تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌جه‌م بابه‌ته‌که
توێژینه‌وه‌ی لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن‌زاده‌و خوێندکارێک له زانکۆی کۆیه( به‌شی په‌روه‌رده) له‌سه‌ر ده‌و‌ری دوکتور قاسملو له بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی شاری کۆیه له ساڵی2006 نامیلکه‌یه‌کی له‌ژێر ناوی:
" عه‌بدورره‌حمان قاسملوو، ژیان و رۆڵی سیاسیی له بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی کور"د به سه‌رۆکایه‌تی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، عه‌بدوڵلا محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌لیاوه‌یی و هاوکارانی :
1- د. که‌ماڵ عه‌لی
2- د. دلێر ئه‌حمه‌د
3- مامۆستا یاسین سه‌رده‌شتی
به ده‌ره‌جه‌ی "زۆرباش" له 5/8/2006 قبووڵ کرد.
خوێندکارێک به ناوی هۆشمه‌ند عه‌لی شێخانی ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی بۆ تێزی لیسانسه‌که‌ی به‌و به‌شه‌ی زانکۆ دابوو.
ئه‌و نامیلکه‌یه به شێوه‌ی PDF له سایتی په‌رتوک، له به‌شی لێکۆلینه‌وه‌دا خراوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ری کورد.
خوێندکار‌ی ناوبراو له سه‌ره‌تای ئه‌و نامیلکه‌یه‌دا ده‌نووسێ:
" سوپاس بۆ به‌رێز عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده، سکرتێری پێشووی حدک، له پێدانی سه‌رچاوه و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانم و رێنیشاندانم، له‌هه‌مان کاتدا له راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و رێنووسی تێزه‌که‌م درێغی نه‌کرد."
هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر مۆری پاڵپشتی‌کردنی مامۆستایانی خاوه‌ن پله‌ی زانستیی کۆیه‌ی به داوێنه‌وه نه‌بوایه و سه‌رپه‌رشتیی‌و خه‌تدان ورێنوێنیی فکرو ئه‌زموونی سیاسیی مامۆستا حه‌سه‌نزاده ، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له پشت نه‌بووایه، کارێکی نه‌پێویست بوو.
به ئاواته‌وه بووم، توێژینه‌وه‌یه‌کی هه‌موو لایه‌نه‌ی، بۆچوون، هێڵی فکریی، ئامانج،جیهانبینیی و سه‌ربهۆردی خوێناویی دوکتور قاسملوو له‌روانگه‌ی که‌سێکه‌وه بخوێنمه‌وه که له ره‌وتی رووداوه‌کانی نێوخۆیی حدکادا ده‌ورێکی سه‌ره‌کیی هه‌بووبێ و له ورده‌کاریی و رواڵه‌تی شاراوه‌ی پیلانێک که کۆتایی به ژیانی ئه‌و سیاسه‌تڤانه هێنا زیاتر له‌وه‌ی که تائێستا بڵاوکراوه‌ته‌وه بدوێ. پێم‌وابوو ئه‌و کۆڕه زانستیییه‌ی زانکۆی کۆیه و سکرتێری پێشووی حدکا، ئه‌وکاره گرنگه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
مخابن له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ر‌که‌و‌ت، ئه‌و نووسراوه‌یه فڕی به کاری زانستیییه‌وه نییه.
ئه‌ولێکۆڵینه‌وه‌یه به مه‌به‌ستێکی سیاسیی لایه‌نگرانه له کۆماری ئیسلامیی و به‌رئاوه‌ژوونیشاندانی بیر‌و بۆچوون و خه‌تی سیاسیی دوکتور قاسملوو رێکخراوه.
ئه‌و بابه‌ته به وته‌ی بێخه‌وشی خوێندکار هۆشمه‌ندعه‌لی ، به‌رهه‌می ئیبتیکاری سیاسیی مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه. ناوبراو له ئاماده‌کردنی سه‌رجه‌می بابه‌ته‌که‌دا به‌شدارو رێ‌نوێن بووه، سه‌رچاوه‌کانی دیاری کردوه، ، مه‌به‌سته سیاسیییه‌کانی "خۆی" له زمانی خوێندکاره‌که‌وه ده‌ربڕیوه و هه‌ڵه‌ی زمانه‌ڤانیی و رێنووسیی بۆ راست کردووه‌ته‌وه. له‌م رووه‌وه، ناکرێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه به کاری تایبه‌تیی خوێندکار هۆشمه‌ند بزانرێ. مامۆستاکانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاریش به گوێره‌ی ده‌قی فاکته‌کان گۆتره‌یی و بێ زانیاریی ته‌واو بڕیاریان له‌سه‌رداوه. له‌و رووه‌وه خوێندکار، هۆشمه‌ند عه‌لی شێخانی، به‌رپرسێ ناوه‌رۆک و هه‌ڵه و ناراستیییه‌کانی ئه‌و کاره سه‌قه‌ته نییه.
