"هه‌رکه‌سێک کۆتایی به فێربوون بێنێ – واته بزانێ – چ ته‌مه‌نی بیست ساڵ بێ و چ 80 ساڵ پیره. ئه‌و که‌سه‌ی درێژه به فێربوون ده‌دا گه‌نجه. گه‌وره‌ترین شت له‌ژیاندا ئه‌وه مێشکی خۆت گه‌نج راگری."
هێنری فۆرد
بیست ساڵ دوای تیرۆری ناجوانمێرانه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد دکتوور عبدالرحمن قاسملوو، ئێستاش نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نه‌یتوانیوه رێبه‌رێک به خۆیه‌وه ببینێ که قه‌ره‌بووی له ده‌ستدانی ئه‌و رێبه‌ره بکات. ئه‌و که‌سانه‌ی دوای شه‌هید قاسملوو و به‌تایبه‌ت شه‌هید دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌وڵی رێبه‌ری حیزبیان داوه، زه‌حمه‌تی زۆریان کێشاوه، فیداکاری زۆریان نواندووه تا بتوانن رێبازی ئه‌و شه‌هیدانه ون نه‌بێ. به‌ڵام ون نه‌بوونی رێبازی شه‌هیدان و درێژه‌دانی رێبازیان دوو چه‌مکی جیاوازن، که پێویست به گفتگۆی قووڵتر و راسیۆنالیستانه‌تر هه‌یه. رێبه‌ری هونه‌ری به‌رێوه‌به‌ردن، دیاری کردنی ئاسۆ، شوێن‌دانان له سه‌ر خه‌ڵک و به‌ده‌ستهێنانی سۆزی ئه‌و که‌سانه‌یه که رێبه‌ر له پێناوی خه‌ونه‌کانیان کار ده‌کا و جۆڵانه‌وه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێنوێنی ده‌کا. ده‌بێ هونه‌ری قاسملوو له رێبه‌ری ئه‌و دا چی بووبێ؟ قاسملوو چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی هاوکات و دوای خۆی هه‌بووه؟ چۆن قاسملوو توانی ببێته رێبه‌ری دڵی میلیۆنها مرۆڤ و رێباز و بیر و هزری وه‌ک فه‌لسه‌فه و شێوه‌ی ژیان له ناو کۆمه‌ڵگای کورد و ئێرانی‌دا جێگای خۆی بکاته‌وه. نرخه‌کانی ئه‌و ببێته نرخی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رانسه‌ری له ئاستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران و خه‌ونه‌کانی ئه‌و له سه‌ده‌ی راگه‌یاندندا ببێته به‌شێک له پلانی ناونه‌ته‌وه‌یی بۆ دێموکراتیزاسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره.
ئامانجی ئه‌و وتاره ئه‌وه نیه ببێته وتارێکی زانستی و لێکۆلینه‌وه‌یی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مێتۆدی رێبه‌ری قاسملوو. کارێکی وا هه‌وجه به لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ئاکادێمیک و دارشتنی تێزی تایبه‌تی به "هونه‌ری رێبه‌ری" قاسملوو هه‌یه. ئه‌وانه‌ی زانستی رێبه‌ریان خوێندوه یان له‌گه‌ڵ په‌رتووکه‌کانی رێبه‌ری ئاشنان، ده‌توانن ئه‌و راستیه ببینن، مێتۆدی قاسملوو له رێبه‌ری و به‌رێوه‌بردنی جۆڵانه‌وه‌یه‌کی میللی دێموکراتیک‌دا مێتۆدێکه که له ده‌سپێکی 2000 بووه به به‌شێک له زانستی رێبه‌ری له زانکۆکانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو. زانستی رێبه‌ریی ژیرانه یان رێبه‌ری تواناکان که قاسملوو به پراکتیک له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ سکرتێری حیزب‌دا جێبه‌جێ ده‌کرد و ڤیزیۆنه‌کانی ئه‌و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دارشتنی داهاتوو که به‌شێک له زانستی رێبه‌ری ستراتێژیه و زۆر دوای تێزی کوردستان و کورده‌که‌ی بووته بابه‌تی زانستی رێبه‌ری له زانکۆکان‌دا جێێ تێرامان و لێکۆلینه‌وه‌ن. هیوادارین خوێندکارانی کورد بتوانن ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌نه بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه و لێ وردبوونه‌وه. باشترین چیرۆک چیرۆکی که‌سانێکه، که له ژیانی تایبه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و رێکخراوه‌یی خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو بوون و هه‌وڵیان داوه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له گه‌ڵ هه‌موو کۆمه‌ڵگا دابه‌ش بکه‌ن. قاسملوو له‌و باره‌دا له ناو رێبه‌رانی کورددا تاقانه‌یه و تاقانه بوون له لایه‌ک جێگای شانازیه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه جێگای نیگه‌رانی و لێگه‌رێکی گرنگه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤگه‌لی وا.
