به‌نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی 14 وخۆئاما‌ده‌کرنی ڕێکخراوه‌کانی حیزب بۆ گرتنی کۆنفرانسه‌کانی پێش کۆنگره، وه‌ک هه‌میشه سه‌رتاسه‌ری ته‌شکیلاتی حیزب ده‌بێته وۆرکشۆپێکی گه‌وره‌و به‌رین بۆ باس ولێدوان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له سیاسی و حیزبی وته‌شکیلاتی یانه‌ی که به‌جۆرێک پێوه‌ندیان به خه‌باتی حیزب وبزووتنه‌وه‌ی کوردستان وسه‌رتاسه‌ریه‌وه هه‌یه. له‌حاڵه‌تێکی ئاوادا سروشتیه که خه‌باتی نێوخۆی حیزبیش له نێو لایه‌نگرانی بۆچوون وپڕۆگرام وپڕۆژه جۆراوجۆره‌کان دا په‌ره‌ده‌گرێ.
له حیزبی دێموکرات د ا که دێموکڕاسی هه‌میشه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ بووه‌و ده‌یه‌وێ دێموکڕاسی له‌خۆی ڕا ده‌ست پێ بکات، ئه‌و جۆره ململانێ ده‌روون ته‌شکیلاتیه له سه‌روبه‌ندی گیرانی کۆنگره‌کاندا، شتێکی چاوه‌ڕوانکراو و مایه‌ی زیندوو بوون و چوونه پێش و گه‌شه‌سه‌ندن وپوخته‌بوونی حیزبه.
خۆله‌خۆڕانیه که زۆرجار له‌کۆنگره‌کانی حیزبی ئێمه‌دا به‌شێک له کادره‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب جێگای خۆیان بۆ که‌سانی دیکه ده‌بێ به‌جێ بێڵن. له‌وه‌ش زیاتر له کۆنگره‌کانی ئێمه‌دا جاری وابوه ته‌نانه‌ت سکرتێریشمان گۆڕیوه. زۆر جار وابووه که ئاڵووگۆڕی گه‌وره‌شمان به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کار‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌کانی خاباتیشماندا هێناوه. ئه‌وه‌نیشانه‌ی هه‌بوونی ئه‌و دێموکراسی یه ده‌رروون حیزبیه یه که هه‌میشه‌و ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌جی سه‌ختی خه‌باتی چه‌کدارانه شدا له حیزبی ئێمه‌دا هه‌رهه‌بووه. دێموکراسی یه‌ک که ئه‌گه‌ر زۆریش پێرفێکت نه‌بووبێ، به شاهیدی دۆستان وته‌نانه‌ت موخالیفانیشمان ، له ناو هێزه ئێرانی و کوردستانی یه‌کان دا، ئه‌گه‌ر بێ وێنه‌ش نه‌بووبێ، که‌م وێنه‌بووه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کۆنگره‌کان له حیزبی ئێمه‌دا، هه‌میشه مه‌یدانی ململانێ و باس ودیالۆگ وبه‌رخوردی توند‌و جیدی بوون. زۆرجار له کۆنگر کانماندا، شاهیدی ململانێ وکێشه‌ی تووندی نێوان که‌سایه‌تی یه‌حیزبی یه‌کان و بۆچوونه جیاوازه‌کان و ته‌نانه‌ت ناوچه جۆراوجۆره‌کان بووین.
به و‌حاڵه‌ش که‌م وابووه که ئه‌وهاوڕێ یانه‌ی هه‌ڵنه‌بژێردراون، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که هه‌ڵنه‌بژێردراون ، حیزبیان به جێ هێشتبێ. ئه‌گه‌ر جار جار کاسانی واش هه‌بوون که له حاڵه‌تی ئاوادا حیزبیان به جێ هێشتووه، زۆرتر که‌سانێکی ئه‌و تۆبوون که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت ڕا، بۆ هاتنه نێو حیزب، ڕێگایان لی هه‌تڵه بووه.
ئێستا که به‌ره‌وکۆنگره‌ده‌ڕۆین، زۆرهاوڕێی وامان هه‌ن که نیگه‌رانی ململانێ وڕ‌ه‌قابه‌ته‌کانی نێوخۆی حیزبن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانی یه بڕه‌وێنینه وه، واباشه ته‌ماشایه‌کی ئه‌وململانێ و ره‌قابه‌تانه بکه‌ین، که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان دا دێنه پێش.
