| |
|
Date: 16 Jul 2008 / Views: 725 / Comments: 1
کۆنگره‌ی 14ی حیزب کۆنگره‌ی به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات له کوردستانی ئێران, برایم لاجانی
 له ئاگو‌ستی داهاتودا حیزبی دێموکڕات پێ ده‌نێته شه‌ست و سێهه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی خۆی. کۆمیته‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نێوخۆ له‌به‌ردان ئه‌مسال ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزب وه‌ک هه‌موو ساڵانی ڕابردوو به‌و په‌ڕی شکۆ وه یاد بکه‌نه‌وه و رێوڕه‌سمه‌کانی جه‌ژنی 25 گه‌لاوێژ بکه‌نه خۆنیشاندانێکی سیاسی و ته‌شکیلاتی گه‌وره بۆ پێشاندانی حزوری سیاسی و جه‌ماوه‌ری حیزب . کۆمیته‌ی حیزب له نۆروێژ هه‌ر له ئێستاوه له ته‌داروکاتی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنێکی ئاوادا، ساڵۆنی چه‌ند هه‌زار که‌سی ئێکه‌به‌رگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتۆته‌وه .
شایانی باسه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ پاییزی ئه‌مساڵ 14هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبیش هه‌ر له فه‌زای جه‌ژنه‌کانی 25 گه‌لاوێژدا به‌رێوه‌بچێ. یه‌که‌مین کۆنفڕانسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ کۆنگره‌ی 14 ی حیزب، ڕۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 12 مانگی جۆلای، له نۆروێژ، له ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی ڕێبه‌ری نه‌مری حیزب، دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێکانی دا به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن کۆنفڕانسیسه‌شه‌وه به تێکڕای ده‌نگ، کۆنفڕانسه‌که ناوی کۆنفڕانسی شه‌هیدانی ڤیه‌نی له‌سه‌ر دانرا.
دوو ڕۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی کۆنفڕانسه‌که، واته 5 شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 10 ی جۆلای، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی دانیشتووی نۆروێژ له سه‌ر بانگه‌وازی ته‌شکیلاتی حیزب، له‌به‌رده‌رگای سه‌فاڕه‌تی ئوتریش، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی سازشکارانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته له پێوه‌ندی له گه‌ڵ تیرۆری ناجومێرانه‌ی دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێکانی دا، بۆ نیشاندانی وه‌فاداری به ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکڕاتی خه‌ڵکی کوردستا که حیزبی دێموکڕات، حیزبی قاسملوو و هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی دیکه رێبه‌ریی ده‌کات، له‌به‌رده‌رگای سه‌فاڕه‌تی ئوتریش له نوروێژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئیعتڕازیان به‌ڕێوه‌برد.
یه‌کێک له کادره‌کانی حیزب، به ئاگاداری له‌به‌رنامه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چۆنیه‌تی یادکرنه‌وه‌ی یادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن له نێوخۆی وڵات‌دا، له وته‌یه‌کی کورت‌دا گووتی که حیزبی دێموکڕات له‌به‌رنامه‌ی دایه خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بکاته جه‌ماوه‌ری. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێ ده‌کۆشین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی قاسملووی ڕێبه‌ر، بکه‌ینه ڕۆژی نیشاندانی ته‌فاهومی میللی و وه‌حده‌تی میللی، ڕۆژی ڕووخاندنی دیواره‌کانی نێوانمان و ڕۆژی پڕکرنه‌وه‌ی درزه‌کان. ئه‌و له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانی دا ڕایگه‌یاند که پڕۆژه‌ی سیاسی حیزبی دێموکڕات ئێستا بۆته پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ هه‌موو میلله‌تی کورد و خه‌ڵکی کورستان به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه به به‌رنامه‌ی داخوازه میللی و دێموکڕاتیه‌کانی خۆیان ده‌زانن و کاری بۆده‌که‌ن.
