به‌شی 1!
زۆر جار باسکراوه و حاشاش له‌وه ناکرێت که وێڕای بوونی رێباز و رێچکه هه‌روه‌ها خاڵه هانده‌ره‌کان بۆ به‌شداری ژنان له نێو رێکخستنه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا، تا ئه‌مڕۆش نابینین که ئه‌و هه‌وڵانه به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی و بناخه‌یی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و نیوه‌یه، له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له کوردستانی ئێران هه‌بووبێت.
ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه که ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه بنه‌ڕه‌تیانه پێشیان به‌وه گرتبێت که ژنان له نێو رێکخستنه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا خه‌بات و چالاکییان هه‌بێ. به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه وێڕای ئه‌و که‌موکورییانه‌ش ده‌بینین له رابردووی دوور ونزیکی ئه‌م حیزبه‌دا له پێکهاته‌که‌یدا به‌شێکی به‌رچاو ئه‌و ژن و کچانه بوونه و هه‌ن که هه‌رده‌م ئاماده بوونه بۆ هه‌رچی شێلگیرتر به‌ڕێوه‌بردن و راگرتنی ئه‌و خه‌باته، بێ‌وچان و ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵبده‌ن.
له‌وانه‌یه بارودۆخ و هه‌ڵکه‌وتوویی سیاسی و هۆکاره زه‌مانی و مه‌کانییه‌کان کاریگه‌ر بووبن له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه له‌و پێوه‌ندییه‌دا.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له ناو نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیدا، خاوه‌ن نفووز و هێزی به‌رچاو بێت و ئه‌و به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌ی که هه‌یه‌تی، له نێو ئه‌و نیوه‌یه له کۆمه‌ڵدا زۆر له‌وه‌ی که ئیستا هه‌یه، زیاتر جێی بکاته‌وه، پێویسته هه‌ندێک کاریگه‌رتر هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت.
زۆرجار باس کراوه و ده‌کرێت که ژنانیش پێویسته وه‌ک پیاوان شایانیی خۆیان پیشان بده‌ن بۆ بوونیان له به‌ڕێوه‌به‌ریی و رێبه‌رایه‌تی ئه‌م حیزبه‌دا. ئه‌مه ده‌توانێت بیرێکی باش بێت گه‌ر به مانا موسبه‌ته‌که‌ی بیری لێبکه‌ینه‌وه! واته ژن خۆی ناچار بێت هه‌وڵ بدات و که‌س خێری پێنه‌کا یان به‌زه‌یی پێدا نه‌یه‌ته‌وه.
به‌ڵام له راستیدا حیزبێکی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بکات، پێویستی به ده‌نگه، به هێزه،به ئه‌ندام وه پێویستی به‌وه‌یه خه‌ڵکی زۆر له ده‌وری کۆببێته‌وه. هه‌ربۆیه نابێت ته‌نیا ئه‌رکی پێگه‌یشتن بۆ ژنان خۆیان بهێڵینه‌وه، لانیکه‌م به قازانجی حیزبه‌که‌ی خۆمان. به‌و مانایه ، ئه‌و ژنانه‌ی که پێده‌گه‌ن ، بۆ حیزب قازانجیان زیاتره و ده‌توانن نموونه بن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که حیزبی دێموکرات له‌و بواره‌دا ده‌یانهاوێژێت.
زۆر جار له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌ڵوێسته، واته با ژنان خۆیان ناچاربن خۆیان پێبگه‌یه‌نن، شێوه‌یه‌ک بێمنه‌تی پیشان ده‌دات و ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زیانی بۆ حیزب هه‌یه.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه شێوه‌ی سیاسه‌تکردنی حیزبه ئوروپاییه‌کان، ئه‌وان له هه‌موو به‌رنامه کارییه‌کانی خۆیاندا به‌شێکی تایبه‌تیان بۆ ژنان داناوه، ئه‌وه له کاتێکدایه له راستیدا گه‌ر باسی خۆپه‌روه‌رده‌کردنی ژنان بێت بۆ رێبه‌ری کردن، ده‌بوو ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌بوایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن له‌و وڵاتانه له بواری ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا ده‌ستی که‌مێکیان له پیاوان نییه و ده‌توانن هاوشانی ئه‌وان له‌هه‌موو بواره‌کاندا بچنه پێش و وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئه‌وه‌ی که ئه‌و حیزبانه بۆ واده‌که‌ن، له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوو هۆکار، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی ئه‌ندامانی خۆیان به‌رنه سه‌ره‌وه و نیوه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆیان له ده‌وریان کۆببنه‌وه و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌و شێوه‌یه ئه‌و جیاوزیدانانه ئه‌رێنییه ده‌توانێت کاریگه‌ری زۆرتر ی له سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێویسته خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته‌دا هاوئاهه‌نگ بکات و به کرده‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنێت و جیاوازی ئه‌رێنی له نێوان ژنان و پیاواندا، هه‌ڵبێنێت! واته بۆ رێبه‌ری خۆی و به‌شداری ژنان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حیزبه، به‌شێکی تایبه‌ت دیاری بکات و هه‌رله ئێستاوه ئه‌و هه‌نگاوه شارستانی و ئه‌رێنییه بهاوێژێت.