ئێمه هه‌رچی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆمان وهه‌ڵنه‌بژێرانی ره‌قیب وموخالیفه‌کانمان بیکه‌ین، ناگه‌ینه ئه‌وه‌ی که له‌ووڵاتانه‌دا، له‌وباره‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا لایه‌نه ڕکه‌به‌ره‌کان ده‌یکه‌ن. بۆنموونه، ته‌بلیغات به‌قازانجی خۆ‌و به‌زیانی لایه‌نه‌که‌ی دی و له‌وه‌ش زیاتر ته‌نانه‌ت ئیئتلاف کردن به قازانجی یه‌کێک و به‌زیانی یه‌کیکی تر‌و وقه‌ول وقه‌راری ئینتیخاباتیی جۆراوجۆر. که‌چی ده‌بینین که لایه‌نه رکه‌به‌ره‌کان پاش ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردن، ده‌ست له‌نێو ده‌ستی یه‌کتر ده‌نێن و کاندیدای سه‌رکه‌وتوو،ده‌بێته هه‌ڵبژێردراوی هه‌مووان و تا ده‌وره‌ی داهاتوو نوینه‌رایه‌تی هه‌مووان ده‌کات .
بۆ به‌شێک له ئێمه ره‌نگه ئه‌وململانێ وڕه‌قابه‌ته وه‌ک نیشانه‌ی هه‌بوونی نه‌خۆشی سیاسی و ته‌شکیلاتی بێته به‌رچاو. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وململانێ توونده که له‌و وڵاتانه‌داله کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاند هه‌یه، له ڕاستیدا نیشانه‌ی سڵامه‌تی و سالمبوونی سیاسی وسه‌قامگیریی دێمکراسی یه. ڕاست له‌و ململانێ یانه‌دایه که دێمکراسی له سه‌نگی مه‌حه‌ک ده‌درێت.
با ئه‌وه‌ش بڵێین که ئێمه هاوڕێ و هاوخه‌باتی حیزبین وله خه‌باتێکی سه‌خت و دژوار له گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆترین ڕێژیم داین. بۆیه ناکرێ وپێویست نیه له ململانێ و ڕه‌قابه‌ته‌کانمان دا خه‌تی سووربپه‌ڕێنین و بگه‌ینه زیاده‌ڕه‌و یه‌کی له‌و جۆره که له نێوان دوو حیزبی ڕه‌قیب وڕکه‌به‌ردا هه‌یه.
ئه‌و ناکۆکی و ئیختلافانه‌ی که له نێو ڕیزه‌کانی ئێمه‌داهه‌ن،به به‌راوردکردن له گه‌ڵ ناکۆکی یه‌کانی نێوان دووحیزبی جیاواز وره‌قیب دازۆر بچکۆله‌ن.
هه‌ربۆیه به‌جێ یه چاوه‌ڕونیمان له هاوڕێ یانمان ئه‌وه‌بێ
که چ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کا نداو چ به شێوه‌یه‌کی گشتی له خه‌باتی ده‌ررون حیزبی‌دا، به‌جۆرێک هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین، که هاوکاریی مان له گه‌ڵ یه‌کتر له حیزب دا نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه. چوونکه ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان ، له‌دێموکراسی دا گه‌وره‌نه‌بووین وبه‌زه‌حمه‌ت ده‌توانین مه‌سه‌له سیاسی وگشتی یه‌کان له مه‌سه‌له خسووسی یه‌کان جیا که‌ینه‌وه.
به‌داخه‌وه له‌وباره‌و ئێمه تاقی کردنه‌وه‌ی زۆر تاڵمان هه‌یه وزۆرجار ململانێکانمان،بوونه‌ته هۆی تێکچوونی پێوه‌ندیی هاوڕئ یانه‌ی نێوانمان وله‌وه‌ش زیاتر برینی خستۆته جه‌سته‌ی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌مان، که به‌هه‌وڵ وماندووبوون وخوێن و فرمێسکی گشت تێکۆشه‌رانی حیزب وته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، گه‌یوه‌ته ئێره.
شتێک که وه‌ک مه‌ڵحه‌م و پادژه‌هر ده‌توانێ ئه‌و برینانه ساڕێژکاته‌وه که ململانێ و ره‌قابه‌ت و ناکۆکی یه سیاسی و ئانتی پاتیه خسووسی یه‌کان ده ی خه‌نه جه‌سته‌ی ته‌شکیلات و په‌یکه‌ره‌ی کاری ده‌سته‌جه‌معی، بریتیه له ئه‌ده‌بی سیاسی.
