كاك عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ر هاوڕێی هه‌میشه و هه‌تاهه‌تایی شه‌هید دوكتور عه‌بدوره‌حمانی قاسملوو ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ناوه‌ندی، له شار‌ی نه‌غه‌ده‌ی تێكه‌ڵ له كورد‌و ئازه‌ری چاوی به‌دنیا هه‌ڵێناوه. بنه ماڵه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا، هه‌روه‌ك خه‌ڵكی شار‌ی نه‌غه‌ده، له‌دایك و بابێكی كورد‌و ئازه‌ری پێك هاتووه. بنه‌ماڵه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا ، له ٤ خوشك‌و شه‌ش برایه ، و تا ئێستاش خوشك‌وبراكانی و له حالی حه‌یاتدان .
كاك عه‌بدوڵڵا بیجگه له‌وه‌ی مامۆستای قوتابخانه‌بوو، له‌باری هونه‌ریش له شار‌ی نه‌غه‌ده ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌خشانی سه‌رسكۆی نومایشه‌كان بوو. نابراو له گێڕانی ڕۆڵی كومێدیدا هه‌وه‌ڵین كه‌س بوو ده‌یتوانی هه‌ست‌و ئێحساساتی ته‌ماشاچی وه‌جووڵه بخات‌و به‌پێكه‌نین له سه‌ر كورسی خۆش‌حا‌لیان بكات.
كاك عه‌بدوڵڵا له باری كه‌سایه‌تیه‌وه له نێو لاوه‌كاندا تا بڵێی خۆشه ویست بوو.
له‌سه‌رده‌می شۆرشی گه‌لانی ئێران‌دا، كه شاهه‌نشا ناچار پرێسكه‌ی سه‌فه‌ری خۆی تێكنابوو ده‌ڕۆیشت، ئێمه كۆمه‌ڵێك هاوڕێ له شار‌ی نه‌غه‌ده‌و چه‌ند كه‌سێك بووین به نهێنی كۆمیته‌یه‌كی كاتیمان پێك هێنابوو دوست‌و ئاشنا‌و ئه‌و كه‌سانی له‌باری‌ناسیاوی و كه‌سایه‌تییه‌وه ده‌مانناسین قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كردن. به ده‌نگی خۆمان كاسێتێكمان له به‌رنامه‌وپێره‌وی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران پڕ كرد بۆوه ده‌ماندان به‌و كه‌سانه‌ی كه حیسابی لایه‌نگریمان له‌سه‌ر ده‌كردن . من و مه‌لا محمه‌دی خزری و ٣ كه‌سی تر واته : م،پ. م،ق. ئه، هـ . كه ناكرێ ناویان بێنم . كۆمیته‌كه‌مان به‌ڕێوه ده‌برد .
توانیبوومان زۆركه‌سایه‌تی لاو‌و پیر له خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه . یه‌كێك له‌و كه‌سانه شه‌هید عه‌بدوڵڵای قادری ئازه‌ر بوو كه بۆ هه‌وه‌ڵین جار له نیزیك شار‌ی نه‌غه‌ده كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل كرد‌و ئه‌و وێنه‌ی له خواره‌وه ده‌یبینن، له‌وێ گیراوه . كه له وێنه‌كه‌دا به ته‌رتیپ له ڕاسته ١ – ٢– – ٣ و ٤
دوای به دوای ڕووخانی رژیمی پاشایه‌تی كۆمیته‌كه مان به شێوه‌ی ئیتسابی بازسازی كرده‌وه‌وشه‌هید عه‌بدوڵڵاقادری بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شارستانی نه‌غه‌ده . دوا به‌دوای شه‌ڕی نه‌غه‌ده ناوبراو كه له باری ئه‌نه‌ڕژییه‌وه لاوێكی به گوڕوتین بوو زمانی ئینگلیسی ده‌زانی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و هه‌واڵنێرانه‌ی كه ده‌هاتنه كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ده‌نارده ئه‌ولاولا .
شه‌هید عه‌بدوڵڵا سروشتی مرۆڤێكی خودساخته بوو، زمان شیرن‌و موئه‌ده‌ب، هه‌رگیز كارێكی وای نه‌ده‌كرد مرۆڤ دڵیی لێی بێشێ . وه‌ها له به‌ڕێوه بردنی كار‌و مه‌يمورییه‌ته‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بوو. كه ده‌فته‌ری سیاسی كردی به ڕاوێژكار“ مشاور“
وه‌ك مرۆڤێكی موتمانه‌پێكراوكاری پێده‌سپێراو، كار‌و باری پێ‌ئه‌سپێردراوی
خۆی به‌ڕێوه ده‌برد. پاش ماوه‌یه‌ك كرا به ڕابیتی نێوان ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌غدا و، به‌رپرسایه‌تی ده‌فته‌ری به‌غدا‌ی پێ ئه‌سپێردرا.
كاك عه‌بدوڵڵا مرۆفێكی گوێگر‌و هه‌ڵسوورو به پشتكار بوو، هه‌ركارێكی پێ ئه‌سپێردرابایه به‌باشی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. ناوبراو كه‌وتبووه به‌ردڵی شه‌هید دوكتور قاسملوو، هه‌ركارێكی پێی ده‌سپارد به دڵی دوكتور به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. شه‌هید دوكتور قاسلوو بۆ فێربوونی زمانی فه‌ڕانسی چه‌ند مانگێك ناردیه فه‌ڕانسه و، وادیار بوو سه‌ركه‌وتوو بووه. شه‌هید قاسملوو كه بۆخۆی به‌ر پرسایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بوو، كاك عه‌بدوڵڵای نارده فه‌ڕانسه‌و كردی به‌به‌ر‌پرسی ده‌فته‌ری پاریس و حیسابی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كراو به كرده‌وه كار‌و باره‌كانی ئوروپای به‌ڕێوه ده‌برد . كاك عه‌بدوڵڵا كاتێك له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو له‌لایه‌ن تڕۆڕیستانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هیدكران، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران بوو .
یادیان به‌خێرو روحیان شاد . سڵاو له‌شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی كوردستان .
سه‌عید كاوه “كوێستانی“ ١١ / ٧ / ٢٠٠٩
RSS
چاپ کردن/Print