نوسینی . عه‌لی سیرینی : وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ کوردی . فایه‌ق ئه‌لیاسی
ئه‌م بابه‌ته ساڵی پار له سه‌ر سایتی کوردستانپۆست بڵاو کرایه‌وه، به هۆی هه‌ندێك کێشه‌وه نه‌متوانی ساڵی پار بڵاوی بکه‌مه‌وه، له گه‌ل ئه‌م وه‌رگێڕاوه‌دا، باباته‌که به زمانی عه‌ره‌بی دانراوه، به لینك ، هه‌رکه‌سێك بیه‌وێت بیخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێ که هیچ دێڕکی هی من نیه هی نووسه‌ری بابه‌ته‌که‌یه، که به‌ڕێز، علی سیرینی ه.
به چ شێوه‌یه‌ك ئێران د.فازڵ ڕه‌سوڵی تێرۆر کرد، وه ڕۆڵی ئیسرائیل چ بوو ؟؟
له 13/07/1989 پۆلیسی نه‌مسا 3 جه‌سته‌ی له خوێن شه‌ڵاڵی له نێو ژورێکی ده‌رگا کراوه‌دا دۆزییه‌وه، ئه‌م جه‌ستانه هی کێ بوون ؟ چۆن تێرۆر کرابوون ؟
له ساڵی 1989 ده‌وڵه‌تی ئێران پێوه‌ندی کرد به ( ینك ) به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی دانوستان له نێوان ئه‌وان و حدکا، به ڕێبه‌رایه‌تی د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، بۆ گفتگۆ کردن له سه‌ر شێوازی خودموختاری بۆ ناوچه‌ی کوردستانی ئێران.
به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ( ینك ) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه، وه په‌یوه‌ندی کرد به د.قاسملوو که ئه‌ویش خۆشحال خۆی ده‌ربڕی به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئێران.
ده‌وڵه‌تی ئێران ڕێك نه‌ده‌که‌وت له گه‌ڵ د.قاسملوو سه‌باره‌ت به دیاریکردنی جێگای دانوستانه‌کان، د.قاسملوو پێشنیاری فه‌رانسه‌ی کرد به‌ڵام ئێرانیه‌کان پێشنیاری ئه‌ڵمانیایان کرد، به‌ڵام د.قاسملوو ئه‌و وڵاته‌ی ڕه‌ت کرده‌وه وه‌ك جێگایه‌ك بۆ دانوستان چونکه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه فه‌رانسه باشترین جێگایه بۆ ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئه‌و ، به‌ڵام له کۆتاییدا هه‌ردوولا ڕێك که‌وتن له سه‌ر نه‌مسا.
له وڵاتی نه‌مسا ڕۆشنبیری ئیسلامی کورد د.فازڵ ڕه‌سوڵ مامۆستای کۆلێژی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له زانکۆی لۆکسۆمبۆرگ وه دانه‌ری ڕۆژنامه‌ی ( منبر الحوار ) له به‌یروت ، له ئه‌وێ (له نه‌مسا ) ده‌ژیا،
له کۆتایی بڕگه‌ی دانوستانه‌کاندا له نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و نوێنه‌رانی کورد، له مانگی ته‌مووزی ( جولای ) 1989 ئێران داوای له جه‌لال تاڵه‌بانی کرد که ده‌ست له ناوبژیوانی بکێشێته‌وه، چونکه ئێرانیه‌کان ئه‌یان وت، تاڵه‌بانی فره‌وێژه و نهێنی درکێنه‌ر.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی بۆچوونی خۆی به‌م جۆره شیکرده‌وه و وتی" داواکردنی ئێرانیه‌کان بۆ ده‌ست کێشانه‌وه‌م له ناوبژیوانی دانوستاندا هۆی ئه‌وه‌یه ، که ئه‌و که‌ش و هه‌وای ئاسایشه که من بۆ د.قاسملوو دابینی ده‌که‌م نه‌مێنێ.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێکراوی کوردی، له نێوان ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا سه‌رچاوه‌ی کوردی ئێرانی باس له‌وه ده‌که‌ن، که د.قاسملوو له کاسێتی ده‌نگی دوهه‌مدا که به ده‌نگ گیراوه، له نوێنه‌رانی ئێران ده‌پرسێت هۆی به‌شدارنه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی چیه ؟ ئێرانیه‌کان له وڵامدا ئه‌ڵێن که ئه‌وانیش نازانن.
شایانی باسه زیاتر له چه‌ند کاسێت که هه‌ڵگری ده‌نگه و له سه‌ره‌تای دانوستانه‌کانه‌وه گیراوه تا کاتی تێرۆره‌که ، له لایان پۆلیسی نه‌مساوه ڕاده‌ستی حدکا کراوه، که هه‌موو وتووێژه‌کانی له خۆ گرتووه.
