لهو ڕۆژهوه كه حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران به شێوهی ڕهسمی خهبهری پێك هێنانی كۆنگرهی 14 ههمی له ساڵی 2008 دا، له ڕاگهیاندنه گشتی یهكانی خۆی دا بڵاو كردۆتهوه و داوای له تهشكیلاتی ئاشكرا، نهێنی و دڵسۆزانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان كردوه كه به ناردنی بیرو ڕا، سرنج و خوێندنهوهكانی خۆیان له پهیوهندی له گهڵ كاری سیاسی ،ته شكیلاتی و دیپڵۆماسی حیزب دا، و هه وڵ دان بۆ هه رچی زیاتر چڕكردنه وه ی ئه و پرسه گرینگانه ی كه له كۆنگره دا ده رگای گفت و گۆیان به ڕودا بكرێته وه، بۆ كومیته ی ئاماده كاری كۆنگره بنێرن.
دوا به دوای ئاگاداری كومیته ی ئاماده كاری كۆنگره ی چارده هه می حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران سه باره ت به كۆنگره، ده رگا ی دیالۆگ و ئاڵ و گۆڕی بیرو را له مه ڕ باسه گرینگه كانی تایبه ت به كۆنگره یی چارده هه می حیزب و خه باتی سیاسی و ته شكیلاتی و خۆ ئاماده كردن بۆ قۆناخێكیتر له شۆڕشی نه ته وا یه تی گه له كه مان له نێو ته شكیلاتی حیزب له لایه ك و دڵسۆزانی به زافیڕزگاریخوازی گه له كه مان له لایه كیتره وه به شێوه یه كی زۆر شارستانی یانه ده مێكه ده ستی پێكردوه و هه موو لا یه ك پشتیوانی له ریفۆرمی سیاسی و ڕێكخراوه یی حدكا ده كه ن
كه چی زۆر كه س لێر و له وێ كه له ده ره وه یی بازنه ی ته شكیلاتی حیزبن، زۆر به نائومێدی یه وه ده ڕوانه كۆنگره ی چارده هه م و له لای خۆیانه وه هیوا یه كیان به ئاڵ و گۆڕ و نوێ بوونه وه له و كۆنگره یه دا نیه، ئه مه ش له كاتێك دا یه كه به شێكی ئه و دۆستا نه هه تا نوسراوه كانی تایبه ت به كۆنگره ی حدكا كه باس له پرسه گرینگه كانی ئاڵ و گۆڕ ده كه ن، وه ك پێویست به دوای دا نه چوونه، یان هه ر نایان هه وێ باسی ئه و روته سیاسی و ته شكیلاتی یه بكه ن كه له نێو حیزب دا به شێوه یه كی زۆر گه شه كردوو پێك هاتووه و له هه موو رویه كه وه حیزب به ره و قۆناخێكی نوێ له خه بات ده باته پێش.
كه وابوو زۆر ده مێكه ئه و مه جاله بۆ هه موو روناكبیران و بیرمه ندانی حیزب و دڵسۆزانی جووڵانه وه ی مافخوازانه ی گه له كه مان به مه به ستی پشتیوانی كردن و لایه نگری له پرسه گرینگه كانی وه ك ئاڵ و گۆر و نوی بوونه وه له نێو حیزب دا پێك هاتووه و هه موو تا كێكی كۆمه ڵ بۆی هه یه هه م ڕه خنه بگری و هه میش سه رنج و خوێند نه وه سیاسی و ته شكیلاتی یه كانی له مه ڕ كاری ڕێكخراوه یی دا بۆ كو میته ی ئاماده كری كۆنگره ی چار ده هه می حدكا به نوسراوه بنێرێ.
ته شكیلاتی سیاسی و ڕۆشنبیری حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، هه موو ڕه خنه گرانی مه یدانی مل ملا نێی سیاسی و ڕێكخراوه یی له هه ل و مه رجی ئێستا ی شۆڕش دا به نه یارو دوژمنی خۆی سه یر ناكات وڕاست به پێچه وا نه ی نه زه ری زۆر له دۆستانه، به ڵكوو سه رنج و تی بینی هه موو لایه ك له سه ر بزوتنه وه ی شۆڕشگێڕانه ی خه ڵكی كوردستان و ئه و قۆناخه سیاسی یه ی كه حیزبی دێمۆكڕات خه باتی خۆ ی تێدا ده باته پێش زۆر به وردی دێراسه ی له سه ر ده كات و ده كه وێته خانه ی به دوا دا چوونێكی وردی سیاسی و ته شكیلاتی یه وه.
