حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر توندوتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به‌كورد له‌هه‌ردوو وڵاتی سوریا‌و كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ربڕی‌و پشتیوانی له‌و كه‌سانه كرد كه له‌بواری داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤدا چالاكن.
VOA: له‌دوو دید‌و بۆچووندا كه له‌رۆژانی 27و 31ی ئابدا له‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكرانه‌وه، حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕه‌سمی پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه كرد كه له‌لایه‌ن كورده‌وه له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه دیموكراتیكه‌كانیان له‌سوریا‌و ئێران‌دا ده‌یده‌ن.
ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌زیندانیكردنی هه‌ریه‌ك له «زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی»و «هانا عه‌بدی» له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ربڕی، كه هه‌ردوكیان له‌بواری داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژناندا چالاكن. هه‌روه‌ها له31ی ئابدا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پۆلی ده‌ستگیردن‌و بێسه‌روشوێن كردنه ده‌ربڕی كه ده‌وڵه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نجامیده‌دات‌و تیایدا جه‌ختی له‌پێویستی ئازادكردنی «محه‌مه‌د مو‌سا»ی سكرتێری حیزبی چه‌پی كورد له‌سوریا‌و دیاریكردنی چاره‌نووسی «مشعل ته‌مۆ» سكرتێری «ته‌وژمی پاشه‌رۆژ» كرده‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی به‌رگری كردنیه‌وه له‌مافی كورد، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سوریاوه بێسه‌روشوێن كراوه.
.
ماڵپه‌ڕی ئاوێنه
20080902
RSS
چاپ کردن/Print