سێ شه‌مه‌ی به‌رێ، واتا رۆژی11/5/2009، تاکهمرۆڤی ره‌سیو وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای بیست ساڵ، سه ردانی شاره خوێناوییه‌که‌ی سنه‌ی کوردستانی کرد، گۆپاڵ به ده‌سته‌کانی رژیم چه‌ند رۆژ به‌رله چوونی وه‌لی فه‌قێ، جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازییان له‌و شاره دامه‌زراند و قه‌واره‌ی شه‌قامه‌کانیان تێکدا و به‌شێکی زۆر له خوێندکاره‌کانی زانینگه‌ی کوردستان به تایبه‌ت کجهکانیان به ناوی گه‌شت و دیدار، به‌ره‌وشاری تارانی پێته‌خت نارد، نه‌کا ئه‌و فیداکارانه، له کاتی شانۆگه‌رییه‌که‌ی وه‌لی فه‌قێدا، ته‌نگه‌تاوی بکه‌ن و له کرده‌وه کانی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی وداپڵۆسینی سیساڵه‌ی ره‌خنه‌بگرن. ئاخاوتنه‌که‌ی خامنه‌یی له‌و دیداره دا له سه‌ر چوارتهوهره، دهخۆلایهوه:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م- له‌به‌رئه‌وه له بهرداسهپاندنی سته‌می دووقات به‌سه‌رخه‌ڵکی کورددا، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئاخونده‌کاندا، له کوردستان هه‌میشه سندۆقه‌کانی ده‌نگدان نیمهبۆش بوون، پی له‌سه‌ر گرنگی ده‌نگدان داگرت ورایگه‌یاند، ئاماده‌بوون له سهرئهوسندۆقانه، به واتای پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته و پێویسته پیکه‌وه، ئیرانی داهاتوو، به‌ره‌وپێش به‌رین.
دووه‌م- ئاگاداربوو که هۆی ده‌نگنه‌دانی خه‌ڵکی کوردستان و دردۆنگی ئه‌وان له‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه، سه‌رنجنه‌دانی ده‌وڵه‌ت به داخوازه‌کانیان وخهرجنهکردنی بڕی پاره‌ی دیایکراو له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌وبه‌شه له ئێرانه. هه‌ربۆیه ملی له ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م نا وگۆتی هۆی پاشکهوتۆیی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و وسهرنجنهدانی حکومه‌ت بهراسوڕێسکردنی کاروبارودابینکردنی پێداویستییه کانی خه‌ڵک، بوونی دژی شؤڕش بووگه له‌م ناوچه! واتا چوونکه رۆڵه‌کانی ئیوه که وه‌ک وهرگێری داخوازی مێشکی ئیوه، داوای دادپه‌روری وپاراستنی مافی مرۆڤ و نه‌هێشتنی سته‌می نه‌ته‌وه‌ییان کردووه، ناویان نراوه‌ته "دژی شۆڕش" و هه‌ر له بهرگهڵالهکردنی ئه‌و داخوازانه بووه، ئیوه و ناوچه‌که‌تان له‌و داهاتهنهتهوهییه که له ناوچه‌کانی دیکه‌دا، خه‌رج کراوه، بێبه‌شکراون! ئه‌ی له بۆدهبێژن"ئاخوند سیاسه‌ت نازانێ"!
ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م- پڕووپاگهندهکردن بۆده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو که وه‌ک هۆشیار کردنه‌وه‌ی خۆدیاریکهرانی پله‌ی سه‌رۆک کۆماری رایگه‌یاند، نابێ، به شیوه‌ی ناحه‌ز ونارهوا یه‌کتر له قاوبده‌ن و بێژن، ئابووری خراپه وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه، هه‌ڵه‌یه و پاره‌ی داهاتی وڵات دزراوه و به فیڕۆچووگه، چوونکه که‌س وه‌ک من له کاروباری وڵات ئاگادارنیه و گشت ئه‌و باسانه ناراستن ئهگهرخودا بیه‌وێ راست نین!
