له‌و رۆژانه‌دا
له گه‌ڵ خه‌ڵکێکی
بی خه‌م و قژ کال بووم
قیژه‌ی لاشه کێشێک
به ره‌و ڕوداوه کانی
ڕا بردووی ژیانم
بردمی
ده‌ستێکی سپیی نائاشنا
به ره‌و ڕوم هات و
شوشه‌یه‌کی
لێو به خه‌نده‌ی
دڵ پڕ له خوێن
خه‌یاڵه کانی
بۆ چه‌ند ساتیک
کاڵ کرد مه‌وه و
به ره‌و ئێواره‌یه‌کی سور
که هه‌میشه لێی ده ترسم
بردمی و
ماڵاوائی لێ کردم.
لای خۆمه‌وه
وام ده‌زانی ده‌کرێ
ماڵائاوائی له بۆن و هناسه‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانی مناڵی بکه‌ی!
له به‌ر ئاوێنه‌ی ماڵه‌که‌مان
وینه‌ی پیره‌ژنێکی
په‌رژین ڕومه‌تی چاو شوشه‌ئی ده‌بینم و
خه‌یاڵ
ئه‌م گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ناسه دانی
بن به‌رده‌کانی سیروان و
دو ده‌ستێ که
خاکیان به سه‌ر چارچێوێکی
ڕه‌شدا ده کرد و
وینه‌ی لۆچی مرۆڤێکی
کۆته خاکیی جامانه له ملیی
به‌ر فرمێسک که‌وتوی
له ژێر به‌ردێک دا ده‌شارده‌وه.
ئاه....ئه‌و وینه‌یه
ده‌بێ به ئامیرێکی ڕۆح هه ڵته‌کێن و
په‌نجه‌ره‌ی
ماڵێکی ئلکترۆنیکیم پێ ده‌کاته‌وه.
ده بینم مرۆڤه‌کانی ئه و ماڵه
شێوازیان
له وێنه شاردراوه‌کانی
هه‌مان بن به‌رد ده‌که‌ن!
ورده ورده لێو
له ژێر دگانی سه‌ر سوڕمان
به‌ر ده بێت و
به بزه‌یه‌ک به دوای
قسه‌ی خۆشی کوڕێکی
گه‌نم ڕه نگی
باخه‌ڵ سافی کراس لۆچی وره به‌رز و
کچێکی بێ گله‌ئی لامل ڕووتی
ئه‌ڵماس به ده‌ست
ڕۆحی غه‌ریبی و ماندووم
ده‌باته نێو ژوره زۆره
یه‌ک دوای یه‌ک خاڵییه‌کانی
تۆزی غه‌ریبی و هه‌ژاری
لێ نیشتووی ئه‌و ماڵه سیحراوییه و
له وێوه وه به دیمه نێکیتر
دیسان ڕۆحم هه‌ڵده ته‌کێنێ و
ده‌مباته وه
بۆ سۆزی سامناکی شمشاڵێکی
تازه کۆچ کردوو و
زریکه‌ی
به‌چکه هه‌لۆیه‌کی زاگرۆسیی
له داووی قالاو و چه‌قه‌ڵه‌کانی
چه‌مه سامناکه‌کانی ئه‌لبورز.
ئه و دیمه‌نه!
دیمه‌نی ئاسمانێکی
خۆر خنکاوی
سور هه‌ڵگه‌ڕاوه
وه‌ک کراسێکی
سپیی به‌ر کانی خوێن
که‌وتووی ئێواره
پر له بزیسکه وروژێنه‌ره‌که‌ی
چێشتخانه‌یه‌کی بێ چێشتی
سارد و سڕی پڕ له گوله و ده‌رمانی پوشپه‌ڕه.
ئاه ........کراسێکی سپی
سور هه‌ڵگه‌ڕاو به چه‌ن
جه‌زیره‌یه‌کی سپییه‌وه‌و
به‌ن ملیوانیکی شینی وه‌نه‌وش بووی
لار بوو به سه‌ر شا دڵێکی گوله گازی
باڕووت وسورب ڕێژ کراوی
پڕ له ئامانج و خۆزگه
ئاه....ئه‌م تابلۆیه
ده‌مگه‌ڕێنێته‌وه بۆ
پیره‌ژنه ڕه‌شپۆشه بێ ده‌نگه پڕله مێژووه‌که‌ی
باسکی ژوری ماڵه پڕ له خوزگه و
چاوه‌ڕوانییه‌کی هه‌نده‌رانم
ئه‌م تابلۆیانه
هه‌مو ساڵێ چاوه‌کانمان
ته‌ڕ ده‌که‌ن و ناهێڵن توزی غه‌ریبی
لێڵیان بکات و شوێنه ڕێی نیشتمانمان
بۆ تازه ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌م تابلۆیانه بوون به کارتی داوه‌ت و
هه‌مو ئێواره‌یه‌ک له کات ژمێر پێنج و نیو
ده‌مان به‌ن بۆ شه‌و نشینی ماڵێکی
ئلیکترۆنیکی له پاریس له ته‌نشت پیرلاشێزه‌وه
ماڵێ که، خانه خێوه‌که‌ی زیاتر
چیرۆکی خه‌ممان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
به‌ڵام خه‌رمانان ۆ پوشپه‌ڕی تاڵترین چیرۆکن
ئه‌و ڕۆ بیست و دووی پۆشپه‌ڕه و
ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیست ساڵ حه‌سره‌تی
له ده‌ست دانی حه‌زره‌تی آشتی و
قه‌ڵه‌م و کاغه‌زه شه‌ڵاوی خوێن بووه‌کانی
وییه‌ن و برلین.
که‌ف و کوڵی ده‌رون
هه‌مو ساڵێ له‌و ڕۆژه‌دا
له ڕێگای ده‌روازه‌ی
چاوه چاوه‌ڕوانه کانه‌وه
به سه‌رباسکی دیمه‌نی
هه‌مو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ردا
خۆیان ده‌گه‌یێنه سه‌ر لێوی کارژینیان و
تۆزی هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن
له سه‌ر لێویان ده‌ماڵن و
لێوه‌کان:
به جم و جۆڵ دێن بۆ ووتنی سرودی
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه میله‌تی کورد زمان و
دڵه‌کان:
له بیست ودوی پۆشپه‌ڕدا
له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه ئیلکترونیکیه‌کی
پڕ له تیشکی تیشکه‌وه
به دیتنی ویه‌نه‌ی کاریزمایه‌کی بێ وێنه و
به بیستنی ده‌نگێکی سافی بێ گرێی به هێز
که ده‌ڵێ:
گه‌لێک آزادی بووێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدات
هێور ده‌بنه‌وه و هه‌نگاوه‌کانیان
بۆ گه‌یشتن به ئازادی به هێزتر ده‌نێن.
فه‌تحی میرزائیان
2009-07-10
RSS
چاپ کردن/Print