له زانستی به‌رێوه‌به‌ریدا پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ رێبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری کراوه. به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌روه‌ک جان ماکسۆل نووسه‌ری ئه‌مریکایی ده‌ڵی باشترین شی کردنه‌وه بۆ پێناسه‌ی رێبه‌ری وته‌ی جه‌ک وێڵش رێبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئه‌مریکایه که ده‌ڵێ: "خوازیاری که‌سێکم، که بتوانێ به‌هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ری خۆی، خه‌ڵکی دیکه بجۆڵێنی، که‌سێک که بتوانێ بووچوونه‌کانی خۆی روون بکاته‌وه و پشتیوانیان لێ بکات، که‌سێک که له گۆڕان نه‌ترسێ و له‌به‌رانبه‌ریدا دانه‌به‌زێ". له‌وانه‌یه به‌شێکی زۆر له خوێنه‌ران میتینگی سه‌دهه‌زار که‌سی شاری مه‌هاباد له ساڵی 1979یان له بیربێ، کاتێک که دکتوور قاسملوو وێرای راگه‌یاندنی خه‌باتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێله گشتیه‌کانی ئه‌و حیزبه، ئامانجه‌کانی، شێوه‌ی خه‌بات و ویستی گه‌لی کورد له روانگه‌ی حیزبه‌که‌یه‌وه بۆ خه‌ڵک شی ده‌کرده‌وه. که‌م رێبه‌ر هه‌یه له هه‌ل و مه‌رجی شۆرشدا له کاتێکدا که هه‌ستی به‌شداری شۆرش له سه‌ر لۆژیکی درێژخایه‌ن بوونی شۆرش حاکمه، بتوانێ به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ک خه‌ڵک بجۆڵێنێته‌وه، هیوای دوارۆژێکی گه‌شیان بۆ وێنا بکات و بۆچوونه‌کانی خۆی به زمانێک شی بکاته‌وه که هه‌موو که‌س چ ئه‌وه‌ی زانکۆیان ته‌واو کردووه و چ ئه‌و جووتیاره‌ی که له‌وانه‌یه قه‌ت شانسی خوێندن و نووسینی نه‌بووبێت به قسه‌ی دڵی خۆی بزانێ و تێدا خۆی بدۆزێته‌وه. له شی کردنه‌وه‌ی جۆری دێموکراسی و دروشمی ستراتێژی و ئامانجی دوارۆژی حدکادا، که‌م که‌س توانیویه‌تی به وێنای ئه‌و زانستی سیاسی بکاته ئه‌ده‌بیاتێکی خه‌ڵک په‌سه‌ند و ئامانجه‌کانی حیزبه‌که‌ی له روانگه‌ی ویستی گه‌له‌که‌یه‌وه شی بکاته‌وه. فێربوون ته‌نیا خوێندن و ئیدعای زانین نیه، فێربوون پرۆسه‌یه‌که که له هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی مرۆڤدا شوێن دانه‌ر بێ و مرۆڤ بتوانێ به کرده‌وه‌ی خۆی خه‌ڵکانی دیکه‌ش بێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که بۆ خۆی پێی هه‌یه‌تی. گاندی له رێپێوانی درێژی خۆیدا کاتێک هاورێیانی له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و به‌گومان بوون وتی: "من ئه‌و رێپێوانه ده‌ست پێده‌که‌م و له کاتی رۆیشتندا سه‌یری دوای خۆم ناکه‌م."
