ئه‌م خاک و ئاو‌و نیشتیمانه‌ی کوردستان موڵکی هه‌مومانه ، واته کورد سنورێک نیه بۆ مرۆڤی کورد، واته کورد له هه ر جێگایه‌ک بژی هه‌ر چوارپارچه‌ی کودستان موڵکی ئه‌وه، به‌ڵام کوردستانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ده‌بێ له‌پارچه‌کانی تر زیاتر تێکۆشانی بۆ بکرێت ، چونکه دوژمنانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات سه‌ر سه‌خت ترن ، له‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی که ئێران له به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌کانی گۆرانکاری سیاسیدایه ،گه‌له‌که‌مان به ئومێده‌وه چاوی بریوه‌ته ئاکامه‌کانی روداو‌و گۆرانکارییه‌کان و له م سۆنگه‌شه‌وه خۆشبه‌ختانه هاوکێشه‌کانی نێوره‌وتی روداوه‌کان هاتنه پێشی هه‌ل و ده‌رفه‌تی تر بۆ ئازادی و دیموکراتیکی و به‌ر قه‌راربونی سیستمێکی نوێی سیاسی له ئێران‌دا ده ره خسێنێ،دیاره ئه‌م راستیانه‌ش له پاڵ هه‌لو مه رجه نێو ده‌وڵتییه کانه‌وه بۆ ئێمه‌ی کورد خه‌باتی مێژوویمان و هه‌روه ها ئه‌زمونه‌کانمان کاریگه‌ری خۆی له نێو بنه‌ماو ئاراسته کانی ئه‌م دۆخه روو له گۆرانه‌دا هه یه به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له که مان و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران،ئه مرۆش جه‌ماوه‌ری کوردستان پشتراسته به‌وه‌ی که گه‌له که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانا به‌ره‌و قۆناغێکی به‌ر هه‌ڵستکاری ده رواو ،ئه‌مه‌ش به ئه‌زمونێکی ده‌وڵمه‌ندی چه‌ند ساڵه و به پشتگیری به‌ر فراوانی گه‌له‌که‌مان وتواناو ئاماده‌یی سیاسی و ئیداری له چه‌قی رووداو‌و هاوکێشه سیاسیه کانی ناوچه کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین خۆی ده سه‌لمێنێت و رۆڵ‌و پێگه‌ی کارای ده بێت ، لێره‌شدا رۆڵی حیزبی دێموکرات بۆ هه مولایه‌ک ئاشکرایه که هه‌مو تواناکانی بۆ مامه‌ڵه یه‌کی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا خستوه‌ته‌گه‌ر ، به مه به‌ستی چه‌سپاندن وزامن کردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی که زیاتر ده بنه مایه‌ی پاراستنی ره‌نج و خه‌باتی له مێژینه‌مان بۆ داهاتویه‌کی گه‌شتر بۆ خواسته پیرۆزه کانمان، وه به‌گه‌ر خستنی هه‌وڵی چرو پرتر ی سیاسی – دیبلۆ ماسی هه‌نگاوی هه‌نگاوی مه‌زن و پر ئه‌نجامی پۆزه تیڤانه‌ی ناوه‌وه‌و رۆڵێکی به‌رچاویش بۆزامنکردنی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته کانی گه‌له که مان ده گێرێت ، هه‌ر بۆیه کۆنگره‌ی 14ی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، ده‌سکه‌وتی زۆری لێ به‌دی ده کرێ واش ده‌زانم ئومێدێکی زۆری لێ به‌دی ده‌کرێ ، وه دڵنیاشین کۆنگره‌ی 14 و هه‌لو مه‌رجه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له که ماندا ده بێت و داهاتویه‌کی پرشنگداریش جاوه روانمانه...........
...
20080929
RSS
چاپ کردن/Print