ئه‌ی سه‌روه‌ری سه‌ر قافڵه‌ی سه‌رفرازی
ئه‌ی کلاوڕۆژنه‌ی ڕۆژی فیداکاری ودڵخوازی
ئێوه‌ن سه‌نگی مه‌حه‌کی وره‌وو ئازادی
ئێوه‌ن ڕمزی نه‌مامی ئازادیخوازی
شۆڕه‌سوارێکی ماندووی نه‌ناس
هه‌نگاوی گورج و سڵ نه‌که‌ر له‌یاس
وره‌و باوه‌ڕو تێکۆشانی بۆ گه‌ل بوو
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ژاران بوو
ئه‌و رویشت تا داری ئازادی زیاره‌ت کا
هه‌تا مژده‌ی ڕزگاری به‌گوێی گه‌لدا بدا
شه‌و په‌ره‌ستانی تاریک ویست
زمانی چاره‌سه‌ریان نه‌بوو وایان ویست
تۆ نیوه‌نوزه‌ی گه‌لێکی زورلێکراوی بووی
تۆ په‌یامی دایکی جه‌رگ هه‌ڵقرچاوی کوردستان بووی
هه‌ر ئه‌وه‌په‌یامی تۆ بوو بۆیه‌به‌مه‌رگی ناوه‌خت چووی
ئه‌ی چرای ڕووناکی شه‌وه‌زه‌نگی مات
ئه‌ی بلێسه‌ی شۆڕش، ئاگری خه‌بات
هه‌واڵ بنێرن له‌بوو رۆژهه‌لات
کۆچی سووری کرد سه‌رکرده‌ی وڵات
هۆ قاسملوو ڕێبه‌ری زانای گه‌ل
هۆ خولقێنه‌ری بیرۆکه‌ی ده‌م که‌ل
ولات ئالۆزه‌له‌دوای کۆچی تۆ
هه‌وری چڵکن ته‌می هێناوه‌کو به‌کو
گه‌ل چاوه‌ڕێته‌بۆ ڕزگاری وڵات
به‌بیری تیژت بنووسه‌وه‌ژیان و خه‌بات!
رێگای دووری سوورت ڕێگامانه
ووته‌کانت ده‌رسی خه‌بات و ژیانه
تۆ هه‌وینی شۆڕشێکی بێ ئه‌مانی
تۆ بیروکه‌ی ده‌رسی خه‌بات وژیانی
له‌حاس داگیرکه‌ر سه‌ری قه‌لخانی
به‌هه‌ق تۆ ڕۆله‌ی کوردستانی
2009-07-14
RSS
چاپ کردن/Print