حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ره به‌ره له گرتنی کۆنگره‌ی 14ی خۆی نیزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌و حیزبه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابووردوو دا، به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و هه‌ر چوار ساڵ جارێک، کۆنگره‌کانی خۆی گرتوه، رێبه‌رایه‌تی تازه‌ی هه‌ڵبژاردوه و پێره‌و و پرۆگرامی خۆی نوێ کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ش له باوه‌ری قووڵی حیزبی دێموکرات به پرینسیپه‌کانی دێمۆکراسیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. به‌ڵام له گۆشه وکه‌ناره‌وه ده‌بیسترێ یاخود ده‌نووسرێ که ئه‌م کۆنگره‌یه، کۆنگره‌یه‌کی ئاساییه و له‌گه‌ڵ کۆنگره‌کانی دیکه‌دا جیاوازیه‌کی نییه.
ئه‌گه‌ر بڕیار وابێ که حیزبێک که له وڵاتێکی دیکتاتۆری‌دا چالاکی سیاسی ده‌کا، وزه‌و ئینێرژیه‌کی زۆر بۆ کۆنگره‌یه‌کی ئاسایی ته‌رخان بکا و گیانی باشترین ئه‌ندامه‌کانی بخاته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بێ بلێین که ئه‌و حیزبه پێویستی به کۆنگره‌گرتن نییه. وا باشه هه‌ر که‌س له ماڵی خۆی دانیشێ و چاوه‌ڕوان بێ تا رووداوی گرینگ ده‌قه‌ومێ. ئه‌و کات بلێن وه‌رن با کۆنگره بگرین. ئه‌گه‌ر حیزبێکی سیاسی وه‌ک حیزبی دێموکرات کۆنگره نه‌گرێ، ناتوانین به حیزبێکی لێبڕاوی بزانین و له ئاکام‌دا پێ به پێی ره‌وتی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا ناچێته پێش و دوا ده‌که‌وێ. حیزبێکی ئه‌وها نه ده‌توانێ خه‌باتی گه‌له‌که‌مان به‌ره‌وه سه‌رکه‌وتن رێبه‌رایه‌تی بکا و نه ده‌شتوانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک دامه‌زرێنێ که له‌ودا، هاووڵاتیانی کورد بتوانن له ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه و دادپه‌روه‌رانه، له که‌ش و هه‌وایه‌کی کۆمه‌ڵاتی دێموکراتیک‌دا مسۆگه‌ر بکات. که وایه کۆنگره‌ی چوارده زۆر گرینگه. نه‌ک هه‌ر به هۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له کادر و ئه‌ندامانی پێشووی حیزب له دوای کۆنگره‌ی 13، به‌ڵکو له‌به‌ر هه‌ل‌ومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستای خه‌بات و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و کۆنگره‌یه تایبه‌تییه‌کی گرینگی هه‌یه. من له خواره‌وه ئاماژه به هندێ خاڵی به‌لای خۆمه‌وه گرینگ ده‌که‌م.
بارودۆخی نێو ده‌وڵه‌تی
دوای کۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی سارد و تێکقرمانی به‌ره‌ی به‌ناو سۆسیالیستی له رۆژهه‌ڵاتی ئوروپا، به‌شێکی زۆر له کارته‌ی جیهان له دیکتاتۆری ئابووری و سیاسی رزگاریان بوو. بازاڕی ئازاد له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا و ئابوور تا راده‌یه‌ک لیبرالیزه کرا که له ئاکام‌دا بوو به هۆی ئه‌وه که خه‌ڵکی توانیان خۆیان به‌رنامه‌ی ئابووریان دارێژن و خاوه‌نیه‌تی بوو به مۆد. به‌ر له‌وه، ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی و حیزبی کۆمۆنیست به‌رنامه و پرۆژه‌ی مه‌زنی ئابووری 5 ساڵه‌ی بۆ هه‌موو وڵات داده‌رشت که ئاکامه‌که‌یمان دیتوه.