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م- ئاماژه‌کردن بهوفهرمایشتانهی ئایهتوڵلادانشمهندی سهربهدهفتهری رێبه‌ری واتا خامنه‌یی بوو که له گۆتارێکیدا، شه‌کری شکاند وکاکڵهی بیروتیرامانی رێبازه‌که‌ی سه‌باره‌ت به په یڕهوانی زیاترله یه‌ک میلیاردی رێبازی سوننی، دهربڕیگه و له عومه‌ری کوڕی خه‌تابه‌وه بگره هه‌تا هه‌نووکه، گۆیا به‌پێ، وته‌کانی پێشه‌وا ئایینییه‌کانی شێعه، گشت یه‌ک ملیارد و یهکسهدههزاره سونییه‌که‌ی به بێژوو یان به وته‌ی ئه‌و به "وهلهدهزینا" پیناسه کرد و چه‌ندین جار له مێشکهیهوه که وه‌رگێڕی بۆچوونی ریبازهکهیهتی، ئه‌ویش له چه‌رخی گه‌شه‌کردنی دیم‌و کراسی و جاڕدان بۆ یه‌کسانی مافی مرۆڤ، بێ به‌ری بوون له سۆزی خودایی یان"لعنت"ی بۆ هه‌موو سونیی، نارد و دانیشتوانیش، به سام و سه‌ڵوات، گۆتیان زیاتر و په‌سندیان کرد! بۆ گۆیا شۆردنه‌وه‌ی ئه‌م بیره لیخنه بۆگه‌نیوه بوو که رایگه‌یاند هه‌ندێک بیروههابی هه‌ن دژ به شێعه پڕ‌و پاگهندهدهکهن و هه‌رکه‌س دژ ی سوننی یان شێعه بئاخاڤێ وجیاوازی دابنێ، چ بزانێ وچ نه‌زانێ، نۆکه‌ری دۆژمنه. واتا نۆکه‌ره‌که‌ی خۆی(دانشمه‌ند) له خزمه‌ت دۆژمندایه. ئه‌ی بۆ ده‌بێژن، وه‌لی فه‌قی، ههرگیزشتی راستی نهگۆتووه؟!
ئه‌م ئاخاڤتنهفریوکارانه و ئه‌م که‌ڵک وه‌رگرتنه له کات و هه‌لومه‌رجی نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن و ئه‌م لیکدانه‌وه لاچهپانهی وه‌لی فه‌قێ له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ودهسهڵاتهنگریسهکهی کۆماری ئیسلامی وره‌فتاری سه‌رکرده‌کانی سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان، نابێ و نایشبێ، تاکهکهسیک له خه‌ڵکی کوردستان بخافڵینێ و له‌و راستییه دووری بخاته‌وه که کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، کێشه‌ی شێعه‌و سوننی نیه. کێشه‌ی ئیمه کێشه‌ی سیاسییه و داخوازه‌کانی ئێمه سیاسیین نه‌ک ئایینی. ئیمه سی‌ساڵ پێش و ئیستاش و له داهاتووشدا، خوازیاری دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ماف و پاراستنی پیناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانین و داوامان ئه‌وه‌یه له ناوچه‌ی خۆماندا، کاروباری خۆمان له لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌ڵسووڕێ و ئه‌ومافه‌مان هه‌بی به ده‌ستی خۆمان، چاره‌نووسی ژیانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی خۆمان دیاری بکه‌ین. له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانه‌وه هه‌رکه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، داخوازی له‌وچه‌شنه‌ی هه‌بێ، دژی شۆڕش وئاژاوهگێر)مفسد) له سهرههرده و باسکردنی ده‌بێته هۆی بێبه‌شکردنی خه‌ڵک و ناوجه له‌و مافه‌ئابووری وسیاسی وکۆمه‌ڵاتی وفهرههنگیانه که بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات، پارێزراوه!
خامنه‌یی ده‌بێژێ:" خه‌ڵکی کوردستان! رۆڵه‌کانتان دژی شۆڕشن ومافیان نیه له خیروبهیری ئه‌م وڵاته که‌لک وه‌رگرن و ئه‌وه مافی ئێمه‌یه لهسهرباسکردن لهومافهرهوایانه، بیانکوژێن و له سه‌رخاکی باوباپیرانیان ده‌ریان بکه‌ین و له هه‌موو شوینیک داویان بۆ داخه‌ین، بیاندزین، تێرۆریان بکه‌ین ودوای کۆشتنیش له له‌عنه‌ت ئاباددا بیان نێژین ودوای ناشتنیان، ئادهرهسی جه‌هه‌نده‌م وه‌ک پسووله، بکهینهملیان وئێوه‌ش به تاوانی ئه‌وان، لهوخێروبهیره، بێبه‌ش بکه‌ین!!!
