زۆر سوپاس له خوشکه چنوور و به‌ڕێزانی تر که به‌شداری وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌یان کرد سه‌باره‌ت به 2 ی رێبه‌ندان ، ده‌بێ بگوترێ ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی چه‌ندین به‌ڕێز کراون. مه‌به‌ست زانیاری زۆرتر و بۆچوونی جۆراوجۆر و له سه‌ر کۆماری کوردستان له دیدی ئه‌م به‌ڕێزانه‌یه.
ئه‌مه ده‌قی وڵامه‌کانی چنوور خانم
زه‌مینه‌ی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتنی کۆماری کوردستان له ناوچه‌دا چی بوو؟
ئه‌م پرسیاره زۆر باسهه‌ڵگره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كورتی باسی له سه‌ر بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ناوخۆی، ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی زه‌مینه‌ی پێكهاتنی كۆماری كوردستانیان ره‌خساند. له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی بیسته‌می هه‌تاوی‌و به هۆی زه‌خت‌و گوشاری له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاتی حاكمی سه‌ره‌ڕۆ، چه‌ندین راپه‌رینی له شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستانی ئێران سه‌ریان هه‌ڵدا‌و به‌تایبه‌ت شۆرشی گه‌وره‌ی سمایل ئاغای شكاك به دژی رێژیمی ناوه‌ندیی ئێران زۆر به‌ربڵاو بوو. درێژه‌ی ئه‌و زه‌خت‌و زوڵم‌و زۆره‌ی رێژیمی دیكتاتۆریی شاهنشاهی بێزاریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، هه‌ر بۆیه له 3ی خه‌رمانانی 1320دا خه‌ڵك به چه‌ككردنی هێزه ژاندرام‌و ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیممی شاهه‌نشاهی، به كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچانه‌یان گرته ده‌س. به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌هاباد. پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد له ساڵی 1321ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه هێندێك خاڵی لاواز‌و كه‌م‌وكۆریی له ئامانج‌و ئیستراتێژییه‌كه‌یدا هه‌بوو، به‌ڵام توانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی خه‌ڵك به‌رز بكاته‌وه‌و هێندێك كار‌و چالاكی فه‌رهه‌نگیی به‌رێوه برد. له هه‌موویان گرینگتر دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له 25ی گه‌ڵاوێًژی 1324، دوای دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و به هۆی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌وه له سه‌ر بنه‌مایی رێكخستنیی ژ كاف، به‌ڵام به بیر‌و بۆچوونی نوێ، دێموكراتیك‌و مۆدێرنتر هاته نێو گۆره‌پانی سیاسی كوردستان‌و زه‌مینه‌ی سیاسی دامه‌زرانی كۆماری كوردستانیان ره‌خساند. هه‌روه‌ها پێكهاتنی هێندێك ئالوگۆر له ئاستی ئێران‌و به‌تایبه‌ت له ئازه‌ربایجان كه دراوسێی كۆماری كوردستان بوو، بێ كاریگه‌ر نه‌بوون.
وه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاتی كوردستان زۆر دواكه‌وتوو بوو، هه‌ر ئه‌و بارودۆخه ببوو هۆكاری ئه‌وه كه ژیانی خه‌ڵك له بواری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر دواكه‌وتوو بمێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه رۆشنبیران‌و رێبه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و ناوچه بۆ گۆرینی ئه‌و بارودۆخه له هه‌وڵ‌و ته‌قه‌ڵای به‌رده‌وامدا بوون.
زه‌مینه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کامه بوو؟
به‌ستێنی نێونه‌ته‌وه‌ییش به راده‌ی خۆی كاریگه‌ری له سه‌ر دامه‌زرانی كۆماری كوردستان هه‌بوو. شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی كۆتایی پێ هاتبوو، هێزه دێموكراتیكه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان به سه‌ر فاشیزمدا سه‌ركه‌وتبوون، به‌تایبه‌ت یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی پێشووی سۆسیالیستی كه قوربانیی زۆری دابوو‌و یه‌كێك له به‌هێزترین جه‌مسه‌ره‌كان ده‌ژمێردرا، پشتیوانی‌و به‌رگری له مافی گه‌لانی بنده‌ست ده‌كرد‌و، به گشتی ئیستراتێژیی هێزه گه‌وره‌كان ئه‌وه بوو كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێزه ناوه‌ندییانه كه له ره‌وتی شه‌ڕدا یارمه‌تیی به‌ره‌ی ئاڵمانیان كردبوو، لاواز بكه‌ن. به‌و هۆیه‌وه یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت سه‌ره‌تا له ئازه‌ربایجانی ئێران، حكوومه‌تێكی ناوچه‌یی دانا‌و پاشانیش بۆ دامه‌زراندن‌و یارمه‌تیی له كۆماری كوردستان هاته مه‌یدان.
