تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تویَژینه‌وه‌که که کاک هۆشمه‌ند خۆی بۆی ناردوین و پێشتریش له په‌رتوکدا بڵاو بۆته‌وه. ، سپاس بۆ کاک هۆشمه‌ند
تێبینی:
ئه‌مه‌ش نه‌زه‌ری کاک حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌یه له سه‌ر ئه‌م لێکۆڵێنه‌وه‌یه
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی نه‌زه‌ری کاک حه‌سه‌ن
پیَشكه‌شه به 19 هه‌مین ساڵ یادى تیرۆركرانى د.قاسملووء هاورِیَیانى... هۆشمه‌ند
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو
ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا
1930- 1989 "تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویی- سیاسیه"
هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود
پیَشه‌كى
به‌دریَژایى قۆناغه جیاوازه‌كانى میَژووى بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازیى كورد، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى كورد رِۆڵى دیاریان له‌به‌رپاكردنى شۆرِشء رِاپه‌رِینه‌كان هه‌بووه‌ء به‌شى زۆرى ته‌مه‌نى خۆیان بۆ ئه‌م بواره ته‌رخانكردووه.
یه‌كیَك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیه دیارانه‌ى كورد (د.عه‌بدوڵرِه‌حمان قاسملوو)ه، كه بۆماوه‌ى نزیك به (40) ساڵ له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامى سه‌رخستنى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه به‌گشتى و به‌تایبه‌ت له‌رِۆژهه‌ڵاتى كوردستان دابووه‌ء له‌وماوه‌یه‌شدا ده‌ستكه‌وتى جیاجیاى هه‌بووه. بۆیه تویَژینه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ت كردووه به‌ء وه‌ك كه‌سیَتیه‌كى سیاسیى كورد، به‌ناونیشانى (عه‌بدوڵرِه‌حمانى قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له‌بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازیى كورددا )و ماوه‌ى تویَژینه‌وه كه‌شمان به‌له‌دایك بوونء تیرۆركردنى له‌نیَوان ساڵانى (1930-1989) ده‌ستنیشانكردووه.
لیَره‌دا سه‌رجه‌مى تویَژینه‌وه‌كه، بۆ خویَنه‌ران له دووتویَى (33) به‌شى سه‌ربه‌خۆدا ده‌خه‌ینه رِوو، به‌وهیوایه‌ى ویَرِاى سوود لىَ وه‌رگرتنى، هه‌ر تیبَبینىء رِه‌خنه‌یه‌كى زانستیانه‌ى دوور له هه‌ستء سۆزى كه‌سى به‌دیكرا، له رِیَگه‌ى ئیمه‌یڵى نووسه‌ر (m80_hoshmand@yahoo.com) ئاگادار بكریَینه‌وه سووپاستان ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ رِیَزدا...
هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود
مامۆستا له‌به‌شى میَژووى زانكۆى كۆیه
به‌شى1
بنه‌ماڵه‌ى عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو:
باوكى عه‌بدولرِه‌حمان ناوى (محه‌مه‌د)ه، له‌نیَو خه‌ڵكى نیَوچه‌كه‌ى خۆیاندا به (مه‌مه‌د ئاغا) ناسراوه، سه‌ر به‌هۆزى (دیَبوكرى)یه. محه‌مه‌د ئاغا پیاویَكى موڵكدارى حالڕ خۆش بووه، له ساڵانى 1870- 1964 ژیاوه، خاوه‌نى (حه‌وت دیَ) بووه، ناوى یه‌ك له‌و دیَ یانه گوندى قاسملوو یه‌ء بۆته ناسناوى بنه‌ماڵه‌كه‌یان. باوكى عه‌بدولرِه‌حمان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتداریَتى ئه‌حمه‌د شاى قاجار ناسناوى (وپوق الدوله)ى پیَدراوه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكى ورمآء نیَوچه‌كه به (محه‌مه‌د ئاغاى وپوق الدوله) بانگیان كردوه‌و ناسیویانه.
محمد ئاغا مرۆڤیَكى زیره‌كء بیَ زیان بووه، جیا له ده‌ره‌به‌گه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه، له جوامیَریدا به‌ناوبانگ بووه، مرۆڤیَكى رِووخۆشء ده‌م به‌پیَكه‌نین بووه، ده‌رگه‌ى ماڵه‌كه‌ى بۆ هه‌موو كه‌س چ هه‌ژارو چ ده‌وڵه‌مه‌ند ئاواڵا بووه، كوردیَكى نیشتمانپه‌روه‌رى ناودار بووه‌و له‌نیَو كورد‌و عه‌جه‌مى مه‌ڵبه‌ندى ورمآ به‌پیاو ماقوولء رِیَزدار سه‌یر كراوه. ژنیَكى له ئاشوورییه ئاواره‌كانى جۆله‌میَرگ هیَناوه‌ء دایكى عه‌بدولرِه‌حمان بووه.
له‌م باره‌یه‌وه، (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده) ده‌ڵیَت: "باوكى عه‌بدولرِه‌حمان (3) یان (4) ژنى هه‌بووه‌و یه‌ك له‌وان ئاشوورىء دایكى عه‌بدولرِه‌حمان بووه".
