دوا به دوای هێندێک له‌و ئاڵۆزی‌و پشێویه‌ی که پاش کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی سێزده پێکهاتبوو، ئه‌گه‌ر دوورله ئاسا‌و یاساش‌بووبێ ، ئێمه پێمان خۆش یا ناخۆش بی، هه‌رچه‌ند که‌میش بێ، مشتومڕی نابه‌جێ له نێوان ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌حیزبی دێموكڕاتدا دروستكردبوو. ئه‌و ناته‌باییه ده‌هات شوێنی خراپ له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌و کاری ته‌شکیلاتی دانێ . هه‌روه‌ک دیتمان، به داخه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بۆ کورد به‌زه‌ره‌ری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌نگی داوه. هه‌ر چه‌ند تا ڕاده‌یه‌ك به هۆی هه‌ڵسووڕان‌و ماندوو بوونی بێوچانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب ئه‌و دیارده ناشیرنه تۆزێك پڕکراوه، به‌ڵام قه‌ره بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له باری ته‌بلیغاتی سیاسی، وه‌كلیشه‌ی حیزب كه‌وتبوو، چاره‌سه‌ركردنی هاسان نه‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ش ڕا پشوو درێژی ئه‌ندامانی نیشتمان په‌روه‌رو به بیر‌و باوه‌ڕ که دیتی به بێ‌تێبینی هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زن به زیانی گه‌لی کورد ڕه‌خسێندراوه، كردیه بڕیار، نا‌بێ به هیچ له‌ونێك خۆی لێلاداو پێویسته شانی وه‌به‌رداو گوێ نه‌داته پڕوو پاگاندی ناسالم‌و دوور له ڕاسته‌قینه.
به خۆشیه‌وه ئه‌و ته‌پ و مژه‌ی كه چوار ده‌وری ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی داگرتبوو تاڕاده‌یه‌كی زۆر به سه‌ریدا زالبوو. هه‌رچه‌ند به‌شێكی زۆر له‌و گیر‌و گرفتانه‌ی هاتبوونه پێش بی ته‌ئسیرکران، به‌ڵام تا ئه‌و ئاخرانه، به‌و هه‌موو ماندوو شه‌که‌تیه‌ی كه بۆی کرا، جێگای پرسیار هه‌رمابوو .
به‌گیران‌و کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی چارده‌هه‌م، هه‌روه‌ها بڵابوونه‌وه‌ی هێندێك له بڕیارات‌و مصوه‌باتی په‌سند کراوی کۆنگره، ئه‌و ساردی و سڕی‌و بیهیواییه‌ی که له کوردستان ده‌کری بڵێین؛ تاڕادیه‌ک سه‌ری هه‌ڵدابوو ڕه‌واندی.
به پێی‌هه‌واڵی زۆر ده‌قیقی که هه‌رکه‌س به‌پێی نفوزی دۆستانی خۆی له کوردستان وه‌ری گرتووه، نه‌خش‌و گرینگی كۆنگره، بێجگه له‌وه‌ی به‌و په‌ڕی‌و پڕبایه‌خی‌و هیواوه وه‌رگیراوه، ده‌كرئ ئێمه‌ش بۆ پته‌وتر کردنی ڕیزی ئه‌ندامان‌و نیزیكتربوونی هاوبیری‌و هاوكاری‌و پته‌وتر كردنی ته‌شکێلاتی، پشت قایم بین. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ڕابردوش دا خۆیان خستبووه په‌ڕاوێزوه تاك تووك دووباره ڕوویان له یه‌کبوون کردۆته‌وه. براده‌رێکی نیزیكی خۆم له ناوچه‌ی سه‌ر‌ده‌شت، زۆر به شه‌فافی‌و موتمانه‌وه له‌ڕێگای ته‌له‌فونی ڕایگه‌یاندو گوتی: ( دوای‌كۆتایی کۆنگره‌ی14، باش وه‌خۆ كه‌وتووین به گوێره‌ی ئه‌و ڕیزه کاره‌ی كه بۆ یه‌كبوون‌و پته‌وی ته‌شكیلاتی ده‌ستمان پێکردووه ، ده‌توانم بڵێم پیلانی ئاخوندی مان کردۆته بڵقی سه‌رئاو.)