ساڵی 1988 کاتێک ئایه‌توڵلا خومه‌ینی جامی ژه‌هری خوارده‌وه و شه‌ری نێوان ئێران و عێراق راگیرا. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بۆ سکرتێری گشتی حیزب له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی خه‌بات دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له ده‌فته‌ری سیاسی حیزب له ناوچه‌ی قه‌ندیل پێک هات. ئه‌و کات پێشمه‌رگه‌یه‌کی 16 ساڵه بووم و که‌متر له ساڵێک بوو شانازی پێشمه‌رگایه‌تم به‌ده‌ست هێنابوو و وه‌ک زۆربه‌ی تازه‌لاوه‌کانی کوردستان له دوورێیانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆم و خۆ گونجاندن له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی شۆرش بووم. ئه‌وانه‌ی له‌و ساڵۆنه‌دا بوون، له‌وانه‌یه چاک وته‌کانی قاسملوویان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ داهاتووی خه‌بات و شوێندانانی به‌سه‌ر بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کوردا له بیر بێت و پێشبینیه‌کانی ناوبراو چه‌ندی نه‌خایاند وه‌دی هاتن. تا لێره‌ی ده‌کرێ به هونه‌ری پێشینی قاسملوو بزانرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی قاسملوو له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی هاوکات و دوای خۆی جیاده‌کاته‌وه قووڵایی هومانیسم و ژیان خۆشه‌ویستی ئه‌و مرۆڤه بوو. کاتێک کۆبوونه‌وهکه ته‌واو بوو و له ساڵۆن ده‌رکه‌وتین، ده‌وروبه‌ری ساڵۆن پربوو له زبڵ و پاکه‌ت سیگاری فرێدراوی پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی شوێنی کار و ژیایان له‌وێ بوو. قاسملوو ده‌ستی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان و به پێره‌وی ئه‌و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ بوون زبڵه‌کانیان کۆ کرده‌وه. رێبه‌رانی گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ن، که به کرده‌وه‌ی خۆیان په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و وه‌ک گاندی سه‌یری دوای خۆیان ناکه‌ن و درێژه به رێپێووانیان ده‌که‌ن. که‌سایه‌تی قاسملوو له‌و رووه‌وه ده‌کرێ به که‌سایه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا Theodore Roosevelt بشوبهێندرێ، که له وتار و کرده‌وه‌یدا نموونه‌یه‌ک بوو له خه‌ڵکی بوون و خاکی بوونی رێبه‌ری و هه‌رله‌و کاته‌دا نموونه‌یه‌ک بوو له دانی هێز و توانا به‌و که‌سانه‌ی له کۆشکی سپی‌دا کاریان ده‌کرد. ناوبرا که‌سێک بوو توانی ریفۆرمی قووڵ له حیزبی کۆماری خوازی ئه‌مریکا پێک بێنێ و له حیزبێکی کۆنسێرڤاتیڤه‌وه بکاته حیزبێکی بۆ کاتی خۆی نوێخواز و پێشکه‌وتوو. له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هونه‌ری خۆشه‌ویستی و جۆڵانه‌وه‌ی خه‌ڵک بیره‌وه‌ریه‌ک له رۆسڤێلتی جێگری سه‌رۆک کۆمار ویلیا‌م مه‌ککێنلی ده‌گێرنه‌وه، که ده‌توانێ ئامانجی ئێمه روونتر بکاته‌وه: رۆژێک سه‌رۆک کۆمار له سه‌فه‌ر ده‌بێ و رۆسڤێلت سه‌ردانی کۆشکی سپی ده‌کات. ئه‌و له کاتی سه‌رداندا هه‌موو کارمه‌ندان و پێرسۆنێلی کۆشکی سپی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه و سڵاو و چاک و خۆشیان له گه‌ڵ ده‌کا. کاتێک سه‌ردانی ئاشپه‌زخوانه ده‌کات، له ئاشپه‌زی کۆشک ده‌پرسێ داخوا ئه‌و ئێستاش نان له ئاردی گه‌نمشامی ساز ده‌کات یان نا؟ "ئاشپه‌ز وه‌ڵامده‌داته‌وه "جاروبار بۆ خزمه‌تکاره‌کان ساز ده‌که‌م به‌ڵام پێرسۆنێلی کۆشک ئه‌و نانه ناخۆن." رۆسڤێلت ده‌ڵێ ئه‌وه نیشانه‌ی که‌م زه‌وقی ئه‌وانه. من سبه‌ینێ له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار له‌وباره‌دا قسه ده‌که‌م.