به‌شی 2
له قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژووی خه‌باتی حیزبی ئێمه‌دا، به هۆی تووندتربوون، هه‌ستیارتربوون و نه‌گه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به پێگه‌یشتوویی سیاسی پێویست، ئه‌سته‌م بووه ژنان وه‌ک ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ و ده‌بینرێ له‌مڕۆدا، له رێکخستنه‌کانی حیزبه‌که‌ماندا بێنه سه‌ره‌وه و له ئاستی رێبه‌ریدا جێیان بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئیت زۆر له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ست لاچوونه و پێشکه‌وتنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، ره‌نگ گرتن و به‌ره‌وپێشچوونه سیاسییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، داوای ئه‌وه ده‌که‌ن حیزبه‌که‌شمان هه‌ر له رێکخستنه‌کانی خۆیه‌وه، له شانه، لق و کۆمیته جیاوازه‌کانی خۆی و له ئاکامدا له به‌رزترین ئورگانی حیزب واته کۆنگره، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و دۆزه بدۆزێته‌وه.
چۆن ده‌بێ ئه‌و میکانیزمه جێبه‌جێ بکه‌ین؟
حیزبایه‌تی تا چه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز دوور که‌وێته‌وه و بچێته خانه‌ی مه‌نتقه‌وه، هێنده‌ش سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سۆز بوو به پێوه‌ر، لایه‌ن و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و خزم خزمێنه‌کان له هه‌ر حیزبێکدا ره‌نگ بگرن، له کۆنفرانسه‌کانی ئه‌و رێکخستنه‌دا_ وه‌ک نموونه گه‌ر باس بکه‌ین_ هه‌رده‌م خه‌ڵکانێک دێنه سه‌رێ که له‌وانه‌یه نه بتوانن ویستی ئه‌وانه‌ی وا ده‌نگیان پێداون، بگه‌یه‌ننه جێی خۆی و نه بتوانن خزمه‌تێکی ئه‌وڕۆییانه به به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر و پێشکه‌وتنی حیزبه‌که‌یان بکه‌ن.
گرنگه ته‌ک به ته‌کی ئه‌ندامانی رێکخستنه‌کانی حیزبی ئێمه، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بێ پشتیوانی له‌وه بکه‌ن ژنان له نێو حیزب‌دا هه‌م جێگه په‌نجه‌یان دیار بێ و هه‌م ره‌نگیشیان له رێبه‌رایه‌تی حیبزدا هه‌بێت.
زۆر جار باس ده‌که‌ین و که دێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و خاڵه‌دا لاوازین، هه‌ر کام له ئه‌ندامانی حیزب پێیوایه ئه‌و که‌موکۆڕییه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت! به‌ڵام چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، کاتێک منی ئه‌ندام گه‌ر پیاو بم، نامه‌وێت ده‌نگ به ژنێک بده‌م که خۆی له کۆنفرانسی شاره‌که‌م یان وڵاته‌که‌مدا هه‌لبژاردووه وه ده‌یه‌وێت به‌و په‌ڕی هێزه‌وه خزمه‌ت به حیزبه‌که‌ی و رێبازی حیزبه‌که‌ی بکات؟!