یه‌ک ڕۆژ دواتر، ڕۆژی شه‌ممه، 12 جۆلای که کۆنفڕانسی شه‌هیدانی ڤیه‌ن تازه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی دابوو، به ده‌یان په‌یام و بروسکه له ڕێبه‌رایه‌تی حیزب و شاره جۆراو جۆره‌کانی کورستانه‌وه گه‌یشتنه به‌شدارانی کۆنفڕانس. له هه‌مووی ئه‌و بروسکانه‌دا هه‌واڵی ئه‌وه هاتبوو که له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا خه‌ڵک له حاڵی مانگرتنی گشتی دان و ڕۆژی شه‌هیبوونی قاسملوویان کردۆته ڕۆژی هاوپێوه‌ندی میللی و ئیعترازی جه‌ماوه‌ری و نیشاندانی عه‌زمی میللی خۆیان بۆ برنه پێشی خه‌بات. له‌و کاته‌دا بوو که‌کۆنفرانس پێشوازی له ئیده‌ی رێبه‌ریی حیزب بۆ ناودێرکردنی کۆنگره‌ی 14 به کۆنگره‌ی به جه‌ماوه‌ریی کردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان کرد. به‌م جۆره هه‌وه‌ڵین کۆنفرانسی خۆ ئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی 14 له کاتێکدا به‌ڕێوه ده‌چوو که سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان له‌سه‌ر داوای حیزب، هاوپێوه‌ندیی میللی وخه‌باتگێڕانه‌یان له گه‌ڵ یه‌ک نیشان ده‌دا. دیارده‌یه‌ک که ته‌عه‌هودێکی ئه‌خلاقی و سیاسی بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی حیزب و کۆنگره‌ی 14ی حیزب درووست ده‌کا.
چاوه‌دێره سیاسیه‌کان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که پاش ئه‌م ڕووداوه بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران که‌وتۆته قۆناخێکی تازه. قۆناخی به‌رین بوونه‌وه‌ی خه‌بات و به جه‌ماوه‌ری بوونی خه‌بات. قۆناخێک که حیزبی دێموکڕات ده‌یه‌وێ هه‌موو هێزو و توانای خۆی و خه‌ڵک و هێزه‌کانی دیکه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ش بۆ هه‌رچی باشتر سازماندان و ڕێبه‌ری کردنی وه‌گه‌ڕبخا. به‌و پێ یه ده‌رده‌که‌وێ که کاری هه‌ره گه‌وره‌ی کۆنگره‌ی 14 ئه‌وه‌یه که ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌و ئه‌رکانه ئاماده بکا که له‌وباره‌وه ده‌که‌ونه سه‌ر شانی حیزب. له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌دێره سیاسیه‌کان پێ یان وایه که یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره گرنگه‌کانی کۆنگره ئه‌وه ده‌بێ که کۆمه‌ڵه سیاسه‌تێک داڕێژێ که حیزبی دێموکڕات به جۆرێک ته‌ییار بکه‌ن که بتوانێ ئیبتیکاری پێکهێنانی هاوئاهه‌نگی و هاوکاریه‌کی نزیکتر له نێوان هێز و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگرێ.
ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێێ ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ن. ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ئه‌وه‌یه که تێکۆشه‌رانی حیزب به هه‌ست کردن به‌و به‌رپرسایه‌تیه گه‌وره که له‌سه‌ر شانیانه، له کۆنگره‌ی 14 دا له عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌معی که‌ڵکوه‌رگرن و حیزبی دێموکڕات مه‌نزڵێکی دیکه‌ش، به ڕێگای دوور و درێژی خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکراسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا، به‌ره‌و پێش به‌رن.
ده‌زانین که به‌بێ ڕێزگرتن له‌و بایه‌خ و نرخانه، له‌و بایه‌خ و ئه‌ساله‌تانه که بوونه‌ته ناسنامه‌ی حیزبی دێموکڕات و حیزبی دێموکڕاتیان گه‌یاندۆته ئێره و له‌و ڕێگا دوور‌و درێژه‌دا چرای ڕێ نیشاده‌رمان بوون. له هه‌مان کاتیش‌دا به بێ به خۆداچوونه‌وه و خۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی خۆمان و به‌هاو نرخ و ئه‌ساله‌ته‌کانمان و سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانمان، ناتوانین له داهاتوودا بڕۆینه پێش و خۆمان و حیزبه‌کامان به‌رینه ئاستی ئه‌وقۆناخه که له پێشمانه .
