی ئامانج‌و ئارمانه به‌رزه‌كانی دوكتور قاسملوو و شه‌هیدانی دیكه‌ی رێگای ئازادی، وتی: رێژیمی ئاخووندی توانی دوكتور قاسملوو له‌نێو ببات. به‌لام هزرو ئارمانه مرۆڤدۆستانه‌كانی دوكتور قاسملوو ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ر كاتێكی تر له خه‌باتی رێبوارانی رێگای قاسملوو له حیزب‌دا، میلیۆنان كورد له كوردستان‌و سه‌رتر له‌وه میلیۆنانی ئێرانی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا جێی گرتووه. له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی به زمانی فارسی بۆ به‌شداران دوا. به‌ڕێزیان، وێڕای رێزگرتن له كه‌سایه‌تیی به‌رزی د. قاسملوو و یادو خه‌باتی ئه‌م رێبه‌ره زانایه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی د. قاسملوو وه‌ك بڕوا بوون به چاره‌نووسی هاوبه‌شی گشت نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، هه‌وڵدانی نه‌پساوه، بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی هێزه دێموكراته‌كان له رێڕه‌وی دامه‌زراندنی نیزامێكی دێموكراتیك له ئێران‌دا پێی داگرت. كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی له كۆتایی وته‌كانیدا سپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی كرد. هه‌روها د. كه‌نداڵ نه‌زان، دۆستی نزیكی دوكتور قاسملوو له وته‌یه‌كدا، رێزی له‌م رێبه‌ره شه‌هیده گرت‌و دوكتور قاسملووی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی "دێموكرات، مرۆڤدۆست، ئاشتیخواز، خه‌باتگێڕی راسته‌قینه، دووربین، خاوه‌ن ئاگایی به‌رین، دژبه‌ری توندوتیژی‌و بڕوادار به عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" ناوبرد. به‌ڕێزیان له درێژه‌دا وتی: د. قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی زانا له‌و بڕوایه‌دابوو كه كورده‌كان ده‌توانن له چوارچێوه‌ی وڵاتانی پێوه‌ندیدار، له‌سه‌ر بنه‌مای مافی یه‌كسان‌و له چوارچێوه‌ی سیستمێكی دێموكراتیكدا به ئازادی بگه‌ن‌و به‌م پێیه بڕوای قووڵی به خه‌باتی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و چاره‌نووسی هاوبه‌شیان هه‌بوو و له‌و رێگه‌یه‌دا ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵی ده‌دا. پاشان به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌كه چوونه سه‌ر گڵكۆی شه‌هید د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی‌و به‌دانانی تاجه گوڵینه رێزیان له‌و رێبه‌ره شه‌هیده‌و هاوڕێكانی گرت. نوێنه‌رانی ئه‌م حیزب‌و رێكخراوانه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شدار بوون: 1ـ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران 2ـ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ زۆرینه 3ـ بزاڤی دێموكراسیخوازازنی دێموكرات‌و لائیك (ئێران) 4ـ رێكخراوی كرێكاری ئینقلابیی ئێران ـ رێگای كرێكار 5ـ پارتی دێموكراتی كوردستان 6ـ یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان 7ـ ئه‌نجوومه‌نی ژنانی ئێران 8ـ ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس 9ـ حیزبی سوسیالیستیی كوردستانی توركیه 10ـ كۆمكار (ئه‌نجوومه‌نی كرێكاران‌و كۆچبه‌رانی كورد له ئوروپا)11ـ حیزبی یه‌كیه‌تیی كورد له سووریه. ئه‌م حیزب‌و رێكخراوانه‌ش په‌یامیان ناردبوو: 1ـ حیزبی سوسیالیستیی فه‌ڕانسه 2ـ رێكخراوی فیداییانی گه‌لی ئێران ـ زۆرینه 3ـ رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی گه‌لی ئێران 4ـ حیزبی یه‌كیه‌تیی كورد له سووریه 5ـ ئه‌نجومه‌نی ئاشتی‌و گه‌شه‌پێدانی كوردستان. |
| |||
| هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | |||||