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا پێویستییه سیاسی_ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماند که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێویسته له‌سه‌ری وه چونکه رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی_ دێموکراتیکی گه‌لی کوردیشه له کوردستانی ئێران، ئه‌رکیه‌تی ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه و رێگه خۆش بکات بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زیاتر له ژنانی ئه‌ندام له حیزبه‌که‌مان که توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له کۆنگره‌دا پڕ به پێستی ووشه‌ی داکۆکیکردن له مافی ژنان،داکۆکی بکه‌ن ، رێ‌یان بۆ خۆش بکات بچنه کۆنگره و له‌وێ نیشانی بده‌ن که، ئایا به‌راستی ئه‌مانه خاوه‌ن لیاقه‌تی رێبه‌رین یان نه؟ ئایا ژنانی ئه‌ندامی حیزبه‌که‌مان پێگه‌یشتوون له بواری سیاسیه‌وه یان نا؟ ئایا بۆ ئه‌وه ده‌بن له ئورگانه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب‌دا ده‌نگ و ره‌نگیان هه‌بێ یان نه؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و وێڕای ئه‌و هه‌موو ماندوبوونه‌ی ژنان له رێکخستنه‌کانی حیزبه‌که‌ماندا، له کۆنفرانسه‌کاندا به هه‌ر هۆیه‌ک_ئیتر به‌هۆی که‌می رێژه‌ی به‌شداربووان له هه‌ندێک وڵات بێ له کۆنگره‌ی حیزب‌دا ،یان به‌هه‌ر هۆیه‌کی تر_ ژنان وێڕای به توانا بوون، دڵسۆزی و لێهاتوویشیان، ده‌نگیان پێنه‌درێ و پشتیوانی‌یان لێنه‌کرێ له رێی رێکخستنه‌کانی حیزبه‌وه، ئیتر پێم ناڵێن کێ و له کوێ و له کام کۆنفرانس و کۆنگره ده‌توانێت باس له مافی ژنان و په‌روه‌رده‌کردنی ژنان له حیزبه‌که‌ماندا بکات ؟! وێڕای دێموکرات بوونی ئه‌ندامانی پیاوی حیزبه‌که‌مان و پشتیوانی‌یان له مافی ژنانیش ،ئه‌وه راستیه‌که که ته‌نیا ژنانی ئه‌ندامی حیزبن ده‌توانن ئه‌و هه‌وڵه به ئاکام بگه‌یه‌نن و له ئاکامدا نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆماندا ببه‌نه وه‌ها ئاستێک له رێبه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و حیزبه، به‌و پێیه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ شایانیه‌تی.
به‌شی 3 و کۆتایی
سه‌ره‌تا با ئه‌وه باس بکه‌م که ئه‌و شێوه هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مجاره‌ی کۆنفرانسه‌کانی کۆنگره جیاوازییه‌کی زۆریان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشووترا هه‌بوو! ئه‌وه‌ی که به‌م شێوه کۆنفرانسه‌کان به‌ڕێوه بچن، بابه‌تێکی ئورگانی و ئه‌ساسنامه‌ییه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که حیزب له بیری ئه‌وه‌دایه ئه‌و شێوه بڕیاره ئه‌ساسنامه‌ییانه جێبگرن و له‌وه و به دواش بۆ سه‌رجه‌م کۆنگره‌کانی دیکه و کۆنفرانسه گشتییه‌کانی رێکخستنه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌و شێوه‌یه له هه‌ڵبژاردن بچێته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، رێکخستنه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ره‌خنه‌یان هه‌بوو له‌و شێوه هه‌ڵبژاردنانه و ئه‌مه‌ش به باوه‌ڕی من شتێکی سروشتییه و ئه‌ندامانی حیزب بۆیان هه‌بووه و هه‌یه که خاوه‌ن ده‌نگ و بۆچوونی بن له داڕشتنی شێوه رێکخراوه‌ییه‌کانی تایبه‌ت به قه‌واره سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌کانی حیزب‌دا.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا له‌سه‌ری بدوێم و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک روونکردنه‌وه‌دا، داوایه‌کیشی له‌سه‌ر بکه‌م، وه‌ک له ناوی بابه‌ته‌که‌دا دیاره، باسی ژنانی ئه‌ندامی حیزبه و ئه‌گه‌ری ده‌نگهێنانه‌وه یان ده‌نگ نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه له کۆنفرانسه‌کان.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له وڵاتی نورویژ، هاوڕێیه‌کی ژن ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه بۆ کۆنگره و هاوڕێیه‌کی دیکه وه‌ک رزێرف ده‌نگی پێدراوه.