ئه‌وه‌ش وه‌ختێک ده‌توانین بکه‌ین که پێش هه‌رشتێک وه‌فاداری و ئه‌مه‌گناسی خۆمان به‌رامبه‌ر به نه‌سله‌کانی پێشوتری حیزب و بزووتنه‌وه نیشانده‌ین. سه‌ری رێز و کڕنۆش بۆ زه‌حمه‌ت و ماندوو بوون و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌وان دانوێنین . ئه‌وانه‌ی وجودی خۆیان ، سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان، بیر و هێزو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ به‌رزکردنه‌وه و ڕاگرتن و به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵای خه‌باتی حیزب ڕاگرتوه. ئه‌وانه‌ی له‌و حیزبه‌دا شه‌هید بوون، هه‌ر له پێشه‌وای سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانمانه‌وه تا باقی شه‌هیدانی سه‌رده‌می کۆمار، شه‌هیدانی قۆناخه‌کانی دواتری هێرشی ساواک بۆ سه‌ر ته‌شکیلاته‌کانی حیزب، شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 46 و 47، شه‌هیدانی خۆپێشانه‌کانی سه‌ره‌تاکانی شۆڕش و به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانانه‌ی شه‌ڕی سێ مانگه، شه‌هیدانی شه‌ڕی داسه‌پاوی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی کوردستان و حیزب و بزووتنه‌وه‌که‌ماندا، شه‌هیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزیی به‌رگریی میللی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێ دیفاعی کوردستان، شه‌هیدانی نێو زیندانه‌کانی کۆنه‌په‌رستی و شه‌هیدانی ماشێنی تیڕۆر ی ڕێژیم له کوردستانی عێڕاق ، تورکیه و له وڵاتانی دیکه. له‌وه‌ش زیاتر پێویسته وه‌فاو ئه‌مگناسی خۆمان به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و تێکۆشه‌رانی حیزب ده‌ربڕین که له‌و رێگا پیرۆزه دا زه‌حمه‌تیان کێشاوه، ئه‌وانه‌ی که‌م ئه‌ندام بوون ، ئه‌وانه‌ی ئازیزانیان له ده‌ستداون و ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان له حیزب و تێکۆشه‌رانی حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان کردوه.
به‌ڵێ له‌سایه‌ی ئه‌و فیداکاری وگیانبازیانه‌یه که حیزبی ئێمه و خه‌باتی میلله‌تی ئێمه گه‌یشتۆته ئێره و بوونه‌ته جێگای هیوا و هومێد . حیزبیه‌کی ته‌شکیلاتی و دڵسۆز، ئه‌گه‌ر وه‌فاو ئه‌مه‌گی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ها به‌رزانه و ئه‌و نه‌ریته خه‌باتگێڕانه‌یه‌یی حیزب نه‌بێت و ئه‌و وه‌فایه‌ش له کردار و ره‌فتاردا نیشان نه‌دا، ناتوانێ ئه‌و کاروانه به‌رێته پێش یا کۆمه‌گ به بردنه پێشی ئه‌و خه‌باته بکات یا ده‌توانین بڵێین که ناتوانێ له گه‌ڵ ئه‌و کاروانه بڕواته پێش.
ئێستا که حیزبه‌که‌مان به‌ره‌و شه‌ست و سێهه‌مین ساڵی دامه‌زرانی خۆی ده‌ڕوا، ئامانجه‌کانمان، له جه‌وهه‌ری خۆیاندا هه‌رئه‌و ئامانجانه‌ن که له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزب‌دا ئامانجمان بوون. واته دابین کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورد، ئازادی و دێموکڕاسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فاه و سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌ری بۆ ڕۆڵه‌کانی کوردستان. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش پاش بڕینی ئه‌و ڕێگا دوور و درێژه، پاش ئه‌و هه‌موو چونه‌پێش و سه‌رکه‌وتن و تێشکان و که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه، هه‌روا ئاڵای خه‌بات بۆ ئازادی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران به‌ده‌ست حیزبه‌که‌مانه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه و له گه‌ڵ خۆماندا به‌ره‌وپێشی ده‌به‌ین.
ئێمه ناتوانین له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا دوورودرێژه که بڕیومانه خۆ ببوێرین. ئاخر ئێمه عه‌زممان جه‌زم کردوه که بڕۆینه پێش و ئه‌و خه‌باته بگه‌یه‌نینه ترۆپکی ڕزگاری. ئێمه ده‌مانه‌وێت پێشڕه‌وی بکه‌ین و ناما نه‌وێت له جێگای خۆمان بوه‌ستین، یا هه‌ر به‌و یا به‌م شکڵ و شێوه‌ی خه‌باته‌وه بنوسێین. ئێمه نیشانمانداوه که چه‌نده له سه‌ر ئامانج و پرنسیپه ستڕاتیژیه‌کانمان شێلگیر و سوورین، ئه‌وه‌نده‌ش له دۆزینه‌وه و ڕه‌چاو کردن و به‌کارهێنانی میتۆد‌و ڕێگای جۆراو جۆر بۆ کار و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌وان، لێوه‌شاوه‌ین.
