حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،وه‌ک گه‌وره‌ترین حیزبی سیاسی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ڕابردووی پڕله‌شانازی وسه‌روه‌ری وگیانبازی وقوربانی دان،هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات وبه‌رخۆدان له دژی دیکتاتۆری دابووه و ئه‌وراستیه یه شی به به‌خشینی گیانی پاکی نزیک به پێنج هه زارشه هیدی قاره‌مانی خۆی سه‌لماندوه وبه‌مانه‌وه‌ی له له‌مه‌یدانی به کرده‌وه دا‌و سووربوونی هه‌تاسه‌ر له‌سه‌رداواڕه‌واکانی گه‌له بن ده‌ست وزۆرلێکراوه‌که‌ی بۆته مایه‌ی هیواوهومێدی چه‌ندین میلیۆن ئینسان له کوردوستانی ئێران وهه‌روه‌هابه ڕه‌چاوکردنی ئه‌خلاق له سیاسه ت و گرتنه پێشی سیاسه‌تێکی مۆدێڕن وخاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئوسوڵی له‌سه‌ر هاوکێشه سیاسی وکۆمه‌ڵایه تیه کان وکرده‌وه‌ی مرۆڤ ته‌وه‌رانه و پابه‌ند بوونی به بنه‌ماکانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ وله نه‌هایه ت دا خۆ دیتنه‌وه له به‌ره‌ی جیهانی دژی تێرۆریسم ،بۆته ساحێبی جێگه وپێگه‌یه کی به‌رفراوان وکه‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن ئیعتباروپریستیژێکی تایبه‌ت به‌خۆی ، له نێوبیروڕای گشتی و هێزه دێموکرات وپێش که‌وتوه‌کان له‌سه‌راسه‌ری دونیادا،هه‌موی ئه م تایبه‌ت مه‌ندیانه،بوونه‌ته هۆی زووم بوونی گشت نیگاکان به دۆست ودوژمنه‌وه‌له‌سه‌رکارو به‌رنامه‌کان و به تایبه‌تی کۆنگره‌کانی حیزب و ئه مجاره‌ش هه‌رکام وله‌ڕوانگه‌ی جۆراوجۆروتایبه‌ت به خۆیانه‌وه،چاوه ڕوانی ئاکامه‌کانی کۆنگره ی14 بوون ، دیاره هه‌ڵوێستی دۆست ودوژمن وناحه‌زان بۆهه‌موولایه ک ڕوون وئاشکرایه، دۆسته‌کانی حیزب وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان سرووشتیه که به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ته‌واوبونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کاره‌کانی کۆنگره ببن وله‌به‌رامبه‌ریش دا،دوژمنان وناحه‌زانی بزووتنه‌وه‌ی میللی دیموکراتیکی گه‌لی کورد به‌ڕیبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردوستان،خه‌ونی شکست و هه‌ره‌س هێنانی کۆنگره ببینن که‌به‌خۆشیه‌وه به‌هۆی وشیاری وهه‌ست به مه‌سئولیه‌ت کردن وئاستی به‌رزی تێگه‌یشتن و شعووری سیاسی وده‌رکی عه‌قڵانی له وه‌زعیه ت وشه‌رایتی مه‌وجوود وئاگاداربوون له‌وموعادله چه‌ند مه‌جهوول یانه ی که ئیستا حیزب ده‌رگیریانه و خۆماندوو کردن وتیکۆشانی بێ ووچانی گشت ئه‌ندامان وکادروپێشمه‌رگه ورێبه‌رایه تی حیزب،بۆجارێکی تریش ناحه‌زان ونه‌یارانی حیزب یان تووشی ناهومێدی و سه‌رلێ شێواوی کرد وسه‌لماندیان که حیزبی دێموکرات،حیزبی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باته‌و ئه‌وپوتاسیه ل و وزه‌و هیزوتوانایه‌ی هه‌یه که له سه‌خت ترین حاڵه‌ت دا،به‌باش ترین شێوه مودێریه‌تی بوحران بکات و به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک وپێک وسیستماتیک،گشت ئۆرگانه‌کانی ڕێک بخاته‌وه‌و بۆساته وه‌ختێکیش ئیجازه نه‌دات هیچ سه‌نگه‌رێک بێ پێشمه‌رگه و به‌رپرس بمێنته‌وه.
ماوه‌یه‌کی زۆرپیشی گیرانی کۆنگره، له‌زۆرکاناڵی مه‌علوم الحاڵ ڕا گوێ بی‌سی ئه‌وه ده‌بوین که ئه م کۆنگره‌یه، کۆنگره‌ی دووبه‌ره‌کی وئاژاوه و ته‌فره‌قه ده‌بیت له نێو ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، که ئه مه له نێو هیندێک که‌سی ساویلکه وکه‌م ئه‌زموون ،جۆرێک دڵه‌ڕاوکێ ونیگه رانی سازکردبوو،به‌ڵام دوای ته‌واوبونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی14 ی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران،هه مووخه‌ونه‌کانی ناحه‌زان بوونه بڵقی سه‌رئاو و هه‌موهۆگرانی ئازادی ودێموکراسی شادوخۆشحاڵ بوون ، له‌به‌رامبه‌رداکه‌سانێکیش ناڕازی بوون وه‌ئه‌ڵبه‌ته دوای ته‌واوبونی هه رکۆنگره‌یه‌ک وله‌هه‌رحیزب وسازمانێک دا،بوونی که‌سانی ناڕازی شتێکی زۆر سروشتی وئاساییه وهیچ ئیرادێکی ته‌شکیلاتی وسیاسی تێ دا نیه،به‌ڵام سه‌یرئه‌وه‌یه که له جێگای ئه‌وه‌ی ناڕازیه کان ئه‌گه‌ریش وجودیان هه‌بایه ئه‌ساسه‌ن،ده‌بوایه له نێو ئه‌ندامانی حیزب بایه‌ن که‌چی ده‌بینین ئه مجاره‌یان،ناڕازیه‌کان دروست ئه‌وکه‌سانه‌ن که شه وڕۆژو ووزه‌وتوانایان و گشت هزرو بیروئه‌ندێشه‌یان(ئه گه‌ر هه یان بێت؟)ته‌رخان کردوه‌بۆدژایه‌تی کردنی حیزب وبه‌یه کجاری وازیان له‌کۆماری ئیسلامی هێناوه و ئێستا ئه‌مانه گه‌وره‌ترین نارازیانی ته‌واوبوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردوستانن.
