خوێنه‌ری بابه‌ت و ووتاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زۆر به خێرایی و شه‌فافیه‌ت بۆی ده‌رده‌که‌وێت که نوسه‌ر و دانه‌ری ئه‌م نوسراوانه کۆمه‌ڵێک لاوی نشتمان په‌روه‌ر و خاوه‌ن بیر و بوچون له سه‌ر مه‌سائیلی په‌یوه‌ندیدار به حیزبه‌که‌یانن و هه‌وڵیان داوه تا رادده‌یه‌کی زۆر کورتیش بێت پێشنیاره‌کانیان بخه‌نه روو .
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م به‌رێزانه هیچکات به‌شداربوی کۆنگرده‌کانی پێشوتری حیزب نه‌بونه ئه‌وه‌ی نوسیویان بۆچون و لێکدانه‌وه‌ی خۆیانه، به تێروانین له ته‌جره‌به‌کانی کاری حیزبی و ئاکامی فه‌عالیه‌ت و چالاکیه‌کان و رووداوئاڵو گۆره‌کانی دوای کۆنگره‌کانی پێشووه. ئه‌وانه‌ی که شانسی به‌شدارییان له کۆنگره‌کانی رابردودا هه‌بوه و تێبینی و رای خۆیان خستۆته ئاراوه به‌داخه‌وه زۆر که‌من وچاوه‌روانی زۆر له مه زیاتر ده‌کرا!. دیاره شه‌رت نیه که ته‌نیا ئه‌و که‌سانه کۆنگره‌کانی رابردوویان ته‌جروبه کردوه، ده‌بێت و ده‌توانن بابه‌ت له سه‌ر ئه‌م یه‌که گرنگه بنوسن!. له واقعدا به تێروانین به مانا و مه‌فهومی کۆنگره که بریتیه له باڵاترین ئۆرگانی ئه‌م حیزبه ( هه‌ڵبه‌ت سه‌ڵاحیه‌ت دارترین و به‌ربڵاوترین کۆبونه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی ) ده‌ر ده‌که‌وێت که هه‌موو ئه‌ندامانێک که هه‌ر چه‌شنه تێبینیه‌ک یان تێڕوانینێکیان له سه‌ر مه‌سائیلی په‌یوه‌ست به حیزبیان هه‌بێت و ئه‌م بۆچونانه له کۆبونه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی بخه نه به‌رباس، ئه‌وه ده‌توانن دیدگاه و رای خۆیان به نیسبه‌ت سیاسه‌ت و فه‌عالیتی حیزب به‌گشتی ،به‌ڵام له قالبه‌کی به‌ر فراوانتردا ده‌ر ببڕن.
لێره‌دا مه‌به‌سته ئاشێڕه به دوو گروپ بکرێ .
1_ که‌سانێک که پێشتر نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوبوونه بۆ کۆنگره
2_ ئه‌وکه‌سانه‌ی که شانسی به‌شداریان له لایان هاورێیانی حیزبیه‌وه پێدراوه بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه.هه‌رچی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر شانی گروپی یه‌که‌م وه‌ک خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌شدار بوو،ئه‌مه زۆر گرینگه که ته‌نیا بیر و بۆچونه‌کانیان له کۆبونه‌وه‌و و کۆنفرانسه‌کانی رێکخراوه‌یی دا ده‌ر نه‌بڕن و زۆر باشتره که که به هۆی ئامێره کانی راگه‌یاندنی حیزبیه‌وه باقی هاوڕێیانیشان ئاگادار بکه‌نه‌وه را و بیر و بۆچونه‌کانایان له سه‌ر بابه‌ته‌کانی جۆراو جۆر بۆ گشت ئه‌ندامان به روونی بدرکێنن. دیاره به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی خه‌باتی ئێستامان و پاراستنی نهێنیه‌کان و ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی که تایبه‌تن به کاری رێکخراوه‌یی ده‌که‌ونه ناو خانه‌ی یه‌که گرینگه‌کان که ده‌بی بپارێزرێن، به‌ده‌رن و جیاوازان و بۆ ئه‌وه نابێت که هه‌ر چووار ده‌وره‌ی لێ جاڕ ده‌ین!. بێ‌شک له هه‌ر کۆنگره‌یه‌کدا به سه‌دان مه‌وزوع و پرسی جیا جیا ده‌که‌ونه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و هاورێیان را و نه‌زه‌ری خۆیان ده‌رده‌بڕن.هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان با له بیر نه‌چێت که شه‌رایتی تایبه‌ت به ئه‌و هه‌رێمه که خاکی کوردستانی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه زۆر هاڵۆز و پڕ رووداوه و راسته‌و خۆ و نا راسته‌و خۆ تائسیر ده‌خنه سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کورد و ئه‌حزابی په‌یوه‌ندیدار و یه‌ک له‌وان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، هه‌ر بۆیه زۆر دڵنیاین که هه‌ر کۆنگره و پرس و بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بیت. هه‌ر بۆیه هه‌بونی ته‌جروبه و ئاشنا بون له گه‌ڵ شێواز ی به‌رنامه‌کان و چۆنیه‌تی باس و خواسه‌کانی یه‌ک کۆنگره و دیتنی ئاکامی ئه‌و بڕیارانه و ئه‌رکه‌کانی حیزب له ماوه‌ی دوو کۆنگره‌دا، گه‌له‌ک پێویست و به جێیه که تا ئه‌و شوێنه‌ی بوواری نه‌درکانی پرسه نهێنیه‌کانی حیزبی ، له لان هاورێیانی با سابقه و خاوه‌ن ئه‌زمون له ئیختیاری ئه‌ندامانی پارته‌که‌مان و به تایبه‌ت که‌سانی گروپی دوو دا بنرێت.