له‌و کاته‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ما له نێوبژیوانی دانوستانه‌کاندا، ئێران په‌یوه‌ندی به فازڵ ڕه‌سوڵه‌وه گرت، به‌ڵام د.فازڵ ڕه‌سوڵ پێشنیاری کرد هاوڕێی خۆی ئه‌حمه‌د بن بیلا سه‌رۆکی پێشووی جه‌زائیر که ئه‌و ئه‌رکه به ئه‌ستۆ بگرێ، چونکه خۆی د.فازڵ ڕه‌سوڵ سه‌رقاڵی دروست کردنی وتووێژێك بوو له نێوان ڕۆشنبیره ئیسلامی و عه‌لمانی( سکۆلار ) ناسیۆنالیسته‌کان ، که له قاهیری پێته‌ختی وڵاتی میسر که سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی، سه‌ره‌تای هه‌مان ساڵ بوو 1989.
ئێران له سه‌ره‌تادا ڕازی بوو به ئه‌حمه‌د بن بیلا وه‌ك نێوبژیوانێك ، به‌ڵام له دوایدا په‌شیمان بوه‌وه‌و وه داوای له د.فازڵ ڕه‌سوڵ کرد خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کاره بکات وه‌ك ناوبژیوانێك ئه‌ویش بیرۆکه‌که‌ی قبوڵ کرد.
ئه‌حمه‌د بن بیلا میوانی د.فازڵ ڕه‌سوڵ بوو له‌و کاتانه‌دا، به‌ڵام په‌یوه‌ندی د.فازڵ ڕه‌سوڵ له گه‌ڵ ( ینك ) باش نه‌بوو، چونکه د.فازڵ ڕه‌سوڵ یه‌کێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان وه بیرۆکه‌یه‌ی ماویستی هه‌بوو ئه‌و کات، به‌ڵام دوای هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بوو به ئیسلامی ، وه پله‌ی به‌رز بوه‌وه و ناوبانگی وه‌ك ڕۆشنبیرێك ده‌رچوو له ناوه‌نده ڕۆشنبیریه ئیسلامی و عه‌ره‌بی و ئه‌روپیه‌کاندا، ئه‌و پله به‌رزییه‌ی د.فازڵ ڕه‌سوڵ بوو به هۆی نیگه‌رانی به‌ڕێز تاڵه‌بانی ( ینك ).
شایانی باسه ڕێکخراوی ئیسلامی کوردی له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا په‌یدا بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی گه‌وره هه‌بووه له نێوانیاندا، وه هه‌تا ئێستا ( ینك ) د.فازڵ ڕه‌سوڵ وه‌ك شه‌هید نا ناسێ و بگره نازناوی زۆر ناشیرینی بۆ به‌کار دێنێ.
ڕۆژی دووشوممه 10.07.1989 دانیشتنه‌کان سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێکرده‌وه، له ژورێکدا له قاتی پێنجه‌می ئاپارتمانێك له کۆڵانی ( لینکه بان کازه ) له شاری ڤییه‌نا.
له میانه‌ی په‌یوه‌دنیه‌کم له ساڵی 2001 به د.سۆزان ڕه‌سوڵ( خێزانی د. فازڵ ڕه‌سوڵ ) ئه‌وه‌ی بۆ درکاندم که ئه‌و خۆی ده‌ستنیشان کردوه له باتی مێرده‌که‌ی بچێته ئه‌وێ و سه‌رپه‌ره‌شتی دانوستانه‌کان بکات، چونکه ده‌ترسا پلانێك بێت دژی د.فازڵ ڕه‌سوڵ، به‌ڵام د. فازڵ ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌ی به دوور زانی که پلانێك له ئارادا بێت دژی ئه‌و، وه پێی وابوو ئێرانییه‌کان ئازاری ئه‌و نادان، د.سۆزان ڕه‌سوڵ به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ " له سه ره تای هه‌شتاکاندا په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و د.فازڵ ڕه‌سوڵ جۆرێك له سارد و سڕی و زیز بوونی پێوه دیار بوو ، چونکه ؛ ئێران ڕاگرتنی شه‌ڕی له گه‌ڵ ئێراقدا ڕه‌تکرده‌وه سه‌ره‌ڕای ئازاد کردنی خاکه‌که‌ی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران د.فازڵی تووڕه کردبوو، چونکه ئه‌و بیرۆکه‌ی کۆکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئیسلامی پێشنیار ده‌کرد له نێوان میلله‌ته‌کانی ناوچه‌که‌دا، پێی وابوو به‌رده‌وامی شه‌ڕ دژێ ئه‌و بیرۆکه و بۆچوونه‌ی ئه‌وه.
د. فازڵ سه‌رنجی زۆرێك له ڕۆشنبیرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو، وه‌ك ، منیر شه‌فیق ، وه‌جیه که‌وسه‌رانی ، ڕه‌زوان سه‌ید.