هه‌رجۆرێک بی له ئاخاوتنه‌که‌ی ناوبراودا، وا ده‌رده‌که‌وێ، چ خه‌ڵک ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وچ ده‌نگ نه‌ده‌ن، ناوبراو له ژێرمێزهری وه‌لی فه‌قییه‌وه، وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، سه‌ر وه‌ده‌رده‌نێ! که‌وابوو له بنه‌ره‌تدا له‌و قه‌واره‌دا، هه‌ڵبژاردن بێواتایه و ئه‌گه‌ر گرنگی پیده‌ده‌ن بۆ چاوبه‌ستنی کۆڕوکۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته که به کوێری چاوی نه‌یاران، ئێمه ش، ئه‌رێ ئێمه‌ش، دێموکراتین!!
خامنه‌یی له باسیکی دیکه‌یدا، ده‌بێژێ:" ئیران، پێک هاتووه له چه‌ندین قه‌وم! لای ئێمه له نێوان ئهوقهومانهدا، جیاوازی نیه. لای ئێمه ته‌نیا پیوانه، ئێرانی بوون وئیسلامه "
بابزانین، ئه‌م ریبهره که به‌ڵێنی به درۆ داوه، خه‌یانه‌تی پێنه‌کا، له‌م بواره‌دا، چه‌نده قه‌ره‌ی له قه‌ره‌ی راستی داوه؟ له درێژایی مێژووی نووسین وخویندندا و دوای یهکزمانهکردنی زۆره‌ملێ دانیستوانی ئێران له بواری په‌روه‌رده‌وفێرکردن وجاپهمهنی وراگهینهرهگشتییهکان ودادگاو ئیداره‌کاندا، هه‌تائێستا ، سه‌دان میلیارد دلار بۆ پهرپێدان وپێشکه‌وتنی زمان وئه‌ده‌ب ومێژووی نه‌ژادی فارس خه‌رجکراوه که تاکه قهرانیک له‌و بڕه‌پاره بۆنموونه بۆ په‌ره‌دان به زمان وئه‌ده‌بیاتی کوردی یان به‌لوچی، ته‌رخان نه‌کراوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بێبه‌شی ناوچه په‌راوێز ییه‌کانی ئێرانه که به زۆربه، خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌ربه‌و قهومانهن که خامنه‌یی ئاماژه‌ی پێکردوون، له خزمه‌تی ئابووری و ده‌رمانی و رێگاوبانی شیاو، کارخانه و کارگه و باری پیشه‌سازی وزانکۆ وقۆتابخانه وهێڵی ئاسن و...! من، ده‌زانم، خه‌ڵکی کوردستان، ده‌زانن، ئهوفهرمایشتانه، راست نین، به‌ڵام له به‌رئه‌وه، هه‌ستی ئایینی، چاوی هه‌ندیک لیڵه، له‌وانه‌یه کۆمهڵهخهڵکیک سه‌یری ریش و عه‌با وتهیلهسانهکهی بکه‌ن و به‌خشکه بڕوای پێبکه‌ن! له بۆیه، به کۆرتی به‌و جیاوازییهزهقانه ئاماژه‌م کرد. کاسهمهنی پێوانه‌ی "ئیسلام بوون"ه‌که‌ی، به ئاماژه کردن به قانونی ئه‌ساسی کۆماری ئیسلامی له‌وباره‌دا که ده‌بێژێ:" سه‌رۆک کۆمار، ده‌بێ موسوڵمان، په‌رهیزکار(وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد!) و په‌یره‌وی رێبازی حه‌قه‌ی شێعه‌ی اثنی عشری بێ، بنی کۆن ده‌بێ و به هێنانی وشه‌ی"حقه"ده‌رده‌که‌وێ، رێبازه‌کانی دیکه‌ی ئیسلام، ناحه‌قن و له‌م روانگه‌وه، مه‌به‌ستی وه‌لی فه‌قێ له ئیسلام، شێعه‌ی ناوبراوه، نه‌ک ئیسلام، له چه‌مکی به‌رفراوانی خۆیدا. هه‌رله‌و پێوه‌ندییه‌دا، دیاری مامهوهلی بۆخه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وه بوو، فه‌رمانی دا، رسته‌ی"اشهد ان علیا ولی اڵله" له بانگ گۆتنی ته‌لویزیونی سنه‌دا، بقرتێنن! و به‌م جۆره پێوابوو گه‌وره‌ترین پاداشی به سۆننییهکان داوه! کچی عه‌لی لای ئه‌وانیش ههروهلی خۆدایه وقه‌تیش له‌و رسته بێزارنه‌بوون، لێی به‌زیادبێ،ءان الهدایا علی مقداری مهدیها. ئه‌مه‌ش له‌جیاتی دانی مافگه‌لی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری، فه‌رهه‌نگی ونه‌ته‌وایه‌تی بۆخه‌ڵکی کوردستان!
خه‌لێقی15/5/2009
RSS
چاپ کردن/Print