بۆ چه‌واشه‌کردنی خوێنه‌ر نووسه‌ر وانیشانده‌دا که بۆ دوکتور قاسملوو به‌په‌رۆشه. به‌ڵام له پشتی ئه‌و پێداهه‌ڵگوتنه دا، دژایه‌تی کردنێکی ناره‌وا بۆ خه‌وشدار کردنی که‌سایه‌تی سیاسیی دوکتور قاسملوو به روونی ده‌بیندرێ.
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، داواکاره، دوای خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ره‌خنه که چوار مامۆستای کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی به‌شی مێژوو که بابه‌ته‌که‌یان به‌ڕواڵه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندووه، به پێی به‌ڵگه و فاکته‌کان به نامیلکه‌که‌ی مامۆستا حه‌سه‌نزاده و خوێندکاره‌که دا بچنه‌وه. ئه‌گه‌ر پێیان‌وابێ له باسه‌که‌دا ناراستییان له‌گه‌ل کراوه یان که‌تره‌خه‌میی و گۆتره‌کاریی خۆیان هۆکاری ئه‌و رووداوه بووه، سووکه‌ڵه ره‌خنه‌یه‌ک ده‌رببڕن. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیان جیا له‌وه‌ی له‌و نووسراوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، له‌به‌رده‌ست‌دا هه‌بێ که ئێددیعای نووسه‌ری نامیلکه دژ به دوکتور قاسملوو بسه‌لمێنێ، بڵاوی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بڕیار ئه‌وه بێ و بێژن: باسه‌که کۆتایی پێهاتووه. ئه‌وه هیچمان له هیچ. با مێژوو داوه‌ریی خۆی بکا...
له‌م یادداشته‌دا هه‌وڵ ده‌درێ ئاماژه‌به‌و فاکت و به‌ڵگانه‌ب‌کرێن که ناراست و ساخته‌ن. بۆ وێنه، ئه‌و ئیددیعا ناراسته‌ی مامۆستا حه‌سه‌نزاده و خوێندکاره‌که گوایه:
" قاسملوو باوه‌ری به‌وه هێنابوو که جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رێگه‌ی چه‌کداریی‌یه‌وه تازه سه‌رناکه‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بوو به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت بچێته‌وه نێو ئێران و کاری سیاسیی خۆی درێژه پێبدات "بروانه :
1- لاپه‌ڕه‌ی 184 نامیلکه‌که‌ی هۆشمه‌ند و سکرتێری پێشووی حدکا.
2- وتوێژی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له‌گه‌ڵ عیرفان قانعی فه‌رد. ئه‌و به‌شه هه‌ڵده‌گرێ وردتر باسی بکرێ.
سێ لاپه‌ره‌ی 96-95-94 کتێبی ئیسکۆرت به‌ره‌و تاران ، به قه‌ڵه‌می دوکتور پیتر پیڵچ که نووسه‌ری ئه‌م وتاره کردوویه به کوردیی و دووجار له کوردستان چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه، کراوه به سه‌رچاوه‌ی ئیددیعاکه‌ی مامۆستا حه‌سه‌نزاده.
ده‌قی وه‌رگێڕدراوی وته‌کانی پێتێڕ پیلچ، ئه‌وه نییه که مامۆستا و خوێندکاره‌که نووسیویانه. وێنه‌ی نووسراوه‌که‌ی پێتر پیلچ له لاپه‌ڕه‌کانی ژێره‌وه‌د‌ا بخوێنه‌وه:
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌جه‌م بابه‌ته‌که
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو کاک حه‌سه‌ن
ده‌سته‌کانت خۆش بێت و هه‌ر بژیت، به خوا مامۆستا کار و کرده‌وه‌کانی زۆر مه‌شکوکن و هه‌ر تۆ له ئێمه‌ی باشتر ده‌ناسیت ، ئێمه دره‌نگمان ناسی.
سۆران