نه‌خشی شه‌هید قازی محه‌ممه‌د وه‌ک خۆ که ڕێبه‌ری حیزب بوو و حیزبی دێمۆکرات له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چی بوو؟
به بڕوای من پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌ك بیرمه‌ند‌و كه‌سایه‌تیه‌كی بلیمه‌ت‌و لێهاتووی ئه‌و كاتی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی بۆ كانالیزه كردنی خه‌بات‌و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وی كورد به‌ره‌و ئامانجێكی گشتگیرتر‌و مۆدێرن له ژێر ئاڵای حیزبی دێموكرات‌دا گێرا. من وه‌ك خۆم پێشه‌وا وه‌ك كاریزما‌و بژارده‌یه‌كی ئه‌و كاتی كوردستان ده‌زانم، بێ هۆ نیه كه ئه‌مڕۆش خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌و به باشی ئاگاداری بارودۆخی "موجود"ی ئه‌و كاتی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت ئالوگۆره قووڵ‌و گه‌وره‌كانی ناوچه بوو. بۆیه ده‌یزانی كه به كانالیزه‌كردنی خه‌بات‌و تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له ژێر چه‌تری حیزبێكی دێموكرات‌و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی سه‌رده‌میانه‌و جیهانپه‌سه‌ند ده‌توانێ یاره‌مه‌تی به به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد بكات‌و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و گشتی ناوچه به‌ره‌و ویست‌و داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد رابكێشێ.
ئایا کۆماری کوردستان ولامێک بوو به داخوازه عه‌ینی و راسته‌قینه‌کانی خه‌ڵکی کورد یان به‌ری بارودۆخی له نه‌کاوی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو؟
ده‌توانم بڵێم هه‌ردووكیان كاریگه‌ر بوون‌و له‌و كاته‌دا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون. له لایه‌ك به هۆی بارودۆخی سیاسی ئێران‌و هه‌روه‌ها ئال‌وگۆری قوول‌و گه‌وره له ئاستی ناوچه‌دا، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش باشتر ئاگاداری ویست‌و داوا ره‌وا نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی بوو‌و له لایه‌ك دیكه‌وه ناتوانین سه‌ركه‌وتنی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌تی‌و هاوپه‌یمانانی‌و هه‌ڵگرتنی درووشمی یارمه‌تی‌و پشیتوانی له گه‌لانی بنده‌ست بێ‌باندۆر دابنێین.
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و کۆماری ئازه‌ربایجان له پێک هێنانی کۆماری کوردستان چ ده‌ورێکیان هه‌بوو؟
من رۆڵ‌و ده‌وری یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت‌و كۆماری ئازه‌ربایجان له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌مه‌وه. چوونكه ئیستراتێژی هه‌ركامیان بۆ پشتوانیكردنیان له كۆماری كوردستان جیاواز بوو. به هۆی نێوانناخۆشی‌و پێوه‌ندیی لاوازی دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌تی به شێوه‌یه‌كی باش هاته پێش‌و پشتیوانیی خۆی له دامه‌زراندنی هه‌ر دوو كۆماری ئازه‌ربایجان‌و كوردستان راگه‌یاند، چوونكه بناخه‌ی ئه‌و پشتیوانیه‌ی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت له بنه‌مای دۆستایه‌تی‌و هه‌ستێكی ئینساندۆستانه نه‌بوو، به‌ڵك وه‌ك تاكتیكێك به‌كاری هێنا. به‌ڵام دیتمان پاش ئه‌وه كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیی ئێرانه‌وه هێندێك ئیمتیازی نه‌وتی‌و ئابووری به‌و وڵاته درا، پشتی له‌و دوو كۆمار‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی هێنا‌و هیچ پره‌نسیپێكی ئینسانی‌و ئه‌خلاقیی بۆ گرینگ نه‌بوو. ده‌بێ بڵێم كه ئه‌و كار‌و كرده‌وانه له ماوه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵی رابردوو، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌ی بیسته‌مدا به‌شێكی جیانه‌كراو له سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت بوون. به‌ڵام پشتیوانیی كۆماری ئازه‌ربایجان له سه‌ر بناخه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی‌و دۆستایه‌تی‌و هاوكاریی دوولایه‌نه‌و هتد... له‌گه‌ڵ كۆماری كوردستان دامه‌زرابوو. چوونكه هه‌ر دوو كۆمار خالی هاوبه‌شی زۆریان هه‌بوو‌و بۆ ئازادیی‌و رزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له ژێرده‌ستی تێده‌كۆشان‌و ...
کۆماری کوردستان کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆ بوو یان خودموختار، به‌ڵگه‌کان کامانه‌ن؟
كۆماری كوردستان حكوومه‌تێكی خودموختار بوو‌و له ئامانجه‌كانی خۆیدا خوازیای خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بوو. به بۆچوونی من باشترین‌و به‌ڵگه‌دارترین فاكته‌ر كتێبی پڕبایه‌خی "40 ساڵ خه‌بات له پێناو ئازادی‌دا"ی شه‌هیدی نه‌مر دوكتوور قاسملوویه. بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێویستیی به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌یه تا نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێ سه‌ربه‌خۆی خۆی رابگه‌یه‌نێ. ئه‌وه مافێكی ره‌وای ئێمه‌ی كورد بووه‌و هه‌یه. فاكته‌ره نێوخۆیی، ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به شێوه‌ی پێویست‌و گونجاو بۆ راگه‌یاندن‌و به‌رێوه‌بردنی حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كۆماری كوردستان ئاماده نه‌بوون. كۆماری كوردستان له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه دامه‌زرابوو‌و ئامانجه‌كانی كۆماریش به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی بیر‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و حیزبه‌دا بوون. كۆماری كوردستان داوای دابینبوونی دێموكراسی له ئێران‌و پاشانیش خودمووختاری له كوردستاندا ده‌كرد.
ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان بۆ گه‌لی کورد چی بوو، گرینگرینیان کامه بوو؟
كۆماری كوردستان زۆر ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌و به‌نرخی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به دیاری هێنا، كه به پێی هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌و كات ده‌توانین وه‌ك رێنسانسێك ناویان به‌رین. بۆیه ده‌ڵێین گه‌وره‌و به‌نرخ، چوونكه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه له ماوه‌و ته‌مه‌نێكی 11 مانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری كوردستاندا پێك هاتن، كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م‌و كورته‌و هه‌مووشیان ئاوات‌و خۆزگه‌كانی سه‌دان ساڵه‌ی خه‌ڵك چه‌وساوه‌و بنده‌ستی كورد بوون. به بۆچوونی من یه‌كه‌مین‌و گرینگ‌ترین ده‌سكه‌وتی كۆماری كوردستان ئه‌وه بوو كه ده‌سه‌ڵاتێك نه‌ته‌وه‌یی كوردی دامه‌زرا‌و بۆ یه‌كه‌مین جار كورده‌كان له شكلی حكوومه‌تێكی كۆماری ئازادییان وه‌ده‌ست هێنا‌و به سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا زاڵ بوون‌و بۆ خۆیان چاره‌نوسی خۆیانیان دیاری كرد. به‌ڵام بێجگه له‌وه له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی‌و نیزامی‌دا زۆر هه‌نگاوی باش‌و به‌جێ هه‌لگیرا كه به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌م:
له ماوه‌ی 11 مانگ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستاندا، زمانی كوردی فه‌رمی كرا‌و خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی ئازاد كرا‌و به كار برا‌و زۆر رۆژنامه‌و گۆڤار به زمانی شیرینی كوردی بڵاو كرانه‌وه. زمانی كوردی بۆژایه‌وه‌و به باشی به‌ره‌وپێش چوو. هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌دا بوو كه شاعیران‌و نووسه‌رانی گه‌وره‌و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك هێمن، هه‌ژار‌و ... هاتنه ناو دونیایی ئه‌ده‌بیاتی كوردی‌و چ خزمه‌تیان كه نه‌كرد. رۆژنامه‌و گۆڤاری وه‌ك: رۆژنامه‌ی "كوردستان"، گۆڤاری "كوردستان"، گۆڤاری "هاواری كورد"، گۆڤاری "هاواری نیشتمان"، "هه‌ڵاڵه"و "گڕوگالی منداڵان". هه‌روه‌ها زۆر كتێب‌و چاپه‌مه‌نیی دیكه بڵاو كرانه‌وه‌و هه‌وڵ بۆ ئاماده‌كردنی كتێب بۆ خوێ،دنی منداڵانیش درا.
بۆ یه‌كه‌مین جار شانۆی كوردی درووست كرا‌و كه هه‌نگاوێكی بێ‌وێنه بوو، رێكخراوی تایبه‌ت بۆ ژنان‌و لاوان دامه‌زران‌و به‌تایبه‌ت رێكخراوی یه‌كیه‌تیی ژنان‌و زه‌رووره‌تی پێكهاتنی ئه‌و كات ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بوو، چوونكه بارودۆخی ژنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر خراپ‌و ناله‌بار بوو. ئه‌و هه‌نگاوه بوو به هانده‌رێك كه ژنان خۆیان له نێو كۆمه‌ڵگا دا ببیننه‌وه‌و رۆڵ بگێرن. وه‌زعی ئابووری خه‌ڵك باشتر كرا‌و بازرگانی‌و تیجاره‌ت له‌گه‌ڵ دراوسێ‌كان ده‌ستی پێ كرد. دامه‌زراندنی سوپای میللی بۆ پارێزگاری له كۆماری كوردستان‌و به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه جۆراوجۆره‌كانی.
كۆماری كوردستان بوو به مه‌كۆیه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شۆرشگێر‌و نیشتمانپه‌روه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كوردانی ئازادیخواز روو له شاری مه‌هاباد پایته‌ختی كۆماری كوردستان كرد‌و له به‌رێوه‌بردنی كار‌وباری كۆماردا رۆڵی گه‌وره‌یان گێرا‌و رووحی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی زۆر به‌رچاو بووه. به تایبه‌ت هاتنی نه‌مر مسته‌فا بارزانی‌و هه‌زاران چه‌كداری بارزانی‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی له كوردستانی باكوور، باشوور‌و رۆژئاوا.
..
20090120
RSS
چاپ کردن/Print