به تێکقرمانی ئه‌و سیستمه‌ی له سه‌ره‌وه ناومان برد، ده‌سه‌ڵاتی نێو نه‌ته‌وه‌یی له دوو جه‌مسه‌ری بوونه‌وه بوو به چه‌ند جه‌مسه‌ری. له لایه‌ک ئه‌مریکا وه‌ک سه‌ره‌کیترین هێزی ئابووری، سه‌ربازی و سیاسی، له رێگای هێژمۆنی خۆیه‌وه، بوو به به‌هێزترین ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له جیهان‌دا. دیاره مه‌به‌ست له هێژمۆنی ئیعتیبار و نفووزی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه که ئه‌مریکا لای وڵاتانی باکووری ئه‌مریکا و رۆژئاوای ئوروپا، به‌بێ به‌کار هێنانی توندوتیژی هه‌یه‌تی. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، وڵاتانی بازاری هاوبه‌شی ئوروپامان هه‌یه که سه‌ره‌ڕای قه‌بووڵ کردنی هێژمۆنی ئه‌مریکا، خۆی له جیهان‌دا ناوه‌ندێکی بڕیار ده‌ره. ناوه‌ندی سێیه‌م رووسیایه که خه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه و له مه‌ڵبه‌ندی ئاسیای ناوه‌ندی‌دا ده‌ستی ده‌ڕوا. چین وه‌ک دوه‌مین هێزی ئابووری جیهان نفووزێکی تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌دا هه‌یه و له دیکتاتۆره‌کانی جیهان پشتگیری ده‌کا. ناوه‌ندی پێنجه‌م ورده‌دیکتاتۆری وه‌ک ئێرانن که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن رووسیا و چینه‌وه پشتگیریان لێده‌کرێ، سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و له بیری په‌ره‌پێدانی ئیمپراتۆری خۆیان دان.
کۆتایی شه‌ڕی سارد، هه‌روه‌ها بوو به هۆی گه‌شه‌سه‌ندی پرۆسه‌ی به جیهانیبوونی سیاسه‌ت و ئابوور و ته‌نانه‌ت کولتوریش (Globalization) که ماوه‌یه‌ک پێشتر سه‌ری هه‌ڵدابوو. به کورتی ده‌کرێ بلێین که به جیهانیبوون به مانای تێکه‌وه‌گلانی گه‌لانی جیهان، کورتبوونه‌وه‌ی ماوه‌کان، واته تێکچرژانی ئابووریی و سه‌رهه‌ڵدانی کولتورێکی هاوبه‌شی جیهانییه. گه‌شه سه‌ندنی پرۆسه‌ی گلۆبالیزم، هه‌ندێ ئیمکانی بۆ هاوکاری زۆرتر له نێوان مه‌ڵبه‌نده جۆراوجۆره‌کانی جیهان پێکهێناوه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆته هۆی لاوازکردنی هه‌ندێ سنووری کۆنترۆڵکردن که لا لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. هیچ کات له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌و راده‌یه ژماره‌یه‌کی ئاوا زۆر له نه‌ته‌وه‌کانی جیهان رێبه‌ره‌کانیان وه‌ک ئێستا و به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا به‌رده‌وام و ئاوه‌ڵا به‌یه‌که‌وه په‌ره‌یان به پێوه‌ندیه‌کانیان نه‌داوه. هیچ کات له مێژوودا ئه‌وه‌نده هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی و مکانیزم و چوارچێوه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی ئیداره‌ی سیستمی تێکه‌وه‌گلاوی نێوان خۆیانیان ئاراسته نه‌کردوه. له‌هه‌مان کاتیش‌دا رێبه‌رایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وانه له‌سه‌ر راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیان و په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانیان له‌ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا پێ داده‌گرن. ئه‌مه، به‌کورتی شی کردنه‌وه‌یه‌کی جیهانێکی فدراڵه له پرۆسه‌ی گلۆبالیزاسیۆندا.
جیهانی ئه‌مرۆ ره‌گدانه‌وه‌ی هه‌ندێ باسی تیوری و گفتوگۆی فکریه که له‌باره‌ی ره‌وتی گلۆبالیزاسیۆندا ئاراسته ده‌کرێ. ئه‌م باسه، سێ خاڵی سه‌ره‌کی له‌به‌ر ده‌گرێ. 1. ئابوری جیهانی، 2. مافی مرۆڤ و 3. پێوه‌ندیه‌کان. گلۆبالیزاسیۆن به‌ڵام له ئاسمانه‌وه نه‌هاتۆته خواره‌وه و به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنی ئێمه. ئاکامه‌کانی گلۆبالیزاسیۆن به کورتی ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه بخه‌ینه روو. بازاری ئاوه‌ڵا، بازرگانی ئازاد، ئیمکانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه بۆ به‌شێکی زۆری خه‌ڵک، گه‌شه‌سه‌ندنی کولترێکی هاوبه‌شی جیهانی، رێز بۆ خه‌ڵکانێک که تا دوێنی وه‌ک نه‌ناسرو و دواکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌دران، رێزدانان بۆ و دان پیانان به مافی مرۆڤ به‌شێوه‌ی رۆژئاوا.