قاسملوو سروشتی ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ی که یه‌ک جار بینی بێت له بیری بمێنێ و له دیداره‌کانی دیکه‌دا چاک و خۆشیان له گه‌ڵ ده‌کرد و به‌وه که‌سه‌که خۆزگه‌کانی خۆی له‌و که‌سه‌دا ده‌بینیه‌وه و ئه‌و و رێبه‌ره‌که‌ی له یه‌کتر بێگانه نه‌بوون.
هونه‌ری قاسملوو ته‌نیا هیوا به‌خشین به خه‌ڵک و توانای روون کردنه‌وه‌ی بووچوونه‌کانی پشتیوانی لێکردنیان نه‌بوو ئه‌و هه‌روه‌ها که‌سێک بوو له گۆڕان نه‌ده‌ترسا و له‌به‌رانبه‌ریدا دانه‌ده‌به‌زی. به درێژایی ژیانی سیاسی دکتۆر قاسملوو له ناو حیزب‌دا، هه‌موو جارێ هه‌وڵی داوه نوێکاری له ناو حیزبه‌که‌یدا پێک بێنێ. له سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ته‌شكیلاتی له حیزبی تووده‌وه، ده‌ست پێشخه‌ری له ره‌ت کردنه‌وه‌ی سیسته‌می تۆتالیتری کۆماری ئیسلامی، داهێنانی وتاری دێموکراسی وه‌ک گونجاوترین ریگای چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له ئێران و هه‌روه‌ها داڕشتنی ئامانجی دوارۆژ بۆ حیزبێک که خه‌ریکی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیه و دیاری کردنی ئاسۆ بۆ ئه‌و حیزبه، هه‌موو ئه‌و نوێکاریانه که به‌رهه‌می رێبه‌ریی قاسملوون. بیست ساڵ دوای تیرۆری قاسملوو حیزبه‌که‌ی قاسملوو نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ک نوێکاریش له ده‌ره‌وه‌ی ئاسۆکانی قاسملوو پێک بێنێ و نوێگه‌راییه‌ک بکات که دکتۆر قاسملوو له‌و پێوه‌ندیه‌دا شتێکی نه‌وتبێ. رێبه‌ری به‌وه‌ج که‌سێکه که، به دوای خۆیدا میراتێک به‌جێ بێڵی که چه‌ندین نه‌سڵ بڕ بکات. میراتێک که قاسملوو به‌جێ هێشتووه، نرخه‌کانی به‌جێ ما‌و له قاسملوو، ئه‌مرۆ ته‌نیا نرخه‌کانی حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نین، ئه‌و نرخانه ئه‌مرۆ بوونه‌ته نرخی نه‌ته‌وایه‌تی، نرخی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی له ناو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌کانی دژ به قاسملوو کاتی داهێنانی ئه‌و هزرانه و به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌واندا راوه‌ستابوون ئه‌مرۆ خۆیان به وه‌فادارترین که‌سانێک ده‌زانن که رێره‌وی قاسملوون. سروشتی ئاڵ وگۆر له هه‌موو بواره‌کانی زانستیدا چ زانستی ئه‌زموونی بێ و چ زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی سێ قۆناغ تێپه‌ر ده‌کات: 1. دژبه‌ریه‌کی له راده‌به‌ده‌ر له لایه‌ن خه‌ڵکی دیکه، 2. هه‌ڵوێستی ئه‌وه که ئه‌و شته بۆ ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ و 3. کاتێک هزره‌که به راده‌ی پێویست گه‌شه‌ی کرد، خۆ به خاوه‌نزانینی هزره‌که ته‌نانه‌ت له لایه‌ن دژبه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌وه. ئه‌مرۆ له زۆر بواردا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ردێرانه‌ی له‌و پاراگرافه‌دا وتران، دژبه‌رانی هزری قاسملوو خۆیان وه‌فادار و خاوه‌نی ئه‌و بیره ده‌بینن.