ده‌نگدان به‌و دوو هاوڕێیه، له وڵاتێکی وه‌ک نورویژ که ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزب خۆ له سه‌دان که‌س ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌ند که‌مه، به‌ڵام خراپ نییه و له نێو رێژه‌ی شه‌ش که‌سیی ئه‌ندامانێک که ده‌بوو بچنه‌وه بۆ کۆنگره، ژنێکیش به دڵنیاییه‌وه ده‌چێته‌وه.
به‌ڵام ئایا له وڵاتی فینلاند که رێژه‌ی ئه‌ندامانی حیزب زیاتر پیاون و له‌وانه‌شه که‌سانێکی دیار خۆیان کاندید بکه‌ن و له نێو ئه‌وانیشدا گه‌ر له فینلانددا ده‌بێ یه‌ک که‌س هه‌ڵبژێرن بۆ به‌شداری له کۆنگره، ئایا به راستی شانسی ده‌نگهێنانه‌وه‌ی ژنێک _با چالاکیش بێت_ له‌و کۆنفرانسه‌دا چه‌نده‌یه؟! من به نۆره‌ی خۆم و به پێی ئه‌و ناسینه‌ی له‌سه‌ر رێکخستنه‌کانی حیزب هه‌مه له وڵاتی فینلاند، پێموایه گه‌ر ته‌نیا یه‌ک که‌س هه‌ڵبژێرێت بۆ چوونه‌وه بۆ کۆنگره، شانسی ئه‌وه‌ی که ژنێک ده‌نگ بێنێته‌وه له‌و وڵاته زۆر که‌مه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوام له حیزب هه‌یه ، لانیکه‌م هه‌وڵبدات له‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌ی ئه‌ندامانیان که‌متره و ده‌بێ ته‌نیا که‌سێک بچێته‌وه بۆ کۆنگره، با ئه‌و که‌سانه ببنه دوو که‌س و که‌سێک له پیاوان ده‌نگیان پێبدرێ و له هه‌مانکاتدا ژنێکیش ده‌نگی رێکخراوه‌یی پێبدرێ و کێبه‌رکێیه‌کی دروستی رێکخراوه‌یش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بکرێت.
زۆر جار له نێو ئێمه‌ی کوردا له‌وانه‌یه شه‌رم بێت ، که‌سێک بڵێت من توانایم هه‌یه و به مافی خۆمی ده‌زانم فڵان ئه‌رک وه‌رگرم یان هه‌وڵی بۆ بده‌م یان له فڵان کۆنفرانس‌دا ده‌نگ بێنمه‌وه، یان پێموایه مافی خۆمه بچمه کۆنگره! به‌ڵام ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و شه‌رمانه لابه‌ین و زۆر به جورئه‌ته‌وه داوای ئه‌و مافه بکه‌ین وه‌ک ژنانی نێو حیزب و بڵێین ئێمه توانایمان هه‌یه و ده‌توانین وه‌ک پیاوانی ئه‌ندامی حیزب له بواری سیاسی و رێکخراوه‌ییدا خزمه‌ت به حیزبه‌که‌مان بکه‌ین و له داهاتووشدا ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌ریان ده‌گرین به باشی جێبه‌جێیان بکه‌ین!
له دوایین رسته‌کان و دوایین به‌شی ئه‌م بابه‌ته‌مدا، له کاتێکدا که نزیک ده‌بینه‌وه له به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ کۆنگره له وڵاتی فینلاند، ئه‌و داوایه‌م سه‌ره‌تا روو له رێکخستنه‌کانی حیزب له‌م وڵاته و دواتر رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه و رێبه‌رایه‌تی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌مان ده‌که‌م، له‌و پێناوه‌دا که با لانیکه‌م ژنێک له‌هه‌ر وڵاته و به‌شداری کۆنگره بێ و له کۆنفرانسه‌کاندا پشتیوانیان لێبکرێت، هه‌وڵی خۆیان بده‌ن و هیوادارم ئاکامی باش و ئه‌رێنی ئه‌م نووسینه‌ی خۆم و هه‌وڵه‌کانی هه‌موومان له‌و پێوه‌ندییه‌دا له کۆنفرانسی وڵاتی فینلانددا ببینین!
شه‌هین به‌همه‌ن سوڵتانی!
01.08.2008
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو شه‌هین خانم
ده‌سته‌کانت خۆش بێت و هیوادارین کۆنگره‌ی 14 ی حیزب کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بێت.
سامان