وێنه: نهمر قاسملوو
گەلی کورد لە مێژوودا سەلماندوویەتی کە گەلێکی زۆر ئازا و چاونەترس و ئازادیخواز و ئاشتیخوازە. دۆستی نەبووە بەڵام دوژمن بێ شومار، ئەم گەلە بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمان ئەوەندە خەباتی کردووە ئەوەندە قوربانی داوە نەک لە کوردستانی داگیرکراو کە بست بە بست ئەم خاکە بە خوێنی پاکی ڕۆڵە پێشڕەو و ڕۆشنبیرەکانی نەخشی سووری مێژوویان لە سەر ئەم خاکە پیرۆز داوە کە داگیرکەران لە سەدەی بیست و یەک ئیتر ناتوانن حاشا لەم نەتەوە بە زمان و خاک و مافیان بەکەن، لە دەرەوەی ئەم نیشتمانە داگیرکراوەش خوێنی پاکی ڕۆڵە زانا و ڕۆشنبیرو و بلیمەتەکانی ئەم گەلە بە سەدان کیلومتر دوور لە کوردستان لە وڵاتانی بە ناو ئازاد و دیموکراسی مێژووی ئەو وڵاتانەی شەرمەزار کردووە، خوێنی بە ناحەق رژاوی رێبەری زانا و دانشمەندی لە دەست چوویی گەلی کورد دوکتۆر قاسملوو و کاک عەبدوڵا قادری لە سەدەی بیست و یەک کۆماری ئیسلامی تروریست هەر وەها ناتوانی لە دەست ئەم کردەوە ڕەشە کوژیە کە ئاشتی کوشت ناتوانێ رزگاری بێ و بۆ هەتا هەتایە لەکەیەکی ڕەشە لە نێوچاوانی کۆماری ئیسلامی و هەر وەها شەرمەزاریە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەت وڵاتی ئوتریش کە هەموو کات باس لە ئاشتی و دادپەروەری دەکەن و هەمووکات دژی ترور و زۆر بە کار بردنن بەڵام بە داخەوە بیست ساڵ پێش لەو کارساتە ترسناکە و دژ مرۆڤانە بێ دەنگیان هەڵبژارد هەر بۆیە بەم ئافەرینە بە کۆماری ئیسلامی ئێستا کۆماری ئیسلامی بۆ تەواوی دونیا بوەتە لانەی ترور و تۆقاندن و تێکدان.
دوکتۆر قاسملوو نامرێ و هەر ئێستا بە ملیۆن کورد هاوار دەکا قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، ئەوانە مردوون و دەمرن کە شەرمەزاری مێژوون.
بیرەوەریکم لە کاتی شەهید بوونی دوکتۆر قاسملوو لەو کاتەدا لە شاریکی عەرەبی عێراق بووم کوردێکی شاری کەرکوک هات بەرەو لام و پاش سڵاو پرسیاری لێ کردم تۆ کوردی ج پارچەیەکی؟ گوتم من کوردی کوردستانی ئێرانم گوتی بەداخێکی زۆرەوە کە دوکتۆر قاسملوو زعیمی ( رێبەری مەزنی) گشت کورد بوو کوشتیان، ئەو وەخت زانیم کە ئەوە تەنیا کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان نییە کە ئەوەندە هیوا و پشت ئەستووریان بە دوکتۆر قاسملوو هەیە بەڵکو هەموو کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەو هیوا و پشت ئەستووریانە بە دوکتۆر قاسملوو هەبوو و وەک رێبەریکی نەتەوەیی چاوەڕوانیان لێ هەبوو.
دوکتۆر قاسملوو دوای بیست ساڵ بیر و ئامانجەکانی وەک تیشکی خۆر لە بەربەیان هەڵدێ و بوەتە هیوا و ئۆمێدیکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان و بوەتە بڵێسەیەکی ئاگراوی بۆ داگیرکەران و شەو پەرەستان.
روحی دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی شاد و یادیان بەرزو بەرزتر بێ
هۆشیار
12-07-2009
RSS
چاپ کردن/Print