مێژووی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکڕات و تێکۆشه‌رانی دێموکڕات به‌شێکی گه‌وره‌ی مێژووی هاوچه‌رخی میلله‌ته‌که‌مانه و له یه‌کتر جیا نا کرێنه‌وه. ئێستا که ده‌مانه‌وێ نه‌ریتی خه‌باتگێڕانه‌ی حیزبه‌که‌مان بۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی کوردستان بگوێزینه‌وه، له‌و خه‌باته‌دا له‌کوردستان دا به ته‌نیا نین و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانمانه. له‌و ڕێگایه‌دا ئێمه هه‌موو ئه‌و هێز و حیزب و کۆڕوکۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیانه به هاوڕێ و هاوخه‌بات ده‌زانین که بۆ ئازادی و دێموکڕاسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌ڵی کورد خه‌بات ده‌که‌ن. به‌رعۆده‌بووین له کۆنگره‌ی 14ی حیزبه‌که‌ماندا، هه‌موو توانا‌و ئیمکاناتی خۆمان بۆ یه‌کخستن و هاوئاهه‌نکردنی هێز و ئینێرژیه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌کارکه‌ین و کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای ئه‌و زه‌روره‌ته ته‌خت که‌ین.
چاک تێگه‌یوین که بۆ به‌رین کردنه‌وه‌ی خه‌بات به‌دژی ئیستبدادی ڕه‌شی دینی و سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگی کۆماری ئیسلامی له کوردستان، بۆ به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، مه‌رجی هه‌ره سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان یه‌کخه‌ین.
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌کرێ که تێکۆشین له‌سه‌ر پلاتفۆڕمێکی میللی رێکه‌وین. ئاستی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ یه‌کتر به‌رینه سه‌رتر. ئه‌گه‌ر له جێ یه‌ک ئیمکانی یه‌کگرتنی ته‌شکیلاتی هه‌یه کاری بۆبکه‌ین. ئه‌گه‌ر له جێ یه‌ک ده‌توانین له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش رێککه‌وین درێخی لێ نه‌که‌ین. پێشمه‌رجی کار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ش بریتیه له سازکردنی زه‌مینه و فه‌زا بۆ لێکحاڵی بوون و لێک تێگه‌یشتنی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان.
کۆنگره‌ی 14ی حیزب، به هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه له‌و ڕێگایه‌دا، ده‌یه‌وێت هه‌م خۆی پێناسه‌بکا و هه‌م زه‌مینه‌ی به جه‌ماوه‌ری کردنی خه‌بات پێک بێنێ.
ئێـمه قاڵبووی مه‌یدانی خه‌بات وتێکۆشانین . هیچ هێزێک ناتوانێ ئیراده‌ی حیزبی ئێمه بۆ درێژه‌دانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی و ڕێبه‌ری کردنی خه‌باتی خه‌ڵکی کورستان تێک بشکێنێ. به‌و بڕوا و متمانه به‌خۆبوونه‌وه و به له‌مه‌یدانی خه‌باتدا بوون خۆمان و حیزبه‌که‌مان گه‌یشتوینه‌ته ئێره‌و زیندو ماوین و زیندوش ده‌مێنین.
برایم لاجانی
14.07.08
RSS
چاپ کردن/Print
|
|
|
ویرای سلاو و ماندوو نه‌بوونی له هاوڕێی خۆشه‌ویست ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادری سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، زانا و تێكۆشه‌ر كاك برایم لاجانی، ده‌ستخۆشی بۆ ئه م بابه‌ته جوان و وتاره به نرخ و به كه‌ڵكه‌تان ، به هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر به سه‌ر كه‌ند و كۆسپه‌كانی رێگای خه‌بات و به گه‌یشتن به یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ئاهه‌نگی بۆ جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌ی گه‌له‌كه‌مان به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران.
به خێر بێت 63 یه‌مین ساڵۆه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ئه‌م حیزب و پیرۆز بێت 14 هه‌مین كۆنگره‌ی حدکا، به‌و هیوایه به‌ره‌و یه‌ك ده‌نگ بوون و زیاتر دێمۆكراتیزه كردنی ریزه‌كانی ئه‌م حیزبه هه‌نگاوه‌كان قورس تر و ئامانجه‌كان هه‌ر وا به جریوه‌تر بن .دیسان ماندوو نه‌بیت و سوپاس بۆ هه‌موو لایه ك..
فه رهاد.ج تكزاس