دوای کوژرانی د.فازڵ ، به‌ڕێز ڕه‌زوان سه‌ید بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئه‌ڵێ" ئه‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ڕژیمی ئێران له گه‌ڵ میلله‌تانی دی، به تایبه‌تی میلله‌تی کورد، هه‌ڵسوکه‌وتێکی زاڵمانه‌یه، ته‌ئسیری زۆری کردبووه سه‌ر د.فازڵ که ئیسلامی وه‌ك تاقه ڕێگا چاره‌یه‌ک ده‌بینی بۆ کێشه‌کانی ناوچه‌که، د.فازڵ ڕه‌سوڵ پابه‌ندی بیری ئیسلامی خۆی بوو تاکاتی شه‌هید بوونی.
به‌ڕێز عزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سوڵ له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا که به‌ر له چه‌ند ساڵێك له سلێمانی چاب کرا ئه‌ڵێ" بۆیه ئێران د.فازڵ ڕه‌سوڵی بانگهێشت نه‌ده‌کرد بۆ کۆنفرانس و کۆنگره ڕۆشنبیرییه ئیسلامییه‌کان ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆر له مێژ بوو ئه‌ندامێكی چالاك بوو له نێوه‌نده ئیسلامییه‌کان، به تایبه‌تی دوای شوڕشی ئیسلامی، چونکه د.فازڵ ڕه‌سوڵ هه‌رده‌م پێداگری له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ده‌کرد له ئێران و وه که‌سێکی سوونه مه‌زهه‌ب بوو، وه له هه‌مان کاتدا عوسمانییه‌کانی پێ باشتر بوو له سه‌فه‌ویه‌کان، وه له کتێبه‌که‌یدا له ژێر ناوی ( عه‌لی شه‌ریعه‌تی به‌م شێوه‌یه قسه‌ی ده‌کرد ) ( هکذا تکلم علي شریعتي ) له سه‌ر کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، د.فازڵ عوسمانییه‌کانی پێ باش بوو چونکه سه‌فه‌ویه‌کان هاوپه‌یمانییان له گه‌ڵ ڕۆژئاوادا به‌ستبوو دژی عوسمانییه‌کان.
به هۆی ئه‌م بۆچوونانه‌وه ئێران که‌یفی به د.فازڵ نه‌ده‌هات وه که‌یفیشی به بیرۆکه‌که‌ی ئه‌و نه‌ده‌هات، که دژی ده‌سه‌ڵاتی شیعی بوو که له سه‌ر شێوازی ئاینی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی دروست بووبوو.
نوێنه‌رانی ئێران له دانوستانه‌کاندا بریتی بوون له "
1. محمد رحیم شهرودی
یارمه‌تی ده‌ری به‌رپرسی به‌تالیۆنی کوردستان بوو له سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وه به په‌ساپۆرتێکی دیپلۆماسی که هه‌ڵگری ناوی( احمد جعفر صحرارودی ) بوو هاته ڤییه‌نا ، وه هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ( پارتی ) له ساڵی 2007 له چنگی ئه‌مریکیه‌کان ڕزگاریان کرد، کاتێ هێزێکی ئه‌مه‌یکی هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کۆنسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، که ( صحرارودی ) تێیدا نیشته‌جێ بوو، له میانه‌ی سه‌ردانێکی بۆ هه‌ولێر.
2. مه‌نسور بازرگان.
جاشێکی کورد بوو، به پێی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه ، ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ( اطلاعات ) بووه بۆ کاروباری ده‌ره‌وه
3. مصطفی حاج فدائی
به‌رپرسی وه‌زاره‌تی پاسداران بوو، به په‌ساپۆرتێکی دیپلۆماسی که هه‌ڵگری ناوی ( محمد رضوی ) بوو، هاتبوه نه‌مسا.
4. رحیم پورسیفی
ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ( اطلاعات ) بوو ، وه له مێژ بوو له ڤییه‌نا ده‌ژیا له ژێر ناوی په‌نابه‌رێکی سیاسی.
ئه‌وه‌ی له سه‌ر د.فازڵ ڕه‌سوڵ زانراوه، دژی زایۆنیست بوو، که ئیسرائیلی وه‌ك جێ پێی خۆی دروست کردبوو له
ناوچه‌که‌دا، بۆ دابه‌ش کردنی ناوچه‌ی ئیسلامی بۆ چه‌ند قه‌واره‌یه‌کی بچوك و دژ به یه‌كدی، له لوبنان . سوریا . ئێراق.
له ئێراقدا، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ئێراق دابه‌ش بکات به‌سه‌ر سێ قه‌واره‌دا ( کورد. شیعه . سوونه ) وه د.فازڵ له یه‌کێك له نوسینه‌کانیدا له ڕۆژنامه‌ی ( منبر الحوار ) چاپی به‌یروت له ساڵی 1988 له ژێر سه‌ردێڕی، ( ته‌ئسیری ده‌ره‌کی له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی له ڕۆژهه‌ڵاتدا ) ئه‌م بۆچونه‌ی خۆی بڵاو کردۆته‌وه.