له‌کۆمه‌ڵگا دێموکراتیکه‌کانی ڕۆژئاوادا، بۆنموونه له‌م سوئێده‌دا ، له ناوه‌نده‌کانی کاری ده‌وڵه‌تی و سیاسی وحیزبی وڕێکخراوه‌یی دا ، ده‌بینین که تووندترین به‌رخوردی سیاسی به‌یه‌کتر، به به‌کارهێنان وهه‌ڵبژاردنی وشه وعیباراتی سیاسی گونجاو ئه‌نجام ده‌درێت. وشه‌و عیبارات وزمانێک که له‌خۆیاندا ژه‌هری به‌رخورده‌که هه‌ڵده‌مژن و ده‌بنه‌مه‌ڵهه‌می سارێژکه‌ری ئه‌و ئازارانه که ڕه‌نگه به‌رخورده‌کان دروستیان که‌ن.
له‌و وڵاتانه‌دا لایه‌نه‌کانی کێشه‌و ململانێ وڕه‌قابه‌ته‌کان، خۆیان ده‌خه‌نه ژێر دیسپلین وئینزباتێکی تووند و سه‌خت. به‌حاڵه‌تێکی پڕ له ڕێز وئیحتڕامه‌وه، ده‌پێشدا ئیحتڕام بۆخۆیان، دواتر ئیحتڕام بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر وموخالیفیان، دواتر ئیحتڕام بۆ ئه و جێ وشوێنه که تێیدان، وه‌ک پاڕله‌مان، کۆنگره و کۆنفڕانس کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی و...، یه‌کترده‌دوێنن وبه‌رخورد به‌یه‌کتر ده‌که‌ن. ئه‌و فه‌زاپڕ له ئیحترامه که له‌حاڵه تێکی ئاوادادرووست ده‌بێت، هه‌ردوولا والێ ده‌کا که‌به‌شێوه‌یه‌کی دۆستانه ڕه‌فتار له گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن. به‌وه‌ده‌ڵێن ئه‌ده‌بی سیاسی و له‌ڕاستیشدا یه‌که‌مین ده‌رسی دێموکراسیه. ده‌رسێک که ئێمه زۆرمان پێویست پێیه‌و ده‌بێت فێری بین.
له‌کۆنگره‌ی 14 حیزبه‌که‌ماندا، بێجگه له كێ به‌ڕکێ ئینتخاباتی یه‌کان، هه‌ندێک باس وبابه‌تی سیاسی و فکری وته‌شکیلاتی و حیزبی دیکه‌ش ئه‌وجار به‌جدی دێنه به‌رباس، که حه‌تمه‌ن، ده‌بنه هۆی توونتر بوونی ململانێ کانمان. بۆیه ده‌بێت تێ‌بکۆشین باسه سیاسیه جدی یه‌کان ، نه‌بنه‌قوربانی ڕکه‌به‌رایه‌تی یه شه‌خسی یه‌کان که هه‌میشه و له هه‌موو ژینگه‌یه‌کی ئینسانی دا که‌موو زۆر هه‌ن. ئێمه دڵنیاین که حیزبی ئێمه وه‌که هه‌میشه، له‌کێشه‌و ململانی نێوخۆی یه‌کان دا، پتر ده‌خارێ و ئاودیده‌تر ده‌بێ . ئه‌زموونه‌کان ئه‌وه‌ده‌رده‌خه‌ن که تێکۆشه‌رانی حیزبی ئێمه، هێنده‌یان دڵبه‌سته‌گی به حیزبی خۆیانه‌وه هه‌یه، که به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئیحساسه‌ناخۆشانانه‌یاندا زاڵ ده‌کات، که له‌ئاکامی به‌رخورد به‌یه‌کتری دا، له لایان درووست ده‌بێت. ئه‌وه له هێزی حیزبی ئێمه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
هه‌ربۆیه جێگاومه‌وقعیه‌ت و پڕستیژی حیزب له نێو میلله‌تی کورد‌و میلله‌تانی دیکه‌ی ئێران‌دا،بڕوا به حه‌قانیه‌تی ئامانج وڕساله‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، شووروشه‌وقی خه‌بات به‌دژی کۆماری ئیسلامی ، ئومێد به‌داهاتووی خابه‌تی ڕه‌واو به‌رحه‌قی میلله‌ته‌که‌مان، هاوپێوه‌ندیی سیاسی وحیزبی وته‌شکیلاتی وهاوسه‌نگه‌ری وهاوڕێیانه‌مان پته‌وترده‌کا.
ئه‌وه‌ش به‌نۆره‌ی خۆی بیری ورد، چاوی تیژی بینین، هه‌نگاوی به‌هێزو وئازایه‌تی به‌ره وڕووبوونه‌وه له‌گه ڵ خۆمانمان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر که‌مووکوڕیه‌کان ده‌داتێ وچوونه‌پێشمان ده‌سته‌به‌رده‌کا.
..
برایم لاجانی
27.12.2007
RSS
چاپ کردن/Print