ئاگاداریه‌کان
به‌ڕێز کاک حامید درودی له به‌رنامه‌ی پاڕێزه‌رانی وڵات له تیشک تیڤی که له گه‌ڵ هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی حدکا که له شه‌ره‌کاندا بریندار بوونه، وتووێژ ده‌کات، ئه‌مجاره بووم به میوانی به‌رنامه‌که و کاک حامید و هاوڕێیانی فیلم هه‌ڵگر سه‌ردانیان کردم و ئه‌م وتووێژه‌یان له گه‌ڵ پێك هێنام ، که پڕ به دڵ سوپاسی کاک حامید و هاوڕێیانی هاوکاری و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی تیشک تیڤی ده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام و هه‌روا سه‌رکه‌وتوو بن له کاره‌کانیان دا.ساڵه نه‌ڵۆسی رۆژی یه‌ک شه‌ممه 20090503 بڵاو کرایه‌وه.تێبینی: هه‌مووی یه‌ک به‌شه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که له یوتوب ناتوانری هه‌مووی به جارێک دابنرێ کراوه به سێ به‌ش.
RSS
چاپ کردن/Print
ناو: ئیمهیل: .تکایه کۆده‌کانی خواره‌وه بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده کۆپی لای خۆت راگره نه‌کا به جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات
بابه‌تی هه‌ڵبژارده
1 2 3 >
به‌داخه‌وه کاک ساڵه گیان ، که ناتوانم به‌ده‌نگ و ره‌نگت گوێ بیستی وتووێژه‌که‌ت بم ، چونکه گه‌وره‌ترین گرفتی ئێمه له کوردستان خراپی خه‌تی ئه‌نته‌رنێته و ناتوانین وه‌ک پێویست سودی لی ببینین ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆر جار هاورێیانی رۆژهه‌ڵات له هه‌ندێ گرفتی له‌م جۆره هاوکاریم ده‌که‌ن ، من زۆر سوپاسیان ده‌که‌م که له گه‌ڵم هیلاک ده‌بن ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی ریزو وه‌فادارییه ، که ته‌مه‌نا ده‌که‌م هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه هه‌میشه سه‌ر به‌رزو سه‌ر فراز بن ،
براتان هاوار بانیخێڵانی.
...