له یه‌ک چاوخشاندنێکدا، گه‌ر مه‌به‌ستی مرۆڤ رووخێنه‌رانه‌بێ ئه‌و که‌سانه و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌گرانی قاسملووش به ئاسانی ده‌توانن تاوانبار بکرێن. به‌ڵام داخوا تاوانبارکردنی خه‌ڵک له پێناو په‌سه‌ندکردن یان په‌سه‌ند نه‌کردنی هزرێکی نوێ ده‌توانێ تا چه‌نده خزمه‌ت به ئاڵ و گۆڕ و وه‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی رێبه‌ران بکات؟ ره‌وتی جێ گرتنی هزری نوێ و نوێخوازی پێوه‌ندی به گه‌لێک هۆکاری تاکه‌که‌سی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و هه‌ستی مرۆڤه‌وه هه‌یه. هه‌موو هه‌لبژارده‌یه‌ک که مرۆڤ ده‌کا و هه‌موو هه‌ڵوێستێک که خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕی هه‌ڵه یان دروست له روانگه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌وه راسته و جێی رێزه. به‌ڵام کاتێک خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئاڵ و گۆری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆی هێنا و ئه‌و هزره‌ی که تا دوێنێ دژی بوو به هزری ئه‌مرۆی خۆی بزانێ، بۆ هه‌موو رێبوارانی رێگای قاسملوو ده‌بێ جێگای شانازی بێ و له‌و باره‌دا پیرۆزبایی به‌وان و به رێبازی خۆیان بکه‌ن.
قاسملوو له ژیانی سیاسی خۆیدا، هه‌موو پله‌کانی رێبه‌ری له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پێوا و توانی ببێته رێبه‌رێکی تاقانه. تاقانه له‌و روانگه‌یه‌و که ئه‌و له ته‌واوی ده‌ورانی ژاینی خۆیدا، چ وه‌ک کادرێکی حیزبی، چ وه‌ک ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزب و چ وه‌ک سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێبه‌رێک به واتای ته‌واو بوو. قاسملوو له ده‌ورانی رێبه‌ری خۆیدا، هه‌لی زۆری بۆ په‌روه‌رده‌ی رێبه‌رانی داهاتوو ره‌خساند، هاورێیانی خۆی بۆ داهێنانی هزری و رێکخراوه‌یی و گه‌یشتن به ئامانجه‌هاوبه‌شه‌کانیان هاندا. قاسملوو سه‌رنجێکی زۆری به سه‌ربه‌خۆیی وسه‌رمایه‌کانی ئینسانی حیزبه‌که‌ی و بزاڤه‌که‌ی ده‌دا. بۆیه ده‌یگوت له‌وانه‌یه بتوانین "چه‌ک و ته‌داروکات" له وڵاتێکی دیکه‌وه وه‌رگرین، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات و پشتیوانی خه‌ڵكی کوردستان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه و پشتیوانه‌ی خه‌باتی ئێمه‌ن. ئه‌و له فێرکردنی هاورێیانی، بۆ به‌ره‌وپێش چوون، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای رێبه‌ری و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وان له کاروباریاندا هانای نه‌ده‌دا. قاسملوو ئه‌و هۆیانه‌ی که ده‌بنه هۆی پێشکه‌وتنی حیزبه‌که‌ی و بزاڤی ژێر رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی به جوانی ده‌یناسی و هه‌مووی ئه‌وان به جوانترین شێوه به‌کار ده‌برد. قاسملوو به شێوه‌ی رێک و پێک و سیستماتیک له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌ی حیزبه‌که‌یدا بوو. دامه‌زراندنی فێرگه و ناوه‌نده‌کانی په‌روه‌رده‌ی حیزبی له ده‌سپێشخه‌ریه‌کانی قاسملووی رێبه‌رن، که له‌ودا به‌شێکی زۆر له رێبه‌رانی ئه‌مرۆی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد په‌روه‌رده کراون. میراتێک که قاسملوو به دوای خۆی به‌جێ هێشت به ساڵان درێژتر له ته‌مه‌نی خۆی و دوور نیته له ته‌مه‌نی حیزبه‌که‌شی بێت.
