
" بیر و ئه‌ندیشه‌ی دوکتور قاسملوو له‌ژێر گڵکۆی خۆڵ دا له‌بیری ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیندووتره" دوکتۆر بێرنارد گرانژۆن
ئه‌م ´وته‌یه‌ی به‌ڕێز دوکتۆر بێرنارد گرانژۆن سه‌رۆکی پێشووی دوکتۆرانی بێ سنووره‌و له هاوینی ساڵی 1997 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بیره‌وه‌ری ئه‌و دوکتۆر و جه‌ڕاحانه که له کوردستان کاریان کردبوو و له نزیکه‌وه دوکتۆری نه‌مریان ده‌ناسی پێشکه‌شی کرد له شاری مێژوویی ئاڤینیۆن له ڕۆژئاوای فه‌رانسه.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه من و کاک خوسره‌و عه‌بدووڵاهی میوانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بووین.
له بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تروری ڕێبه‌ری زیندوو یاد دا له‌لایه‌ن شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی تاران و قومه‌وه، ئه‌مه‌وێ به‌مه‌لاکانی تاریک بیر بڵێم که به تروری ڕێبه‌رانمان؛ بیری قاسملوو وهاوڕێیان و درێژه‌ده‌رانی ڕێگای قه‌د نامرن و وه‌ک به‌ڕێز دوکتۆر بیرنارد گرانژۆن گوتی: " بیر و ئه‌ندیشه‌ی دوکتور قاسملوو له‌ژێر گڵکۆی خۆڵ دا له‌بیری ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیندووتره" و ئێمه‌ش به‌بیر و هه‌ست و ڕۆحمانه‌وه درێژه به‌و بیره‌زیندوویه ده‌ده‌ین.
پاریس، 13. 07. 2009
ته‌یموور ئه‌لیاسی
RSS
چاپ کردن/Print