تکایه ئیره کلیک بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی کاک حامید
له راستیدائه‌م کتیبه‌ی (مێژوویی سیاسی و جوغرافیایی میلله‌تی کورد)،له‌زورباره‌وه گه‌لێک به‌نرخه که نووسه‌رزه‌حمه‌تێکی زوری کیشاوه‌و له(سه‌ت کتێبی) سه‌رچاوه وه‌رگرتوه،به‌لام به‌داخه‌وه هیندیک سه‌رچاوی نه‌ریتی زۆر قه‌به‌کردۆته‌وه که هه‌رکه‌لکی سه‌رچاوه‌یان نییه، مه‌گین هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی مرۆڤی ساویلکه! مه‌سه‌له‌ن قسه‌ی که‌چه پاسداریکی خوینڕیژی وه‌ک (جه‌لالی پۆر) که سه‌رده‌مێک له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان وهه‌تا له مه‌هابادیش له فه‌رمانداری بووه به سه‌رچاوه‌هێناوه‌ته‌وه که ده‌لێ: ( حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران ئه‌وکه‌ڕه‌ته، که مه‌به‌ستی دوایی سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی گه‌لانی ئێران له1357هه‌تاویه،(250) ئه‌ندام بووه. ئیدی نالێ که ئاغای خومه‌ینی فتوای جه‌هادی بۆ250که‌س دابوو! ئه‌دێ ئه‌و هه‌موو پاسداره ئه‌و هه‌موو له‌شکرانه‌ی ئه‌رته‌ش و سوپا‌و ژاندارمه‌ری له سه‌رانسه‌ری کوردستان له چوارپارێزگای کوردنشین کوردستانی ڕۆژهه‌لات که زێده‌له25هه‌زارکوردی تیداکوژرا و هه‌زاران پاسداری تیداسلار‌بۆوه و ده‌وله‌تی له‌ژیروفشارنابووهه‌تاده‌یان دانشیتن له گه‌ل بازرگان و لیژنه‌ی ده‌ووله‌تی کاتی کرا، بۆ(250) که‌س بوو هه‌تا ئیمام له‌که‌ری شه‌ئیتان پیاده‌بوو فه‌رمانی بانگیشتنی ده‌رکرد. بۆیه ئه‌وکتێبانه‌ی که فارس و تورک ده‌ینوسن ده‌بێ به‌ئیحتیاته‌وه بخویندرێنه‌وه چونکه‌جیگای متمانه نین،ده‌جا له‌وکتێبه‌ش ته‌نیا ده‌کرێ به سه‌رچاوه‌ی کتێبه‌کانی نووسه‌رانی ده‌ره‌کی زورتر پشت ببه‌سترێ و به‌لگه‌و دیکۆمه‌نده‌کانی ئه‌وان،وسه‌رچاوه‌کانی مێژوونووسه‌کانی به‌که‌ڕامه‌تی کورد. دیاره کتێبیک له ئیران چاپ بکرێ ناکرێ گومانی تیدانییه که ده‌یان جار له لایان ئیستخبارات سه‌نگ وسوژن کراوه له‌وانه‌یه نووسه‌ر ئه‌و چه‌ندسه‌ر چاوه کزانه‌ی وه‌ک ماست و دۆشاوله‌گه‌ڵ لێک دابن هه‌تاکتێبه‌که‌ی بۆچاپ بکرێت. به‌لام هه‌رنه‌بێ ئه‌و کۆکرنه‌وه‌کاری خوینه‌ری بۆ مێژووی سیاسی کورد له‌بارکردوه هه‌رچه‌ند نووسه‌ری به‌ریزله‌هیندیک شوینیش بیروبۆچوونی خۆی تیکه‌ڵ کرده‌وه که هه‌موویان ده‌مارگرژیان پیوه‌دیاره بۆنموونه باسی شورشی ئیحسان نووری پاش ده‌کات و ده‌لیت دوایی شکانی به‌دستی تورکیه پانابه‌ری ئیران بوو،نالێت شوره‌شه‌که‌ی ئیحسان نووری پاشا، به‌پیلانی ڕه‌زاشا تیکشا، ئه‌وه ڕه‌زاشابوو به‌گورینه‌وه‌ی به‌شیک له ترۆپه‌کانی ئاگری ئیجازه‌ی به ته‌رته‌شی تورکیه‌دا واردی خاکی ئیران بن و پشت له‌شورشگیران بگرن وگه‌مارۆیان بده‌ن، یان هه‌رس هینانی شورشی ئه‌یلول نالیت ئه‌وه خه‌یانه‌تی محمه‌ممه‌دڕه‌زاشابوو که‌په‌یمانی ئه‌لجه‌زایه‌ری 1375ی له‌سه‌رفرۆشتنی کورده‌کان واژۆکرد. ده‌جا لێکدانه‌وه‌کانی نووسه‌رهه‌موویان بێ که‌لکن وهه‌تا بۆ چاو پێداخشاندنیش نابن،هه‌روا دووسه‌ر چاوه‌ی دیکه‌شی له فاروق که‌یخوسره‌وی و جه‌لال ملکشا، هیناوه‌ته‌وه که ئه‌وانیش فه‌لسفه‌ی تووده‌ن خه‌ڵک ده‌یانناسێ. به‌ڵام له سه‌ریه‌کتر نووسه‌ری ئازیز زه‌حمه‌تی کیشاوه ده‌ستی نه‌ڕزێ. حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا،ڕیکه‌وت 4/9/ 2008ی زایینی، شاری سیدنی ئه‌سته‌ڕالیا.
نوسه‌ر غولامڕه‌زا ئینساف پوور:"غلامرضااانصاف پور"
وه‌رگێڕی کوردی: حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا
RSS
چاپ کردن/Print