لایه‌نه نێگاتیڤه‌کانی به‌جیهانیبوون ئه‌مانه‌ن: که‌ڵک وه‌رنه‌گرتن له گه‌نجینه‌ی کولتوری نه‌ته‌وه که‌مینه‌کان له لایه‌ن نه‌ته‌وه مه‌زنه‌کانه‌وه و به تایبه‌تی پێشێلکردنی هه‌ندێ له‌م ره‌هه‌ندانه له لایه‌ن رێکخراوه مه‌زنه ئابووریه‌کانه‌وه، گرفتی ژینگه، تێرۆریزم و کێشه‌ی په‌نابه‌ری.
گلۆبالیزاسیۆن له رێگای تێکنیکی پێشکه‌وتوو و خێرای وه‌ک ساته‌لایت، ئینتێرنێت و موبایله‌وه رێگای بۆ په‌یوه‌ندی خه‌ڵکی ئاسایی له گه‌ڵ یه‌کتر و گوازتنه‌وه‌ی خێرای زانیاری و ئینفۆرماسیۆن له سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌وی‌دا خۆش کردوه. چه‌مکی گلۆبالیزمیش له ناوی (Globe) واته گۆ هاتوه. ڵه‌راستی‌دا به‌جیهانیبوون یانی ئه‌و ره‌وتانه‌ی که هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه راده‌ی توانایی و ده‌سه‌ڵاتی کۆنترۆڵکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی له لایه‌ن دیکتاتۆره‌وکانه‌وه که‌م کردۆته‌وه و به‌م جۆره سه‌روه‌ری ئه‌وانی هێناوه‌ته ژێر هێمای پرسیاره‌وه. ئه‌گه‌ر جاران کۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی کۆنترۆڵی سنووره‌کانه‌وه یاخود له رێگه‌ی مینڕێژ کردنی سنووره‌کانه‌وه، پێشی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرت، ئێستا ناتوانێ پێش به به‌رنامه‌کانی ته‌لێڤیزیۆنی تیشک بگرێ. هیچ کات له جیهان‌دا کورده‌کان له هه‌ر پێنج پارچه‌ی کوردستانه‌وه، هێنده‌ی ئه‌مرۆ به‌یه‌که‌وه تێکه‌ڵاویان نه‌بوه. به‌م جۆره گلۆبالیزم تاراده‌یه‌ک له خزمه‌تی خه‌باتی گه‌لی کورد دا بوه.
به‌ڵام گلۆبالیزاسیۆن له خۆی‌دا، پرۆسه‌یه‌کی کاپیتالیستییه که دیارده‌ی بیری لیبرالی پێوه دیاره. ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان به سوسیالیست بزانین ده‌بێ وه‌ک جوڵانه‌وه‌ی چه‌پ له جیهانی ده‌وروبه‌رمان‌دا به‌رهه‌ڵستکاری بکه‌ین. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌مه سیاسه‌تێکی باشه؟ به رای من ئه‌وه دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ ره‌وتی مێژوو و مه‌له کردن له دژی ره‌وتی ئاو ده‌بێ. ئێمه ده‌توانین باشترین که‌ڵک له‌و پرۆسه‌یه وه‌رگرین. ئێستا به هازاران سایتی ئینتێرنێتی کوردی و به ده‌یان ساته‌لایت TV یارمه‌تیه‌کی باشن بۆ په‌ره‌پێدانی ناسیونالیزمی کوردی. گلۆبالیزم هه‌روه‌ها بۆته هۆی په‌ره ئه‌ستاندنی بیری فدرالیزمی جیهانیش که له‌گه‌ڵ رێبازی سیاسی و ستراتێژی حیزبه‌که‌مان‌دا هه‌ماهه‌نگی هه‌یه.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ره‌وتی به‌جیهانیبوون و د‌ێموکراسی
به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان، رۆژهه‌ڵاتیئ ناوه‌راست وه‌ک دوڕگه‌یه‌کی جیا له جیهان ماوه‌ته‌وه که له‌وێدا ئاڵ‌وگۆڕی به دێموکراسیبوون که‌متر به‌دی ده‌کرێ. رژێمه دیکتاتۆره‌کان هه‌روه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و هه‌موو وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان له لایه‌ن حکومه‌ته دیکتاتۆره ناوه‌ندیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن. له هه‌ر هه‌مووی ئه‌م وڵاتانه‌دا مافی مرۆف که مافی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێک له‌و پێکدێنێ، به توندترین شێوه پێشێل ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه، هه‌ر کامیان له لایه‌ن یه‌کێک له ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره جیهانیه‌کانه‌وه پشتگیریان لێ ده‌کرێ.
