تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
راپۆرتی: ئاسۆ مه‌مه‌ند
دوای هاتن و جێگیربوونی (ئه‌ستۆڵی 5)ی ئه‌مریكی له‌كه‌نداو، سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ركی كرده سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی و ده‌ریای عه‌ره‌ب و ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و كه‌نداوی عه‌مان و به شێك له‌ئۆقیانووسی هیندی ده‌گرێته‌وه.
ده‌ستپێكردنی سه‌عاتی (سفر)ی دوای بڕیاری لێدانی ئێران:
راپۆرته هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن ئێران هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌م جه‌نگه هه‌موو ناوچه‌كه راده‌كێشێته ناو كاره‌سات و كاولكارییه‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له كه‌نداو.
به به‌رپابوونی جه‌نگێكی له‌و جۆره، زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر ئێران ده‌كه‌وێت و هاوكاتیش زه‌ره‌ریش به‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكیش ده‌كه‌وێت له‌كه‌نداو.
...
سه‌رچاوه سبه‌ی
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو و ڕێزم هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز و هیوام وایه سه‌رکه‌وتووبن و پیرۆزبایی جێژنی 2 ی رێبه‌ندانتان لێ ده‌که‌م و سایته‌که‌تان زۆر جوانه . من په‌ناخوازێکم له تورکیا ده‌ژیم و به‌رده‌وام سه‌ردانی سایته‌که‌تان ده‌که‌م و به خۆشحاڵیه‌وه که‌سانێک که ده‌نووسن ، زۆر به‌ڕێک و پێکی ده‌نووسن و بێحورمه‌تی به که‌س ناکه‌ن ، به‌ڵام به داخه‌وه هێنده‌ک سایت هه‌یه به که‌یفی دڵی خۆیان ته‌وهین ده‌که‌ن و هیوادارم خۆیان بگۆڕن ، چونکه ئینسان نابێ تۆوه‌ین به که‌سانی تر بکات.
...............