رێبه‌ری کارامه که‌سێکه که له کاتی پێویستدا بڕیاری دژوار و چاره‌نووسساز بدات. هه‌رچه‌ند قاسملوو بڕوای به کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بوو، هه‌رچه‌ند به ئه‌زموونی رابردوو ده‌یزانی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌نیا زمانی سه‌رکوت و تیرۆر ده‌زانن، به‌ڵام به هۆی سروشتی هوومانیزمی ئه‌و و بۆچوونی ریالیزمی سیاسی له پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێران و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای دێموکراتیزاسیۆن له ئێران، به‌ره‌و پیری مه‌رگ رۆیشت و له کاتێکدا که ده‌رسی ئه‌خڵاقی ئینسانی و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه به ناردراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌دا، شه‌مشه‌مه کوێران نه‌یانتوانی "ته‌حه‌مولی" رووناکی بکه‌ن و ئاسمانی ره‌شی ئێران سپی ببینن.
پێشکه‌وتن له رێکخراودا کاتێک خێرا ده‌بێ، که رێبه‌ره‌که‌ی گه‌شه‌ی کردبێ. هه‌رچی مرۆڤ له ئاستی رێبه‌ریدا پێشکه‌وێ، ئاڵ و گۆره‌کان ئاسانتر ده‌بن و رێبه‌ر ده‌توانێ هه‌لی گونجاو بۆ ئاڵ و گۆر بخوڵقێنێ. هه‌ر له‌وکاته‌دا که رێبه‌ر گه‌شه ده‌کا، پێوه‌ندی به خه‌ڵکانی ژێر رێبه‌ری بته‌وتر ده‌بێ و پێره‌وانی خۆیان به رێبه‌ره‌که‌یان نزیکتر ده‌زانن و پێ به پێ ئه‌و ئاسته‌کانی به‌رزبوون و گه‌شه‌کردن ئه‌زموون ده‌که‌ن. قاسملوو رێبه‌رێک بوو خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه.
گه‌ر سه‌رکه‌وتن له ژیانی تاکه‌که‌سی رێبه‌ریدا له پێشکه‌وتنی بێ راوه‌ستان له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌کان بزانین، ئه‌وا بوونی دیسیپلین و دیاری کردنی "ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان" مه‌رجی بناغه‌یین بۆ گه‌یشتن به ئامانج. دیسیلین و ته‌ناهی رێکخراوه‌یی دارێژراو له ژیانی تاکه‌که‌سی و رێکخراویی قاسملوو تا چه‌ند ساڵێک به نیشانه‌ی "بورژوازی" بوونی حیزبه‌که‌ی ببوو به بیانوویه‌ک بۆ ده‌ربرینی دوژمنایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانده‌توانی له به‌رزایی ئاسمانی کوردستاندا ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شتر له هه‌موو ئه‌ستێره‌کان ببینن. قاسملوو ده‌یزانی ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان و پێویستیه‌کان به پێی کات و سه‌رده‌م ئاڵ و گۆریان به‌سه‌ر دێ، بۆیه له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکی ژیانی رێبه‌ریی خۆیدا توانی ئاڵۆگۆر به‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌ته‌کاندا بێنێ و ستراتێژی و تاکتیکی پێویست بۆ ئه‌وان دیاری بکات. جیاوازی رێبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ر (رهبر و مدیر) له‌وه‌دایه که رێبه‌ران دوور ده‌بینن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به وێنه‌ی خۆیان شوێن له سه‌ر خه‌ڵک دابنێن و ئه‌وان به‌ره‌و داهاتوو رێبه‌ری بکه‌ن. به‌رێوه‌به‌ران له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و پله‌ی خۆیان خوازیاری پاراستنی سیسته‌می "مه‌وجوود" و به‌رهه‌ڵستکاری گۆرانکاریه‌کانن. هه‌رچه‌ند هه‌ردووکیان پێویستی رێکخراوه‌ن. رێبه‌ران به داهێنانی خۆیان و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ست وناسنامه‌ی هاوبه‌ش که‌ره‌سه‌ی سووته‌مه‌نی به‌ره‌وپێش چوون و وه‌ڵامی "چۆن"ی ماشێنی رێکخراوه پێک دێنن و به‌رێوه‌به‌ران وه‌ڵامی "پرسیاری چی" رێکخراوه ده‌ده‌نه‌وه. له‌و باره‌دا قاسملوو جیا له رێبه‌ری به‌رێوه‌به‌رێکی کارامه‌ش بوو و ته‌نیا ئاسۆ بین نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌ندازیارێک بوو که توانی کۆشکی حیزبێکی دێموکرات، پێشکه‌وتوو و به رۆحێکی گه‌نج ئاوه‌دان بکاته‌وه که بیست ساڵ دوای تیرۆری ئێستاش تاقانه ئاڵترناتیڤی جێی هیوای کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌ڵکی کوردستان و دینه‌مۆی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێرانه.