وه ختێك حدكا به ئاشكرا باس له گرتنی كۆنگره ده كا و له هه موو لا یه ك ده خوازێ كه بیرو باوه ڕی سیاسی خۆیان له هه موو بواره كانی خه بات دا بۆ كومیته ی ئاماده كاری كۆنگره ی چارده بنێرن، ئیدی ئه وه مانای دێمۆكڕاسیخوازی و سینگ فراوانی ته شكیلاتی حدكا یه له وپه یده ندییه دا. ئه و دۆستانه ش كه زه حمه تی بیر كردنه وه یان خوێندنه وه ی ئه و با به تانه به خۆیان نا ده ن و زۆریش به وردی ئاگاداری ره وتی سیاسی و ته شكیلاتی پێش كۆنگره نین و زۆر جار ده ڵێن كه " حدكا نه باس له گرتنی كۆنگره ده كا یان ئه گه ر ئه و كاره ش بكات هیچ ئاڵ و گۆڕو نوێ بوونه وه یه ك له م كۆنگره یه دا رونادا"
دیاره ئه وه ش زۆر دروست نیه له كاری سیاسی و ڕێكخراوه یی دا مڕۆڤ به ر له وه یی ئاكام و كۆتایی كارێكی بۆ روون بێته وه، پێش وه خت بڕیاری ره ش بینانه بدا و پاشان هه ست به ئاسووده ی خۆی نه كات و به دره نگه وه بزانێت كه لێك دانه وه یه كی دروستی نه كردوه سه باره ت به ئاڵ و گۆڕه گرینگه كانی كۆنگره ی چارده هه می حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران كه هه مێشه خۆی له گه ڵ ره وتی به ره و پێش چوونی سیاسی و نه ته وا یه تی دا گونجاندوه و هه رگیز نه كه وتۆته دوای روداوه كانه وه ، به ڵكوو زۆر زووتر هه ڵسه نگاندن و خوێند نه وه ی بار و زروفی خه باتی به دروستی كردوه.
زۆر له و كه سانه ی كه به شێوه یه له سه ر حدكا بیر ده كه نه وه، ئه و كه سانه ن كه پاش ئه و روداوانه ی كه به سه ر حیزب دا ها تن به هۆی نائومێدیه ك كه توشیان بوو وازیان له ئه ندامه تی حدكا هێنا و ئێستا له دوره وه ده یان هه وێ دڵسۆزی بكه ن و بكه و نه ئامۆژگاری كردنی ته شكیلاتی حیزب، به بێ ئه وه ی جارێك هه و ڵیان دابێ بۆ چوونێكی سیاسی و ته شكیلاتیان له كۆرو كۆبوونه وه كان دا هێنابێته گۆڕی، ئێستاش ته نیا قسه ی ئه و به ڕێزانه وه یه كه كه س له نێو حیزب دا مافی ئه وه ی نیه ڕه خنه ی خۆی بگرێ یا ن دیفاع له و بیر و باوه ڕی كه هه یه تی بكات.
هه ر مرۆڤێكی سیاسی و ڕۆشنبیر كه یفی لێ بێت ده توانێ ره خنه له كاری سیاسی هه ر حیزب و ڕێكخراوێك بگرێ وبه ڕاشكاوی هه ڵسوڕانی به كرده وه ی نه قت بكا، و له پێنا و پێشكه وتنی سیاسیان دا، داهێنه ری فكرێكی پێشكه و تووتر بێ، به ڵام كه خۆت ئه و زه حمه ته ت به خۆت نه دا و له مل ملانه سیاسی و ته شكیلاتی یه كان دا ڕۆڵێكی ئه و تۆت نه بوو، ئیتر بۆ مه نفی بیركردنه وه و له پێناو چی دا.
بێ گومان ته شكیلاتی حدكا له هه ل و مه رجی سیاسی وه ك ئه مڕۆ دا كه له ئاستی جیهانی دا بۆ كورد هاتۆته پێش،زۆر به جیدی پێتیوانی له گۆڕان ده كا و حیزبیش وێڕای لێك دانه وه و خوێند نه وه یه كی نوێ سه باره ت به قۆناخی سیاسی شۆڕش، به رنا مه و سیاسه ته كانی خۆی دیاری ده كا و وه ك هێزێكی مه سئول له هه موو خه مخۆرانی جووڵانه وه یی ڕزگاریخوازانه ی گه له كه مان ده خوازێ بیر و باوه ڕی خۆیان سه باره ت به هه ر مه سه له یه كی سیاسی و ته شكیلاتی بۆ كومیته ی ئاماده كاری كۆنگره ی چارده هه م بنێرن.
كا تێك كۆ مه ڵگای ڕۆژهه ڵاتی كوردستان له رووی دێمۆكڕاسیخوازی و ئازادی بیرو راده ر بڕین پێشده كه وێت كه نه سلی نوێخواز و ڕۆشنبیر ده و ری چالاكانه تری خۆی ببینێ و به وه نه وه ستێ كه مه جالی بیرو راده ر بڕین هێشتا له نێو هێزه سیاسی یه كانی رۆژهه ڵاتی كوردستان به و جۆره ی لازمه پێك نه هاتووه،ئه وه ی په یوه ندی به حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێرانه وه هه یه ئه و ده ر فه ته دێمۆكڕاتیكه هه یه و هیچ بیر و رایه كی جیاواز سانسوری له سه ر دانانرێ و ده زگایه كی به م جۆره نیه.
محمد سلیمانی . نۆڕوێژ
08.06.2008
RSS
چاپ کردن/Print