وا‌ده‌رده‌كه‌وێ تازه هه‌ست به پلانه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها بڕاده‌رێكی دیكه له ده‌ورو به‌ری بوكان زۆر به‌پارێزه‌وه ده‌ڵێ: ( دوای جێژنه‌كه‌تان، داوه‌ت گیراوه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆڕه‌كه‌ن داوایانه ده‌ستیان بگرین بێنه‌وه گه‌ڕی داوه‌ته‌كه) .
دیاره پێش گیرانی کۆنگره‌ی پێش بێنی ده‌کرا که کۆنگره14 بڕه ته‌ئسیرێکی هه‌بێت له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌بلیغاته ژه‌هراویانه ، به‌ڵام پێش بینی ئه‌وه نه ده‌کرا که ئاوا یه‌کدا به‌دوو ته‌ئسیرێکی وای هه‌بێت بگاته ئه‌و جێگایه‌ی ئه‌ندامانی حیزب وه‌خۆ بێنێته‌وه‌و تێبگه‌ن که کاروانی خه‌بات گه‌یشتۆته کوێ‌و دوژمنانی گه‌ل له تێکدانی ڕیزی یه‌کگرتووی ته‌شکیلاتی حیزب، چه‌نده پڕكارو پیلانگێڕو داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی جۆراو جۆرن .
بێجگه له‌و ئاماژانه‌ی كه‌له سه‌ر بۆچوونی ئه‌وانه‌ی دڵساردو ناهومێد خۆیان خستبووه په‌ڕاوێزه‌وه كردم به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی به‌شداربووی كۆنگره‌و گێڕانه‌وه‌ی باسی پڕ له ناوه‌رۆكیان كه هیوا به‌خشی داهاتووی خه‌بات حیزبه‌كه‌مان بوو ، ئێستا ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی حیزب زیاتر له‌وه‌ش هیوادارو هومێده‌وارن به داهاتووی نه‌خش‌و تێكۆشانی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراو. مرۆڤ كاتێك له نیزیكه‌وه نوێنه‌رانی به‌شداربووی كۆنگره ده‌بینێ‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی نوێنه‌ران له كۆنگره‌دا ده‌گێرنه‌وه، باوه‌ڕی پتر‌به خه‌باتی داهاتوو و ئازادی كورد له دڵدا په‌ره ده‌ستێنێ.
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و چه‌ند دێڕه باتۆزێكیش سه‌روگوێلاكی خۆمان واته ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ین بێشێنم و بزانم چده‌كه‌ین .
ده‌بینین هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك له‌كۆمه‌ڵدا به‌هره‌دار نین. بێشك له‌ڕێكخراوی سیاسیش‌دا، كه‌سانێكی به‌زاهیر قسه‌زل و به‌ڵام ناحاڵی هه‌نه، خۆیان به‌گه‌وره‌تر له خه‌ڵك ده‌زانن‌و مرۆڤی زاناتر له‌خۆیان چوك چاو لێده‌كه‌ن . یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی تایبه‌تی خۆیان قه‌یسه‌ریه‌ك ئاورتێ‌به‌رده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت له‌و ئاقاره‌شدا خۆیان به زانا‌و سیاسه‌تمه‌دار ده‌زانن، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و كه‌سانه دلسۆزو نیشتمانپه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ل نین و به‌مه‌ستيك خۆیان به‌ڕیزی ته‌شكیلاته‌وه هه‌لواسیوه. ئه‌وجۆره مرۆڤانه نه‌ك هه‌رهیچ سوودێكیان بۆ ته‌شكیلات نییه، به‌ڵكوو جار‌و بار گیروگرفتی سیاسیش بۆ ڕیكخراوه‌كه‌یان پێك دینن.
ده‌ڵێن كابرایه‌ك له هه‌وه‌ڵی شه‌و تا نیزیك خه‌وتن بۆ خه‌ڵك باس‌و تاریفی ڕۆسته‌م ده‌كا، له‌پڕ كابرایه‌كی زه‌لامه ڕاست ده‌بێته‌وه ده‌پرسی؛ ئه‌رێ كاكه توخوا پێم بڵێ ، رۆسته‌م نێربوو یا مێ ؟!