به پێی بۆچوونه‌کانی به‌ڕێز . پرۆفیسۆر عزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سوڵ ، د. قاسملوو دژی زایۆنیست بوو ، نه‌ك دژی ( یه‌هودیه‌ت ) چونکه ئه‌و زایۆنیستی به شێوازێک له نازیست و فاشیست ده‌ناساند، هه‌روه‌ها د.قاسملوو پێداچونه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆری کردوه له سه‌ر زایۆنیست وك د.فازڵ ڕه‌سوڵ
وه‌ك شاراوه نییه هه‌تا ئێستاش وڵاتی نه‌مسا وا له ژێر کاریگه‌ری لۆبی یه‌هودیه‌کاندایه، و ده‌زگاکانی ئیسرائیلی زانیارییه‌کی ته‌واویان هه‌بووه له‌سه‌ر نه‌خشه و بیرۆکه‌کانی د.فازڵ ڕه‌سوڵی ئیسلامی، که هه‌وڵی ئه‌دا کێشه‌ی ناوچه‌که ( ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ) به لێك نزیك بوون له نێوان پێکهاته‌کانی چاره‌سه‌ر بکات، هه‌روه‌ها چاك ئاگاداری بیر و بیرۆکه‌ی د.قاسملوو بوون.
شایانی باسه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که ، هاوبیر بوو له گه‌ڵ د.قاسملوو و د.فازڵ ، له دژایه‌تی کردنیان دژی زایۆنیست، له به‌ر هه‌مان هۆ بوو که ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل هاوکارییه‌کی چالاکانه‌ی کرد له گه‌له‌کۆمه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ناوچه‌که بۆ ڕفاندنی ئۆجه‌لان و ڕاده‌ست کردنی به تورکیا.
به پێی هه‌ندێك زانیاری تایبه‌ت وا ده‌ر ده‌که‌وێ خانمه یه‌هودیه‌ك به ناوی ( ڕیتا ) خۆی ده‌ناسێنێ به د. فازڵ ڕه‌سوڵ له کۆلێژی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ، له‌و کۆلێژه‌ی د.فازڵ تێیدا وانه‌ی ده‌وته‌وه.
ڕیتا خاوه‌نی ئه‌و ژووره بووه له‌و ئاپارتمانه‌ی که تێیدا دانوستانه‌کان به‌ڕێوه‌چووه له نێوان نوێنه‌رانی کورد و ئێرانییه‌کان، وه په‌یوه‌ندیه‌کی باشی هه‌بووه له گه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی ئێران بۆ دانوستانه‌کان ( تیمی تێرۆر )، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌تی ئێران له ڤییه‌نا.
به پێی بۆچونی هه‌ندێ چاو‌دێر و پسپۆر له بورای ئه‌م تێرۆره‌دا، ڕیتا هه‌تا ئێستا په‌یوه‌ندی باشی هه‌یه له گه‌ڵ ئێران له ڕێگای سه‌فاره‌تێکی ئێرانه‌وه له وڵاتێکی ئه‌وروپی.
له‌و کاته‌دا سه‌رۆك کۆماری ئێستای ئێران ( محمود احمدی نژاد )، یه‌کێك بووه له به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ( اطلاعات ) وه هاتبووه نێو وڵاتی هه‌نگاریا ( مه‌جه‌رستان ) وه به دزییه‌وه ڕێكخه‌ری چالاکی هێنانی چه‌كی ده‌کرد بۆ نێو نه‌مسا ، وه چه‌که‌کان بریتی بوون له چه‌ند تیرباری ده‌ستی بچوك و چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ك، که هه‌مویان ده‌زگای بێده‌نگیان له گه‌ڵدا بووه.
وه به پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" بڕیار وابوو ڕۆژی 12.07.1989 ئاخرین ڕۆژی دانوستانه‌کان بێ، به‌ڵام چۆن د.قاسملوو قبوڵی کردوه جارێکی دی دابنیشێته سه‌ر مێزی وتووێژ ؟، چ هۆیه‌ك وای لێکردوه ناچار بێ ؟
ئه‌وه پرسیارێکه ؟؟
ڕۆژی 13.07.1989 کاتژمێر 10.00 سه‌رله به‌یانی، د.قاسملوو به هاوڕێیه‌تی ئه‌ندامێکی حیزبه‌که‌ی به‌ڕێده‌که‌وێ بۆ شوێنی وتووێژه‌کان، وه ڕێگا نادات هاوڕێکه‌ی له گه‌ڵیدا بێته نێو ئه‌و ژووره‌ی وتووێژی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ،
له هه‌مان کاتدا د.فازڵ ڕه‌سوڵ له ماڵی خۆیه‌وه به‌ڕێده‌که‌وێ بۆ هه‌مان جێگا وه نوێنه‌ری حیزب عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌گاته جێی مه‌به‌ست، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ئێران، که ئه‌و چوار که‌سه بوون ناوه‌کانیان هاتووه، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ده‌گه‌نه جێگای دیاری کراو.
دانوستانه‌کان تا دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه درێژه ده‌کێشێت، که ده‌بوو به یه‌که‌م ڕۆژی جێژنی قوربان، کاتژمێر 14.00 دوای نێوه‌ڕۆ دانوستانه‌کان بۆ جارێکی دی ده‌ست پێده‌کات به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌کی کورت.
له نێوان عه‌سر و مه‌غریبدا مصطفی حاج فدائی و رحیم پورسیفی جێگای دانوستانه‌کان به جێ ده‌هێڵن، به بیانووی بیروڕا گۆڕینه‌وه له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، کاتژمێرێك به‌ر له 19.00 ده‌مه‌و ئێواره مه‌نسور بازرگان ئیزن ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه بۆ کڕینی خواردن و سیگار، وه پرسیاریان لێ ده‌کات ئایا هیچتان پێویست نیه ؟
صحرا رودی به ته‌نها له گه‌ل نوێنه‌رانی کوردا ئه‌مێنێته‌وه، کاتژمێر 19.05 ده‌مه‌و ئێواره مصطفی حاج فدائی و مه‌نسور بازرگان و رحیم پورسیفی، له ناکاودا خۆیان ئه‌که‌ن به ژوری دانوستانه‌کاندا و له نزیکه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌قه کردن له د.فازڵ ڕه‌سوڵ . د. قاسملوو . عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر.
صحرارودی چه‌ند گووله‌یه‌ك به‌ر ده‌م و ملی ده‌که‌وێت، هه‌ندێك که‌س هۆیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که گوایه، عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر صحرارودی وك قه‌ڵغانێك به کار هێنابێت بۆ پارێزگاری له د.قاسملوو، یان ئێرانیه‌کان خۆیان به ئه‌نقه‌ست برینداریان کردبێ بۆ چاوپۆشی کردن له‌و تاوانه.
به‌ڵام یه‌كێك له پسپۆرانی دکتۆری سه‌ربازی نه‌مسا که یه‌که‌م که‌س بوو هاتبووه نێو شوێنی تاوانه‌که، ده‌ڵێ" صحرارودی به هه‌ڵه گووله‌ی به‌رکه‌وتووه، چونکه 2 یان 3 گووله له دیواره‌که‌وه وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌وه به هۆی ناشاره‌زایی ده‌ستڕێژی توند .
ئه‌و 3 ئێرانییه‌ی که خۆیان له ناکاودا کرد به ژووری دانوستانه‌کاندا و ده‌ستان کرد به ته‌قه له‌و 3 کورده، به هۆی ئه‌و ته‌قه کردنه‌یان، د.قاسملوو 11.گووله به‌ر سنگ و ملی که‌وتبوو ، د.فازڵ ڕه‌سوڵ 5 . گووله به‌ر سنگ و ملی که‌وتبوو، عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر 7. گووله به‌ر سنگ و ملی که‌وتبوو، د.قاسملوو .د.فازڵ. عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر ده‌ست به جێ گیانیان سپارد، له یه‌که‌م ڕۆژی جێژنی قورباندا له خوێندا شه‌ڵاڵ کران.
به‌ڵام ئه‌و 3 ئێرانییه‌که هه‌ڵاتن که چی چواره‌میان که بریندار بوو هاواری ده‌کرد و داوای یارمه‌تی لێ ده‌کردن وه خۆی گه‌یاندبووه به‌رده‌م ده‌رگای ئاپارتمانه‌که، به‌ڵام مه‌نسور بازرگان گه‌ڕایه‌وه دواوه و په‌ساپۆرته دیپلۆماسیه‌که‌ی و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌ی دی که له گیرفانیدا بوون ده‌ریهێنان، به‌ڵام ده‌س به‌جێ پۆلیسی نه‌مسا گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌که، له‌و کاته‌دا مه‌نسور بازرگان په‌ساپۆرته دیپلۆماسیه‌که‌ی خۆی پیشان دا و خۆی گه‌یانده سه‌فاره‌تی ئێران له ڤییه‌نا، له‌وێدا له گه‌ڵ مصطفی حاج فدائی و رحیم پورسیفی یه‌کیان گرته‌وه.
به‌ڵام صحرارودی برا بۆ نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینه‌که‌ی، وه له دوایدا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌فاره‌تی ئێران له ئه‌وێشه‌وه به په‌ساپۆرته دیپلۆماسییه‌که‌ی دیپۆرتی ئێران کرایه‌وه.
که‌چی خۆپیشاندانی کوردان له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران هیچ که‌ڵکی نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی صحرارودی نه‌نێردرێته‌وه بۆ ئێران و لێکۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا بکرێ سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تێرۆره.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا کارئاسانیان بۆ صحرارودی کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، وه ڕیتا ئه‌و خانمه یه‌هودیه‌ی ( خاوه‌نی خانوه‌که ) بوو بانگهێشت نه‌کرا بۆ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك.
هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا نایانه‌وێ هیچ شێوه‌یه‌ك لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی یاسایی له سه‌ر ئه‌و تاوانه بکرێ و، وه ئه‌وه‌ش ئێرانییه‌کانی هاندا بۆ تاوانێکی هاوشێوه له به‌رلین، که له 17.09.1992 به ده‌ستی ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ( اطلاعات ) جێگری د.قاسملوو د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی که که‌سی شیاو بوو بۆ جیگای د.قاسملوو له گه‌ڵ 3 که‌س له هاوڕێیانی له ڕێستورانی میکۆنۆس تێرۆر کران.
