له بڵاو کرا‌وه‌کان و ده‌نگۆکانی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حدکا وا ده‌رده‌که‌وی که‌ئه‌م حیزبه به ته‌مایه دوای 63 ساڵ خه‌باتی بێ‌وچان له‌پێناوی وه‌دیهینانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورددا بۆ یه‌که‌م جار ئاو‌ڕیک له‌ژنان و لاوانی ئه‌ندامی نێو ئه‌م حیزبه بداته‌وه‌و به‌شداریان بکات و ڕێگایان بۆ خۆش بکات تا ئه‌مانیش بتوانن جیگای خۆیان بکه‌نه‌وه له نێو ڕێبه‌رایه‌تی حدکا. ئه‌مه به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و راستیه‌یه که ئه‌م دوو توێژه‌ی ئه‌ندامی حیزب تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به هه‌ر هۆیه‌ک له‌هۆیه‌کان به‌شدار بن له وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی له ئۆرگانه بریارده‌ره‌کان و ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا.
به چاو خشاندنێکی کورت به‌مێژووی حدکا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و میکانیزمه‌ی که ئه‌م حیزبه تا ئێستا واته له ماوه‌ی 63 دا به‌کاری بردوه بۆ چالاک کردنی ژنان و لاوان میکانیزمێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه بۆیه رێژه‌ی به‌شداری ژنان و لاوان له نێو ڕێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا ئاوا له ئاستێکی نزم یان باشتره بڵین نزیک به‌هیچ دایه. ته‌رکیبی ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب ئه‌م راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و میکانیزمه‌ی که تا ئێستا به‌کار براوه بریتی بووه له وه‌ی که با ژنان و لاوان به تواناکانی خۆیان بێنه مه‌یدان و جێگای خۆیان له ڕیبه‌رایه‌تی دا بکه‌نه‌وه. وه‌ک ده‌بینین ئه‌وان هه‌رچه‌ند توانایان هه‌بووه و هه‌وڵیان داوه به تواناکانی خۆیان بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه به‌هۆی بیری پیاو سالاری و مه‌زنی خوازی ئه‌ندامانی حیزب که پێیان وایه حیزب هه‌ر حیزبی پیاوانه و به‌تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه یه‌که ته‌مه‌نێکی زۆریان له نێو حیزب‌دا تێپه‌ڕ کردوه ئه‌م دوو توێژه نه‌یان توانیوه به‌و شیوه‌ی که پێویسته‌جێگای خۆیان له‌نێو ئه‌م حیزبه‌دا بکه‌نه‌وه. له ئاکامدا ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌وته‌که هه‌ر به‌م شیوه‌یه بڕوا زۆر ڕوونه که ئه‌م دوو توێژه ورده ورده هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م حیزبه به‌ڕاستی حیزبێک نیه که وڵامده‌ری ویست و خواسته‌کانی ئه‌وان بێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که زۆر گرینگه حیزب به‌ڕاستی ئاوڕیکی جدیان لێ بداته‌وه و میکانیزمێکی دیکه بۆ نموونه که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه‌ی سه‌همیه‌ی ئیجبار‌ی به کار ببات بۆ کارامه کردنی ژنان و لاوان له نێو ئۆرگانه‌کان و ڕێبه‌رایه‌تی خۆی دا. ئه‌گینا له‌وانه‌یه، که‌م که‌م ژنان و لاوانی ئه‌ندامی حیزب ناچار بن ڕوو له حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جێگایه‌ک ببیننه‌وه که له‌وێدا ئه‌وان هه‌ست به ئه‌رزش و بوونی خۆیان بکه‌ن!!!
...
تووبا ئه‌لیاسی
2008-07-13
RSS
چاپ کردن/Print