به‌م حاڵه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌ش‌دا دوو پرۆسه له ئاڕا دایه. پرۆسه‌ک که ناوه‌رۆک و جه‌وهه‌ره‌که‌ی له سه‌ر پاساوی بیر و باوه‌ڕ به‌شه‌ڕ و ئاژاوه‌گێڕی و تێرۆریزم و میلیتاریزم دامه‌زراوه و کانگه‌که‌ی رژیمی ئیسلامی ئێرانه، که توانیویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌حزابی شێعه به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش بکا. ئێستا شه‌ڕی شاره‌کان و بۆمبی ماشێنی جێگای به شه‌ڕی پارتیزانی چه‌کدار به که‌ڵاشینکۆف لێژ کردوه و سنووری شه‌ڕه‌کانی له چوارچێوه‌ی وڵاتێک‌دا بردۆته وه‌ره‌وه. عه‌ره‌بی یه‌مه‌نی له ئه‌فغانستان و ئێراق‌دا شه‌ڕ ده‌کا و لوبنانی له ئاڵمان رێبه‌ری حیزبی ئێمه تێرۆر ده‌کا.
پرۆسه‌که‌ی دیکه هه‌ڵگری بیری دێموکراسیانه‌یه و بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دا. خه‌باتی ژنان و منداڵان به‌شێکه له‌م پڕۆسه‌یه. به‌ڵام گرنگترین و به‌هێزترین هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی به د‌ێموکراسی بوون له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌دا، جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانه. به بۆچوونی من خه‌باتی گه‌لی کورد سه‌ره‌کیترین به‌شی ئه‌م هێزه‌یه. به‌مه‌رجێک گلی کورد له هه‌ر پێنج پارچه‌ی کورستان به مافه‌کانی خۆی بگا، ده‌بێته هۆی ئاڵ‌وگۆڕی دێموکراسیانه له پێنج وڵات‌دا که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ناوچه‌که دگرێته‌وه.
بارودۆخی کوردستان
ئیمه له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی وا دا به‌ره‌و گرتنی کۆنگره‌ی 14 ده‌چێن که هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ناوخۆیان‌دا تا ئیستا نه‌یان توانیوه به‌ره‌یه‌ک پێک بێنن. ستراتێژیه‌کی هاوبه‌شیش له نێوان هێزی ئوپۆزحسیۆنی ئێرانی‌دا هه‌ر نیه. رژیم توانیویه‌تی به بێ خۆماندوو کردن، له ناو حیزبه‌کان‌دا لێک‌دابڕان چێ بکا. له‌م هه‌له ناسکه دا، حیزب به‌ره‌و گرتنی کۆنگره‌ی 14 ده‌چێ. به‌داخه‌وه ئێستاش له ناو ریزه‌کانی حیزبی ئێمه دا زۆرکه‌سی هه‌لپه‌ره‌ست و خۆویست جێگای خۆیان کردۆته‌وه و به‌دزی و به ئاشکرا خه‌ریکی پیلانگێڕان و باندبازی و ناوچه‌گه‌رایین.