تێبینی ... شایانی باسه ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر سایتی ایلاف العربي ) بڵاو کراوه‌ته‌وه به هه‌ندێك ده‌ستکاریی بچوك
..................................
خوێنه‌رانی هێژا ، به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و نووسراوه‌یه به ئه‌ستۆی نووسه‌ر و وه‌رگێره‌یه‌تی و ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان وڵامده‌ری نیه. ته‌نیا ئه‌و به‌ڕیزان ه‌به‌رپرسیارن و ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕ وه‌ک کارێکی میدیایی ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌مان له ئه‌ستۆ گرتووه و ، ده‌قه عه‌ره‌بی یه‌که شی ئه‌وه له خواره‌وه دانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان
..................................................................
كيف اغتالت إيران فاضل رسول وما دور إسرائيل؟
كيف اغتالت إيران فاضل رسول وما دور إسرائيل؟
له‌لایه‌ن on July 21,2008
علي سيريني:
في 13/7/1989 وجدت الشرطة النمساوية ثلاث جثث ملطخة بالدماء، داخل شقة مفتوحة الباب. لمن هي تلك الجثث وكيف أغتيلوا؟!
في عام 1989 إتصلت إيران بالإتحاد الوطني الكُردستاني (اوك)، من أجل ترتيب مفاوضات ما مع الحزب الديموقراطي الكُردستاني الإيراني بزعامة الدكتور عبدالرحمن قاسملو، للتباحث في شأن الحكم الذاتي لمنطقة كُردستان إيران.
رحب السيد جلال طالباني زعيم (اوك) بالفكرة، واتصل بقاسملو الذي رحب بدوره بالعرض الإيراني.
إختلفت إيران مع قاسملو على تحديد مكان المفاوضات، فاقترح قاسملو فر‌نسا، فيما طرحت إيران المانيا التي رفضها قاسملو مكاناً للحوار لكونها غير مأمونة له كما هي فر‌نسا. في النهاية إتفق الجانبان على النمسا.
في نمسا كان يقيم المفكر الكُردي الإسلامي الدكتور فاضل رسول، أستاذ في معهد العلاقات الدولية بجامعة لوكسمبورج، ومؤسس مجلة منبر الحوار ببيروت.
أثناء الجولات الأخيرة من المفاوضات في الثلث الأول من شهر تموز عام 1989، طالبت إيران بإنسحاب جلال طالباني من المفاوضات لأنه "ثرثار ويفشي الأسرار" كما قالت إيران.
من جهته وضح السيد طالباني أن طلب إيران بإنسحابه كان "لرفع غطاء الحماية التي كنت أوفرها لقاسملو" صرّح طالباني.
لكن مصادر كُردية معينة، منها كُردية إيرانية، تقول أن قاسملو في الكاسيت الثاني المسجل، يسأل الوفد الإيراني عن سبب غياب جلال طالباني جلسات الحوار فيرد الإيرانييون أنهم أيضاً لا يعلمون. والجدير بالذكر أن شريطين أو أكثر سلمته شرطة نمسا إلى الحزب الديموقراطي الكُردستاني الإيراني.
حينها إتصلت إيران بفاضل رسول الذي اقترح بدوره صديقه الرئيس الجزائري الأسبق أحمد بن بلله، كونه مشغولاً بترتيب الحوار بين مفكري الإسلاميين والعلمانيين والقوميين في القاهرة حيث كان اللقاء الأول بداية العام نفسه. وافقت إيران في البداية ثم رفضت ذلك، وطلبت من فاضل أن يكون هو الوسيط، فقبل الفكرة.
كان أحمد بن بللا ضيفاً لدى فاضل رسول في تلك الأثناء. لكن علاقة فاضل بالإتحاد الوطني كانت سيئة، لأن فاضل وهو أحد المؤسسين لـ (كومه له ي ره نجده ران) وكان "ماوياً"، قد تحول إلى إسلامي وارتقى حتى أصبح مفكراً مشهوراً في الأوساط الفكرية الإسلامية والعربية والأوروبية. هذا الأمر أقلق السيد طالباني والإتحاد الوطني، خصوصاً أن الحركة الإسلامية الكُردية بدأت بالظهور في الثمانينيات مما كان يعني وجود مفكر إسلامي كبير في صفوف الإسلاميين.
وإلى وقتنا الراهن لا يعتبر الإتحاد الوطني الكُردستاني فاضل رسول شهيداً، بل ويعرّف بكلمات نابية ومنحطة.
في الإثنين 10/7/1989 بدأت جلسات الحوار في شقة بالطابق الخامس في شارع (لينكه بان كازه) بفيينا.
أثناء إتصالي بالدكتورة سوزان رسول، أرملة فاضل، عام 2001 أكدت لي أنها طرحت نفسها بديلاً عن فاضل للتوسط خشية وجود مؤامرة ضد فاضل لكن "فاضلاً استبعد ذلك وظن أن الإيرانيين لا يؤذونه" أضافت سوزان.