سه‌ره رای باس کردنی خاڵه گرینگه‌کان و چۆنیه‌تی راڤه‌کردن و گۆڕینه‌وه‌ی بیر و بۆچونه جیاوازه‌کان هاو کات دیدگاه و هه‌ڵوێستی خۆیانیش به باشی روون بکه‌نه‌وه.ئاکامی ئه‌م کاره‌یان ده‌توانێ به چه‌ند جۆر تائسیر زۆر موسبه‌ت و پۆزیتیڤی هه‌بێ که له‌وان، ئاگاکردنه‌وه و هوشیار کرنه‌وه‌ی چینی تازه‌ی نا کۆڕی خه‌بات و به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که بۆ جاری یه‌که‌م به‌شدار ده‌بن ، به‌م کاره‌یان نوێنه‌رانی دوای خۆیان به ئاگا ده‌خه‌نه‌وه که له هێنانه گۆڕی بابه‌ت گه‌لێک که چاره سه‌ری و جێبه جێ کردنیان له ئۆرگانه‌کی چوکتر له کۆنگره‌ش دا ، ده‌کرێ، ده‌توانن خۆ بپارێزن و باس له مه‌وزوعگه‌لێک بکری که له شائنی کۆنگره‌دایه.
ئاگادار کردنه‌وه له هه‌مو یاسا و رێساکانی ناو کۆنگره هه‌ر له سه‌رتای ده‌ست به‌کاری کۆنگره و هه‌تا کۆتایی هاتنی ، به هه‌موو په‌رنامه و بڕیار و سیاسه‌ته‌کانی حیزب هه‌تا کۆنگره‌ی داهاتو که بێ‌شک ده‌بێته ئه‌زمونه‌کی باش هه‌م بۆ ئێمه مانان وه‌ک ئه‌ندامانی حیزب و هه‌م بۆ نوێنه‌رانی تازه. ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ی سه‌ر ئه‌رک وه‌زیفه‌ی ده‌سته‌ی دووهه‌م وه‌ک که‌سانی خاوه‌ن بروا پێبه‌خشراو بۆ به‌شداری له کۆنگره‌دا ئه‌وه‌یه که ، له هه‌مو له‌حازێکه‌وه خۆیان ئاماده‌و ته‌یار بکه‌ن و به ده‌سته‌کی پڕ ئه‌رکی به ئه‌مانه‌ت پێسێردراویان به جێ بگه‌یه‌نن. ئه‌وان ده‌بێ به دڵه‌کی زۆر ئاواڵا و به حه‌زێکی شۆڕشگێڕانه‌وه داوای رێنومایی و هاریکاری له هاوڕێیانی حیزبی به‌شدار بوو له کۆنگره‌کانی به‌رێ ، به‌تایبه‌ت، و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌بکه‌ن که ده‌نگی موتمانایان پێ به‌خشیون، بکه‌ن.ئه‌م رێزدارانه ده‌بێ به‌ئه‌رکی خۆیانی بزانن که موه‌که‌له‌کانی خۆیان ئاگادار بکه‌نه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی که قه‌راره بیان به‌نه کۆنگره.ئه‌وان که خۆیان کاندید کردوه و ئه‌و شووجاعه‌تیان هه‌بوه که بتوانن وه‌ک نوێنه‌ری به‌شێک له به‌ده‌نه‌ی حیزب ده‌نگی ئیعتماد که‌سب بکه‌ن، ده‌بی به‌روونی دیدگاکانیان پێش له واده‌ی دیاری کراو بۆ کۆبونه‌وه بخه‌نه به‌ر دید و نه‌زه‌ری ئه‌ندامانی ئۆگانه‌که‌یان و هاوکاتیش ره‌خنه و پێشنیاره‌کانی هاورێیانیان و پرس و بابه‌ت گه‌لی په یوه‌ندیدار، به دڵه‌کی فراوانه‌وه وه‌ر بگرن و به ئه‌مانه‌ته‌وه بیانگه‌یه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.له کۆتاییدا بۆمن زۆر جێگای پرسیاره که ئه‌و هاورێیانه‌ی خۆیان کاندید کردوه و ده‌نگی پێویست یان پێ به‌خشراوه، ئه‌مڕۆ که پێش له کۆنگره ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی خۆیان به‌شدار نه‌که‌ن و ئاڵ‌و گۆڕی بیر‌و رایان له گه‌ڵ نه‌که‌ن،ئه‌یدی سبه‌ی که له کۆنگره ره‌ئی ئیعتمادیان درایه و بون به به‌ر پرسی ئۆرگانیکی حزبی، ئایا حازره گوێ له‌منی ئه‌ندام بگرێ و ره‌خنه‌و پێشنیارم لێ وه‌ر بگریت!!؟؟. تۆ خۆت قه‌زاوه‌ت بکه‌ت هاوڕێی خوێنه‌ر.
RSS
چاپ کردن/Print