کۆنگره‌ی 14 سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی ده‌بێ پاکسازی حیزب له‌م که‌سانه بێ. کۆنگره‌ی حیزب ده‌بێ رێبه‌رایه‌تیه‌ک هه‌ڵبژێرێ که بتوانی که‌شتی حیزبه‌که‌مان له‌م گێژاوه ئاڵۆزه سیاسیه‌ی که جیهانی ئه‌مڕۆ خۆی تیا‌دا ده‌دۆزێته‌وه، هیدایه‌ت بکا. ئێمه رێبه‌رایه‌تیه‌کمان پێویسته که بتوانێ کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و مسته‌وایه‌کی به‌رزی پێشکه‌وتووی دیموکراتیک و سه‌رده‌میانه به‌رێ که له‌وێدا ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ دابین ده‌کرێ، هه‌لی یه‌کسان بۆ هه‌موو شاروه‌ندانی کورد. بۆ گه‌شه‌پێدانی ژیانی خۆیان پێک دێ، مافی یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌پارێزرێ و د‌ێموکراسی ده‌بێته ئایدیالۆژیای به‌ڕێوه‌بردنێ کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاواش ته‌نیا له سه‌ر پاساوی سه‌نعتی مۆدێرن ئحیمکانی پێکهاتنی ده‌بێ. کۆمه‌ڵگایه‌ک که له‌ودا، گه‌نده‌ڵی وه‌ک تاوان هه‌ڵده‌سه‌نگێ و تاوانبار جه‌زا ده‌درێ.
پرسیار ئه‌وه‌یه که چ که‌سانێک ده‌توانین له‌م پرینسیپانه‌ی باسمان کردن په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟ وڵامی من ئه‌وه‌یه که ته‌نیا که‌سانێک ئه‌و کاره‌یان له ده‌ست دێ که 1. له باری زانیاری سیاسیه‌وه بتوانن کۆده‌کانی سیاسیتی جیهانی ئه‌مڕۆ نخوێننه‌وه و، به ره‌چاو کردنی سیاسه‌تی واقیعبینانه له گه‌ڵ ره‌وته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جیهان بچنه پێش. 2. به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی و تاقمی خۆیان دانێن و مه‌قام و پله‌ی حیزبیان ته‌نیا وه‌ک ئه‌رکی خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌یان له‌به‌ر چاو بێ. ئه‌وه‌ش ته‌نیا به ژنان و پیاوانێک ده‌کرێ که له راده‌ی به‌رزی ئه‌خلاقی سیاسی به‌هره‌مه‌ندن و باوه‌ڕیان به د‌ێموکراسی پته‌وه.
.....
2008-08-13
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو و ڕێز بۆ به‌ڕێز کاک ئه‌حمد علی‌پور
کاکه گیان پێش هه‌موو شه‌ت هیوادارم که کۆنگره‌ی 14 حدکا به سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وتی باش بۆ حیزب و نه‌ته‌وه کۆتایی پێ بێ!! وه‌ک ئاکام و به‌رهه‌می کۆنگره‌ی 13 لێ به سه‌ر نێه!؟ به‌ڕێزتان زۆر جوان قامکۆ له سه‌ر خاڵه ڵاوازه‌کان داناوه ، ڕاست واشه دوای له‌ت بۆنی حیزب زۆر که‌سی نامه‌سئۆل و هه‌لپه‌ره‌ست و ..... که به دوای مه‌قام و تاوان دا بۆن ، له هه‌ر دو لا سواری ئه‌سپێ سه‌رکێشی ده‌سه‌لات بۆن ، به داخه‌وه هه‌موو سه‌نوریکیان به‌زاند ، که به‌ریزتان زۆر باشیان ده‌ناسی ، له ناۆ پێک هاته‌ی کومیته‌ی سوئیدیش دا که‌م نێن!! له راستی دا هووی سه‌ره‌کی دابران و له‌ت بۆنێش هه‌ر ئه‌ۆ تاقمه بۆن که حیزبیان تۆشی ئه‌م رۆژه کرد'' له ناۆ که‌مپه‌کان و له تاراوگه و به‌تایبه‌ت له سوئد'' بویه به باشی ده‌زانم که له کونفرانسه‌کانی سوئد و له ده‌قه‌ی 90 دا به هه‌موو لایک پێش به‌م هه‌وڵه نادرۆستانه بگرن ، که‌سانی خاون سه‌لاحێت و ده‌لسوز ، نیشتمانپرور ره‌وانه‌ی کۆنگره که‌ن که هاواری و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی گه‌ل و حیزب بن ، نه ئه‌ی باند و جناح!!! بێر له دوا رۆژی وه‌ڵات و حیزبکه‌مان بکه‌نه‌وه ، نه ئه‌وه‌ی که 30 ساله خه‌ونی ده‌سه‌ڵات و کورسی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی ..... ده‌بێنن !! وه زۆر شه‌تی تر که ڕاسته‌و خۆ له گه‌لتان و له گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامان باسی ده‌که‌م!!