العلاقة بين فاضل رسول وإيران، شابها فتور وتوتر منذ بداية الثمانينيات، حيث رفضت إيران وقف إطلاق النار مع العراق عام 1984 بالرغم من تحرير أراضيها، فكان إنزعاج فاضل كبيراً، لأنه كان يطرح فكرة الجامعة الإسلامية بين شعوب المنطقة، فرأى إستمرار الحرب ضرباً لهذا المسار، ففتر حماسه وحماس آخرين من المفكرين مثل منير شفيق ورضوان السيد ووجيه كوثراني، يقول رضوان السيد في مقال له بعيد إغتيال رسول.
وكذلك فإن معاملة النظام الإيراني للشعوب والقوميات لا سيما الكُرد، كانت معاملة ظالمة، أثرت في فاضل رسول الذي كان يرى في الإسلام حلاً شاملاً لقضايا المنطقة، وقد "كان فاضل غارقاً في الإسلام في ذلك الوقت حتى أستشهد" يروي عزالدين مصطفى رسول في مذكراته التي صدرت في السليمانية قبل أكثر من عام.
لذلك فإن إيران لم تستضف فاضل رسول للمؤتمرات الإسلامية والفكرية، التي كان فاضل عضواً مهماً فيها قبل مدة طويلة، وبالتحديد في بداية الثورة الإسلامية بسبب حرص فاضل على طرح مسألة حقوق القوميات في إيران وكونه سنّياً يفضل العثمانيين على الصفويين في كتابه "هكذا تكلم علي شريعتي" على مستوى الصراع الغربي الشرقي، لأن الصفويين تحالفوا مع القوى الغربية ضد العثمانيين. بسبب هذه الأمور كانت إيران تنبذ فاضل رسول وأفكاره المخالفة لجوهر "النظام الشيعي" القائم على عنصرية مذهبية وقومية.
كان الوفد الإيراني مؤلفاً من:
1- محمد رحيم شهرودي: مساعد قائد فرقة كُردستان للحرس الثوري، ووصل فيينا بجواز سفر ديبلوماسي يحمل إسم محمد جعفر صحرارودي، وهو صديق مقرّب من السيد جلال طالباني، وأنقذه الحزب الديموقراطي الكُردستاني بزعامة السيد مسعود بارزاني، من قبضة الأميركيين في بداية عام 2007 أثناء مداهمة القوات الأميركية القنصلية الإيرانية بأربيل، حيث كان شهرودي يقيم فيها أثناء زيارة له إلى أربيل.
2- منصور بازركان، العميل الكُردي (وفق بعض المصادر): عضو في المكتب الخارجي للإستخبارات الإيرانية.
3- مصطفى حاج فدائي: مسئول في وزارة الحرس الثوري، ودخل نمسا بجواز سفر بسم محمد رضوي.
4- رحيم بورسيفي: عضو إستخبارات الحرس الثوري، وكان يقيم في فيينا منذ فترة تحت غطاء لاجئ سياسي.
كان معروفاً عن فاضل معاداته للصهيونية التي اتخذت من إسرائيل ماكنة لها "لتفتيت المنطقة الإسلامية إلى كيانات صغيرة ومتناحرة في لبنان وسوريا والعراق. ففي العراق تريد إسرائيل تقسيمه إلى ثلاث كيانات شيعي وكُردي وسنّي" يقول فاضل في إحدى مقالاته بمجلة منبر الحوار عام 1988 بعنوان المؤثر الخارجي في المسألة القومية والطائفية في الشرق.
وبحسب البروفيسور عزالدين رسول كان الدكتور عبدالرحمن قاسملو معادياً للصهيونية (وليست اليهودية)، لأنه كان يعتبرها رديفاً للنازية والفاشية. وكان قاسملو قد أجرى دراسات مكثفة حول الصهيونية مثل فاضل رسول.
وكما معروف أن النمسا كانت وماتزال واقعة تحت النفوذ اليهودي، فكانت الدوائر الإسرائيلية على علم تام بجهود وخطط وأفكار فاضل رسول الإسلامي، من أجل إنهاء الصراع في المنطقة وخلق تقارب بين مكوناتها، وكذلك كانت على علم بمحتوى قاسملو.
يشارك قاسملو ورسول في معاداة الصهيونية، السيد عبدالله اوجلان زعيم حزب العمال الكُردستاني، لذي سلّمه جهاز الموساد الإسرائيلي إلى تركيا عام 1999، في عملية الخطف الدولية المعروفة.
يبدو أن سيدة يهودية (إسمها ريتا وفق مصادر معينة) تعرفت إلى فاضل في معهد العلاقات الدولية بفيينا، والذي كان فاضل يحاضر فيه.
ريتا كانت صاحبة الشقة، التي جرت فيها المفاوضات بين الإيرانيين والوفد الكُردي، وكانت على صلة مع أكثر من عنصر ضمن الوفد الإيراني ومع عناصر معينة في السفارة الإيرانية. في إعتقاد بعض المعنيين بهذا الشأن فإن ريتا مازالت على صلة بإيران عن طريق سفارة لها بدولة أوروبية.