بۆمن هیچ قابلی هه‌زم نیه وتێ ناگه‌م چۆن ده‌بیت که‌سانێک سه‌ربه جه‌ماعه‌تێك بن که دوای تێ په‌ڕینی نزیک به 8مانگ له ته‌واوبونی کۆنگره‌که‌یان(نازانم بڵێم کۆنگره یان شه‌ڕه جنێوخانه!!!) وتابه ئیستاش دیار نه‌بیت کێ سکرتێره وکێ ده‌مڕاستیانه،چۆن ئیجازه‌به‌خۆیان ده‌ده‌ن و شه‌رم نایان گرێت ودێن باس له کۆنگره ی حیزبی دێموکراتی کوردوستان ده که ن؟
زۆر جێگای سه‌رسووڕمانه،که‌سانێک له‌دوای ته‌واوبونی به‌نێوکۆنگره که‌یان وتابه ئێستاش بۆخودی خۆش یان ڕوون نیه ونازانن،کاک خالدعزیزی چکاره‌ی حیزبه‌که‌یانه؟ سکرتێره یان ووته بێژ‌و ئه‌ساسه‌ن چ جایگاهه‌کی بۆ ته‌عریف کراوه له نێو به نێو حیزبه‌که یان؟ تائێستاش نازانن و لێ یان مه‌علووم نیه مسته‌فاشه‌ڵماشی که‌بۆکاروباری تجاره‌ت خانه‌که‌ی هات بۆوه کوردستان چۆن بووبه ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وجێگری سکرتێرودواتریش چ قه‌وماوچی ڕووی دا که‌پۆستی جێگر سکرتێریه‌که‌ی موحته ڕه‌مانه لێ وه‌رگیراوه،چۆن وله سه‌ر چ ئه‌ساس ومه‌نتقێک دێن وڕه‌خنه له حیزبێک ده‌گرن که کۆنگره‌که‌ی به باش ترین شێوه‌وبه‌بێ هیچ موشکیله‌یه ک و له که‌ش وهه‌وایه کی به ته‌واوی دێموکراتیک دابه‌ڕێوه‌چوه‌وسه‌رکه‌وتوانه سکرتێروجیگروباقی ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی بۆخۆی هه ڵبژاردوه و بۆته مایه ی خۆشحاڵی وهیواوهومێدی کۆمه‌ڵانی تینوی ئازادی خه‌ڵکی کوردوستان.
له کۆتایی دا،بادۆستان و لایه‌نگرانی حیزب دڵنیابن که حیزبی دێموکرات،به‌وبه‌ڵێنانه‌ی که له‌ڕۆژی یه‌که مه وه داویتی هه روا وه‌فاداره‌و سه‌ره‌نجام کاروانی خه‌بات ده‌گه‌ێنیته دوامه‌نزڵی سه‌رکه‌وتن وبائه‌وکه‌سانه‌ش که‌به‌نووسین وکرده‌وه‌کانیان له‌دژی حیزبی دێموکراتی کوردوستانی ئێران ده‌وه‌ستن و وازیان له‌دوژمنی ئه‌سڵی هیناوه(شایه‌د کۆماری ئیسلامی بۆ وان دوژمنی ئه‌سڵی نه‌بیت!!!)، ئاگاهانه یان نائاگاهانه، ئاوله‌ئاشی دوژمنانی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌که‌مان ده که‌ن،باباش بزانن که دوای چه‌ندساڵ له ئاژاوه گێڕی وباندبازی، تازه حیزب که‌وتۆته‌وه سه ر ڕه‌واڵی ڕاسته قینه ی خۆی و گشت ئه‌ندامان و کادرو پێشمه‌رگه کانی هاوسۆزله‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی هه ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 14 به گیان وبه دڵ له‌خزمه‌ت ئامانجه پیرۆزه‌کانی حیزب وگه‌ل دانه و ئێوه‌ش وابا ش تره فکرێک بۆ حاڵی شێواو وشپرزه‌ی خۆتان بکه‌نه‌وه‌وئه‌وشه‌ڕه‌ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێستاله‌به‌ینی کاک مه‌لاحه‌سه‌ن وکاک مه‌لاعه‌وڵاوئه‌وانی دیکه داله‌ئارادایه، سه‌ره‌نجامێکی باش تری له کۆنه هاوڕێ یانی دۆڵێ نابیت و ده‌بنه ئاردی نێو دڕوان وپه‌رش وبڵاو وبێکه‌س ده‌مێننه‌وه وئیترئه‌مجاره‌یان تازه مه‌لاعه‌وڵایه‌ک وجوودی نیه تاله حاڵی هیلاکی وشه‌که‌تی وله‌به‌ین چوون دا بۆمه‌به‌سته تایبه‌تیه‌کانی خۆی به‌هاناتانه‌وه بێت وله‌مه‌رگێکی تراژێدیک ڕزگارتان بکات،
فه‌رشیدشنۆیی
20081014
RSS
چاپ کردن/Print