دایكى عه‌بدولرِه‌حمان ناوى (فاتیمه) بووه، ژنیَكى یه‌كجار رِوخۆشء میهره‌بان بووه، هه‌میشه چاوى له هه‌ژاران بووه، بۆیه له نیَو خه‌ڵكى نیَوچه‌كه‌دا رِیَزو حورمه‌تیَكى یه‌كجار زۆرى هه‌بووه.
له باره‌ى منداڵه‌كانى (محه‌مه‌د ئاغا) كه زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان باسیان لیَوه كردوون، ده‌بینین (5) مندالڕ، (4) كورِو كچیَكى هه‌بووه. له نیَویشیاندا خۆى بچوكترین كورِو منداڵى دایكءباوكى بووه.
محه‌مه‌د ئاغا هه‌ر له‌به‌ر ناسراوىءده‌وڵه‌مه‌ندىء ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، له مانگى تشرینى دووه‌مى 1941 له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كورد گه‌شتى سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ن، كه باوكى قاسملووش وه‌ك یه‌كیَك له‌پیاوه ناوداره‌كانى كورد به‌فه‌رمى بۆ باكۆ بانگهیَشت ده‌كریَت.
سه‌باره‌ت به‌مه، كریس كۆچیَرا نوسیویَتى: "ده‌وڵه‌تى شووره‌وى میوانى جۆربه‌جۆرى بۆ باكۆ بانگ ده‌هیَشت، واته هه‌موو چه‌شنه پیاوى پایه‌به‌رزى باوه‌رِپیَكراوى سوننى مه‌زهه‌بى كوردى تیَدابوو،...، محه‌مه‌دى قاسملووى باوكى عه‌بدولرِه‌حمان له‌لایه‌ن كورده‌كانى ده‌وروبه‌رى ورمآ وه داوه‌ت كرابوو، ئه‌و كه‌سه باوه‌رِپیَكراوانه له‌رِۆژى 22ى تشرینى دووه‌م تا 5ى كانونى یه‌كه‌مى 1941 له باكۆ مانه‌وه".
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو خۆشى باسى ئه‌و گه‌شته‌ى باوكیمان بۆ ده‌گیَرِیَته‌وه‌و ده‌ڵیَت: "بابم یه‌كیَك له‌ئه‌ندامانى ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو...، براو ئامۆزاكانم باسى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه بابم له‌گه‌لڕ چه‌ند كه‌سى دیكه چوون بۆ باكۆ هه‌قء ئازادیى كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه رِاستء رِه‌وان له بابم پرسى ئه‌دى مافى كوردان چى لیَهات؟ وه‌ڵامى دامه‌وه كه دڵنیابه جآبه‌جآ ده‌بآ".
به‌م جۆره بنه‌ماڵه‌ى قاسملوو له بارودۆخه نا له باره‌كانى كوردستاندا نه‌خشى خۆیان گیَرِاوه، تووشى ناخۆشىء گرفت بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووى له‌دواییدا رِه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژیانى منداڵیى عه‌بدولرِه‌حمانى قاسملوو هه‌بووه.
...................
زانیاری له سه‌ر نووسه‌ر
ناوى چوارى و نازناو: هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود حه‌مه‌د شیَخانى
نازناوى زانستى: مامۆستاى یاریده‌ده‌ر
پیشه: مامۆستاى زانكۆ
میَژووى له دایكبون : 15/8/1980/ هه‌ولیَر
ساڵى وه‌رگرتنى برِوانامه‌ى بكالۆریۆس: 2002-2003/ له به‌شى میَژوو- كۆلیَجى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان- زانكۆى سلیَمانى (چواره‌مى به‌شه‌كه‌ى بووه).
میَژووى گفتوگۆى ماسته‌رنامه‌كه‌ى: 5/8/2006 – له هۆڵى خویَندنى بالاَ- زانكۆى كۆیه/ به پله‌ى زۆرباش.
ناونیشانى نامه‌ى ماسته‌ر:
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا (1930-1989)/ تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى – سیاسییه.
دیارترین تویَژینه‌وه‌ى بلاَوكراوه:
1- رِاپه‌رِینى شارى هه‌ولیَر له ساڵى 1991دا، له گۆڤارى زانستى زانكۆى كۆیه/ به‌شى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ژماره (7) ئه‌یلولى 2007 بلاَوكراوه‌ته‌وه.
كتیَبى بلاَوكراوه:
1- عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا (1930-1989) / تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى – سیاسییه. چاپى یه‌كه‌م- كۆمه‌ڵگاى چاپه‌مه‌نى شه‌هاب- هه‌ولیَر- شوباتى 2007.
كتیَبى بلاَونه‌كراوه (ده‌ستنووس):
1- رِاپه‌رِینى شارى هه‌ولیَر له ساڵى 1991دا،(تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى، سیاسییه)، ئاماده‌یه بۆ چاپ.
RSS
چاپ کردن/Print