كان السيد أحمدي نجاد (الرئيس الإيراني حالياً) مسئولاً في الإستخبارات الإيرانية في ذلك الوقت، ودخل هنغاريا ونظم عملية تهريب السلاح إلى داخل النمسا. وكان السلاح عبارة عن رشاشات يدوية صغيرة ومسدسات، وكلها مع كاتم صوت.
وفق بعض المصادر، يقول السيد جلال طالباني أن يوم الأربعاء 12/7/1989، كان آخر أيام المفاوضات. لكن كيف قبل قاسملو الجلوس مرة أخرى إلى طاولة المفاوضات وما الذي طرأ؟ يتسائل المصدر.
في الساعة العاشرة صباحاً توجه قاسملو برفقة عضو في حزبه إلى مكان المفاوضات، ورفض أن يرافقه إلى الشقة التي جرى فيها الحوار.
وتوجه فاضل رسول من بيته إلى المكان المذكور وانضم إليهم نائب قاسملو، عبدالله قادري آزر، وكذلك الوفد الإيراني المؤلف من الرجال الأربعة أولئك.
إستمرت الجلسة الأولى حتى بعد الظهيرة من يوم الخميس، الذي كان أول أيام عيد الأضحى المبارك.
في الساعة الثانية تستمر الجلسة لمدة، ثم بين العصر والمغرب يترك فدائي وبورسيفي مكان المفاوضات، بحجة التشاور مع حكومة طهران.
وفي الساعة قبل السابعة مساء يستأذن منصور بازركان المجتمعين، للذهاب خارجاً لإقتناء بعض الطعام والسجائر، ويسألهم إذا كانوا يريدون شيئاً.
يبقى صحرارودي لوحده مع الوفد الكُردي، ثم في الساعة السابعة وخمس دقائق يقتحم فدائي وبورسيفي وبازركان مكان المفاوضات، ويطلقون النار عن قرب على كلّ من فاضل رسول وعبدالرحمن قاسملو وعبدالله قادري آزر.
صحرارودي أصيب بطلقات في فمه ورقبته عن طريق الخطأ، أو لعلّ آزر إستعمله كدرع لحماية قاسملو، أو أن الإيرانيين تعمدوا إصابته للتستر على الجريمة.
لكن أحد خبرا‌ء الطب العسكري في نمسا، وكان أول من دخل مكان الجريمة، يقول أن صحرارودي أصيب عن طريق الخطأ، لأن رصاصة أو إثنتين إرتدتا من الحائط بسب بعض الرمي العشوائي.
الإيرانيين الثلاثة الآخرين أطلقوا الرصاصات صوب الأكراد الثلاثة، فأصيب قاسملو بإحدى عشر رصاصة في صدره ورقبته، وفاضل رسول بخمسة رصاصات في صدره ورقبته. وأصيب عبدالله آزر بسبعة رصاصات.
فاضل رسول، وعبدالرحمن قاسملو، وعبدالله قادري آزر قضوا نحبهم في الحال، وهم يسبحون في دمائهم في مساء عيد الأضحى.
أما العناصر الإيرانية الثلاثة فولت بالفرار، فيما يصرخ رابعٌ جريح للنجدة، وقد وصل إلى خارج البناية، حتى عاد إليه بازركان وأخرج الجواز الديبلوماسي والوثائق الأخرى من جيبه. لكن البوليس النمساوي وصل المكان حالاً، فعرض بازركان جواز سفره الديبلوماسي واتجه نحو سفارة الجمهورية الإسلامية الإيرانية، ليجتمع بفدائي وبورسيفي.
بعد وقت قصير، ترك الثلاثة نمسا، وعادوا إلى إيران بجوازاتهم الديبلوماسية.
أما صحرارودي فأخذ إلى المستشفى وتلقى العلاج وعاد إلى السفارة، وتم ترحيله بجواز سفر ديبلوماسي إلى إيران، ولم تنفع مظاهرات الأكراد أمام سفارة إيران للحيلولة دون تسفير صحرارودي، فقد طالب الأكراد إعتقاله والتحقيق معه لدى السلطات النمساوية بشأن حادث الإغتيال.
لكن السلطات النمساوية سه‌لت لصحرارودي السفر إلى إيران، واختفت ريتا (السيدة اليهودية) ولم تُستدع لأي تحقيق.
وإلى يومنا الحاضر ترفض السلطات النمساوية فتح تحقيقي قانوني في هذه الجريمة، وهذا ما شجع الإيرانيين على إرتكاب جريمة أخرى في برلين، حيث اغتالت عناصر المخابرات الإيرانية خلف الدكتور قاسملو، الدكتور صادق شرفكندي (سيد بدل) وثلاثة من رفاقه بمطعم ميكونوس في برلين عام 1992!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ملاحظة: نشرتُ هذا المقال في موقع "إيلاف" العربي، وقمت بتعديل وإضافة فيه.
RSS
چاپ کردن/Print