یه‌کێک له گرنگترین وانه‌کانی قاسملوو شێوه‌ی سازکردنی بڕوایه. له خۆرا نیه بیست ساڵ دوای شه‌هید بوونی دکتۆر قاسملوو ئه‌مرۆ بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ست ته‌نگه‌ژه‌ی "بڕوا" (اعتماد) ده‌ناڵێ و که‌سایه‌تی و رێبه‌رانی ناو بزووتنه‌وه سه‌ره‌رای هه‌وڵی زۆر و دڵسۆزیان به هۆی که‌م بوونی توانای گوێگرتن له بیرورای ده‌وروبه‌ر نه‌یانتوانیوه ئه‌و بڕوایه‌ی که له سه‌رده‌می قاسملوود هه‌بوو بخوڵقێنن. جان مانسۆل یه‌کێک له گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی بواری رێبه‌ری ده‌ڵێ: رێبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جێگای بڕوا بێت ده‌بێ خاوه‌نی سێ تایبه‌تمه‌ندی بێ: "لێهاتوویی (competence)" "پێوه‌ندی (Connection) " و "کاراکتێر (Character). گه‌ر رێبه‌ر به هۆیه‌کی تایبه‌تی هه‌ڵه‌یه‌کی بچووکی هه‌بێ، له لایه‌ن هاورێیانیه‌وه ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام که‌سانێ که له کاراکتێری خۆیاندا هه‌ڵه ده‌که‌ن و به پێچه‌وانه‌ی کاراکتێری خۆیان ده‌جۆڵینه‌وه نابه‌خشێندرێن. له‌وانه‌یه دکتۆر قاسملوو وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌و گۆیه هه‌ڵه‌ی کردبێ، به‌ڵام قاسملوو له کاراکتێری خۆیدا بێ هه‌ڵه بوو و قه‌ت بڕوای هاوسه‌نگه‌ران و پێره‌وانی خۆی له ده‌ست نه‌دا. بۆیه یه‌کێک له سه‌رمایه گه‌وره‌کانی دکتۆر قاسملوو "بڕوا" بوو. ژێنراڵ نۆرمێن شوارتسکۆڤ له‌وباره‌دا ده‌ڵێ: "رێبه‌ر ده‌بێ تێکه‌ڵاوێک بێ له‌ئاسۆ نیشانده‌ری وکاراکتێر. به‌ڵام گه‌ر قه‌رار بێ یه‌کێک له‌وانه له ده‌ست بده‌ین ده‌بێ ئاسۆ بینی فرێبده‌ن و که‌ڕامه‌تی مرۆڤانی هه‌ڵبژێین". دکتۆر قاسملوو نه‌ته‌نیا ئاسۆبینێکی به‌توانا و دوارؤژداوه‌رێکی به‌هێز بوو، به‌و حاڵه‌ش کاراکتێری ئه‌و قه‌ره‌بوو نه‌کراو ماوه‌ته‌وه. کاراکتێر و که‌سایه‌تی له به‌رزبوون و شکستی حیزب و بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییدا شوێنه‌واری هه‌یه. مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌و باره‌دا جیاواز له مێژووی زۆر حیزب و نه‌ته‌وه‌ی دیکه نین. که‌سایه‌تی و کاراکتێر ده‌بێته هۆی بڕوا و بڕوا ده‌بێته هۆی زه‌مینه خۆشکردنی "رێبه‌ری". قاسملوو هه‌موو ئه‌و پلانه‌ی پێوا بوو و ببوو به رێبه‌رێک به واتای ته‌واوی وشه. بڕوا ته‌نیا به وشه به‌دی نایه، کاتێک بڕوا دروست ده‌بێ که ئاکامی هه‌بێ. کاتێک رێبه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بێ خه‌ڵک بڕوای پێده‌که‌ن و به بڕوا به رێبه‌ره که توانا و لێهاتووییان به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به‌و شێوه‌یه نه‌ته‌نیا رێره‌وان دڵخۆش به داهاتوو ده‌بن، به‌ڵکوو به ته‌واوی به خۆیان و رێکخراوه‌که‌یان گرێ‌دراو ده‌بن. دڵگه‌رمی، هه‌ستی گرێدراوه‌یی به حیزب و رێکخراوه حیزبیه‌کان له سه‌رده‌می دکتۆر قاسملوو سه‌ره‌رای هه‌ل و مه‌رجی زۆر دژواری خه‌باتی چه‌کداری سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن. که‌سایه‌تی قاسملوو ببوو هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشی رێزی لێ بگرن. ئێستاش رێز له‌و رێبه‌ره بووته به ره‌وشتێکی نه‌گۆڕ له ناو کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت که‌سانێک که سه‌رده‌مێک دوژمنی بوون.
