ئه‌م په‌خشانه بۆ هه‌موو ساڵیادێک. هاوارچاوشین.
سۆزێک بۆ شه‌هیدان د.قسملۆو شه‌ره‌فکه‌ندی.
کێ بوون ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان چووه گیانی پر له شۆرشگێری ئێوه.
کێ بوون ئه‌و ئه‌هریمه‌نانه‌ی به‌خه‌یاڵی خاویان پاش نه‌مانی ئێوه رێچکه‌ی خه‌بات را ئه‌وه‌ستێ.
ئه‌وانه‌ی ئێوه‌یان شه‌هید کرد
شه‌رمه‌زاریان بۆ خۆیان و سه‌رانیان تۆمار کرد
نازانین له کام ئاسۆوه بروانینه به‌ژن و باڵاتان
له‌و ئاسۆیه‌وه که به‌خوێنی ئێوه سور هه‌ڵگه‌را
ئێمه له دور را ده‌روانینه دیمه‌نه تێک ئاڵاوه‌که‌ی ئێوه‌و
به‌رگه خوێناویه‌که‌تان.
ئه‌مه قوربانی قوربانی بو
یان شه‌هاده‌تی دیموکراتی بوو
نازانین له ناوی کامتانه‌وه بدوێین -- بنوسین
ده‌ست پێبکه‌ین
پێ به ژیله مۆی کۆستی کامتانا بنێین.
خۆ هه‌موو خه‌نه به‌ندانی گۆڤانمان دابه‌ستوه
قرچه‌ی هه‌ناومان له‌ته‌ک خۆردا
تابلۆی ده‌ستو پێ یه‌کی یه‌خسیری له کۆت و زنجیر ده‌خوڵقێنێ
کاروانتان کاروانی موورادی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو
حه‌سره‌ت دیده‌ی ئامانجی سه‌ر فرازی بوو.
ده‌تان زانی و چاک به ئاگا بوون
که قاسم لۆو شه‌ره‌ف که‌ندی خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێ پشت و په‌نایان له کۆڵ نابوو.
ئێوه‌ش هه‌ڤاڵانی
چمکێکی ئه‌و توێشه‌به‌ره‌ی خه‌مه‌تان له ئه‌ستۆ گرت.
هه‌ورازو سه‌خته‌ن و زنوێر بڕین
ووته‌ی کردن بو به مه‌نزڵی داهێنانتان
چه‌ک و فیشه‌ک له‌غ بو به قه‌ڵه‌م و کاغه‌زتان.
ئێوه له شه‌وه ده‌یجوره‌کانا
هاتن و
دڕتان به‌شه‌وه زه‌نگی له ناو چون دا.
ئه‌و شه‌وانه جگه له ده‌نگی گورگ و ڕه‌نگی مۆته‌که‌و
ده‌عباو درنج هیچی دیکه نه‌ده بیسترا.
ئێوه هاتن ته‌قه‌ی تفه‌نگ و زایه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه‌تان به‌گوێی زاڵمدا دادا.
ئێوه هاتن شه‌و نخونیتان بۆ ئه‌مه‌ک داران جاردا.
ئێوه هاتن ده‌نگی په‌یامی ڕێبازه پیرۆزه‌که‌تان به نه‌ته‌وه‌و
خاک و خۆڵ و ئاو‌و روباری ئه‌م نیشتیمانه په‌خش کرد.
ئێوه هاتن شۆڕشی مه‌رگی دوژمن و
سه‌ر که‌وتنی گه‌ل و ووڵاتتان له‌ته‌ک خۆدا هێنا.
ده‌یان ساڵ خه‌وتان له خۆ حه‌رام کرد
تا کورد به‌مه‌رام بگا.
وه‌لێ له‌ته‌ک قاسم لۆو یارانی دیکه‌ی شه‌هیددا
به ئه‌به‌دیه‌تی په‌یره‌وو ڕێبازتان
له سه‌ر مه‌زارو گڵکۆی پێشه‌وادا خوێنرا.
ئێوه هیچ گه‌رده‌لول و زریان و بومه‌له‌رزه‌یه‌ک
نه‌ی له‌رزاندن
چۆکتان دانه‌داو
جۆکتان به مه‌حاڵ دادا.
نازانین
نازانین چۆن بڕوانینه به‌ژن و باڵاتان
ئه‌و به‌ژنانه‌ی
به‌درێژایی ساڵانی تێکۆشان
نه‌یان ده‌زانی بچه‌مێنه‌وه.
کێن ئه‌وانه‌ی ئیره‌یی به دیدی ڕۆشنمان ده‌به‌ن
هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌یانه‌وێ نیشتیمانی به‌هه شتاویمان
له خوێن سورکه‌ن. باشوری کوردستان.
Hawar6868@yahoo.com
RSS
چاپ کردن/Print