به‌داخه‌وه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ش زۆرجار كه‌سی زمان لووسی، خۆڕێكخه‌ری، قسه‌زلی دوور له ڕاستی، خۆی ده‌نوێنێ، .ئه‌و جۆره‌كه‌سانه هه‌رچه‌ندی له باری نیشتمان‌په‌روه‌ری‌و، به‌تایبه‌تی كارباری حیزبی و ته‌شكیلاتی، قسه‌یان بۆبكرێ، وه‌ك كابرای گۆرین، حاڵی نابن كه ڕۆسته‌م نێره یا مێ یه.
به‌ڕاستی ئه‌وانه پێیان وایه كاركردن له نێو ڕێكخراوێكی سیاسی‌دا، به‌ڕبه‌ڕه‌كانی له گه‌ل هاوڕێی خۆی‌و خه‌باتی دژی یه‌كتری‌و تۆڵه لێكتر وه‌رگرتنه‌وه‌یه. هیشتا تێنه‌گه‌یشتووین، له حیزب‌دا ڕه‌خنه لێكگرتن‌و سكاڵای ته‌شكیلاتی لێكتر هه‌یه ئیدی تۆڵه ئه‌ستاندن‌و دژایه‌تی یه‌كتركردن له‌یاساو پێڕه‌و‌دا نییه. دژایه‌تی له گه‌ڵ یه‌كتری، ته‌نیا یه‌ك به‌مانای هه‌یه‌و به‌مانای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی‌و سیستم‌و بیچمی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه كاری تێدا ده‌كه‌ین.
مه‌به‌ست له‌و ئاماژه‌یه‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و باس و خواسه تێگه‌یشتن و زانیاری ئه‌ندامی به كه‌ڵك و بێ كه‌ڵكه . به‌ڕاستی هه‌ر ته‌شكیلاتێك، یاخۆ هه‌رئۆرگانێكی حیزبی كه له‌بیری زۆری‌و بۆری دابێ‌و به ئه‌ندامی زۆر دڵخۆبێ، ئه‌و ئۆڕگانه باره‌كه‌ی شووشه‌یه و نا‌بێ چاوه‌ڕوانی بكات باری كاروانه‌كه‌ی بگاته ئامانج. ئۆرگانێكیش حه‌ز‌له كه‌می‌و پوختی‌و خاوێنی بكات، نا‌بێ له هیچ ڕووداویك‌و كه‌ندو كۆسپێك بترسێ، به‌ڵكوو له سه‌تاسه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌موو ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌كانی‌دا مسوه‌گه‌ره‌و ده‌بێ‌چاوه‌ڕوانی وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانی خۆی بێت .
ڕێبه‌رایه‌تی ڕێكخراوێكی سیاسی بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌حاست گێرو گرفته‌كاندا بوێر بێت، نا‌بێ ته‌سلیمی زمانی لووسی‌و زۆرگویی كه‌سانێكبێ كه زیانیان بۆ پته‌و بوونی ته‌شكیلاتی حیزبی هه‌یه. به‌كورتی ده‌توانم بڵێم؛ ئه‌و پڕوپاگاندانه‌ی كه دژ حیزبی دێموكڕات بڵاو ده‌كرانه‌وه كه گۆیا ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی به‌هۆی ناته‌باییه‌وه یه‌كگرتوو نین‌و ته‌نانه‌ت ده‌وری سكرتێری گشتیش كۆتایی هاتووه، دیتمان سه‌رئه‌نجام كۆنگره‌ی١٤‌ی حیزب كۆتایی به‌و درۆ و ده‌له‌سه‌و پڕوپاگاندانه هێناو منیش پڕبه‌دڵ پیرۆزبایی خۆم به كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتووی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نم‌و سه‌ربه‌رزی ئه‌ندامانی حیزب له سكرتێر ڕا تا ده‌كاته خواره‌وه‌ترین ئه‌ندامی دڵسۆز ئاواته خوازم .
سه‌عید كاوه (كوێستانی) 2008 / 10 / 8
RSS
چاپ کردن/Print
منیس ده‌ست خۆسی له كاك سه‌ید كوێستانی ده‌كه‌م هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بێت بۆ هه‌رجی زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مه‌ن. ده‌ست خۆسی له به‌ریه‌وه‌به‌رانی سایتی پێسمه‌رگه‌كانیس ده‌كه‌م سه‌ركه‌وتوبن.