ئامانج یان ئاسۆ بینی، هه‌موو شتی رێبه‌رێکه. ئاسۆ بینی پێویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیه. ئاسۆ رێنوێنی رێبه‌ره. ئامانج ده‌روونی مرۆڤ به‌ره‌و گه‌یشتن بۆ لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌سووتێنێ و مرۆڤ هان ده‌دات بۆ پێشكه‌وتن. به پێی ئه‌ویش لایه‌نگران و پێره‌وانی رێبه‌ر به تینی ئه‌و ئاوره وه‌جۆڵه ده‌که‌ون و له پێناو خه‌ونی هاوبه‌ش خۆیان ئه‌ندامی یه‌ک جه‌سته ده‌زانن. رێبه‌رانێک که ئاسۆیه‌کی رێبه‌ریان نه‌بێ له کاری خۆیان سه‌رکه‌وتوو نین و ئه‌وپه‌ره‌که‌ی ده‌بنه پارێزه‌ری "ره‌وشی مه‌وجوود". قاسملوو خاوه‌نی ئامانج و ئاسۆی درێژده‌م بوو، بۆیه له ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵ له رێبه‌ری ناوبراودا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌موو رۆژێ تازه ده‌بوویه‌وه، گه‌شه‌ی ده‌کرد و به‌ره‌و به‌رزترین ئاسته‌کانی رێکخستنی، پێوه‌ندیه دیپلۆماتیک و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پێش ده‌که‌وت.
یه‌کێک له پێوانه‌کانی رێبه‌ری، په‌روه‌رده‌کردنی جێنشینه. دکتۆر قاسملوو له ماوه‌ی ژیانی رێبه‌ری خۆیدا توانی که‌سانێکی زۆر په‌روه‌رده بکات، که ئه‌مرۆ به‌شێکیان ئه‌رکی رێبه‌ری حیزبه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌که‌ن. به‌ڵام بێ گومان دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین نموونه‌ی لێهاتویی رێبه‌ریی دکتۆر قاسملوویه. ئه‌و توانی له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا که‌سێک په‌روه‌رده بکات، که دوای خۆی له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی به ئاستی جیددیترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی به‌رز کرده‌وه و وای لێهات سه‌رانی رژێمی حاکم له سه‌ر ئێران، ریسکی ریسوایی خۆیان له پێناو له‌ناو بردنی ناوبراو هه‌ڵگرن.
ئه‌مرۆ بیست ساڵ دوای تیرۆری دکتۆر قاسملوو ده‌توانم بڵێم هیچ رێبه‌رێکی دیکه له مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی کورد دا نه‌یتوانیوه ببێته سه‌مبۆلی جوانی، رازاوه‌یی و ئه‌هوورایی ئارمانجه‌کانی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. قاسملوو پێی وابوو حدکا حیزبی "مومکیناته" و له‌و حیزبه‌دا هه‌موو شتێک و هه‌موو فرسه‌تێک کراوه‌یه. ئه‌و گیانی به‌و خه‌ونه به‌خشی و چونکه توانای له راده‌به‌ده‌ری رێبه‌ری هه‌بوو کۆمه‌ڵانی ملیۆنی خه‌لكی کوردستان بیست ساڵ دوای شه‌هید بوونی هه‌روا بڕوایان به وه‌دی هاتنی خه‌ونه‌کانی رێبه‌ری شه‌هیدیان هه‌یه.
RSS
چاپ کردن/Print