حیزبی دێموكڕاتی كوردستان له‌سه‌رده‌مێكی هه‌ستیارو ناسكدا وا به‌ره‌و گۆنگره‌ی چارده‌هه‌م ده‌ڕوات. به‌باوه‌ری من كۆنگر‌ه‌یه‌كی كه ئێستا له پێشمانه، به‌ر‌پرسانی‌حیزب، واته له پێشدا شه‌خسی سكرتێر به‌تایبه‌تی‌و ده‌فته‌ری سیاسی‌و ئۆڕگانه به‌رپرسه‌كانی به‌گشتی، ئه‌گه‌ر پییان وابێ كه كۆنگره‌ی ئه‌وساڵ پێویسته گرینگیه‌كی تایبه‌تی پێ‌بدرێ، ده‌بێ له‌كاتی دانانی به‌رنامه‌ڕێژی كۆنفرانسه‌كانی پێش كۆنگره‌دا ئه‌و‌په‌ڕی گرینگی بدرێ به بناغه‌یه‌كی پته‌و‌سالم. ئه‌و بناغه‌و بنچینه‌ی باسی ده‌كه‌ین، بایه‌خدانه به حیزب بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی‌و به‌هره لێوه‌رگرتن بۆ ته‌شكیلاتێكی بێ‌قڕره‌و ده‌ردی سه‌ر له داهاتوودا. بۆیه ته‌نیا شتێكی كه جێگای تێڕوانین‌و بایه‌خ پێدان بێت، ئه‌و بناغه‌ییه كه باسی ده‌كه‌ین‌و ده‌بێ ئه‌و په‌ڕی كاری بۆ‌بكرێ‌و بیری لێ‌بكرێته‌وه .
بنچینه‌ی هه‌ركارێك كه‌بمانه‌وێ له‌داهاتوودا به‌هره‌به‌رداری لێ‌بكرێت ، ئه‌و زه‌رووره‌ته په‌یدا ده‌كا كه له به‌رنامه ڕێژیدا ئه‌همییه‌تی زیاتری پێ‌بدرێ، بۆئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌كی ئه‌و بنچینه‌ی باسكرا به‌باشی دابڕێژرێ.
ڕه‌نگبێ داڕشتنی بنچینه‌كی پته‌و كارێكی هاسان نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك ئێمه بمانه‌وی له داهاتوودا بێگیروگرفت‌و ده‌رده‌سه‌ر‌بین، ده‌بێ‌و پێویسته له خۆمان‌و له یه‌ك‌یه‌كی ئه‌ندامانی حیزب مایه دابنێین‌و هه‌روه‌ها له‌باری مادیشه‌وه ئه‌و په‌ڕی دلفره‌وان بین .
بێجگه له‌وانه‌ی باسكران، پێویسته بۆ كۆنفرانسی هه‌رشارێك نوێنه‌ری به‌شی ته‌شكیلاتی سه‌رپه‌رستی كۆنفرانس وه‌ستۆی خۆی بگرێ‌و له داهاتووشدا گه‌ڕانتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكات، كه بۆخۆی سه‌رپه‌رستی كردوه‌و‌كه‌م‌و كووڕی نییه، چوونكه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه‌سانێك له ئه‌ندامانی به‌شدار هه‌ڵده‌بژیردرێن‌و ده‌بنه نوێنه‌رو پێكهێنه‌ری كۆنگره‌و، ده‌نگده‌ده‌ن بۆ دیاریكردنی ڕێبه‌رایه‌تی داهاتووی حیزبی‌دێموكڕاتی كوردستانی ئێران.
لێره‌دایه كه ئه‌و نوێنه‌ره ته‌شكیلاتیه‌ی كۆنفرانس به‌ڕێوه ده‌بات، چۆنی به‌رێوه ده‌باو چه‌ندی لێده‌زانی‌و چه‌نده ئه‌همیه‌ت ده‌دا به‌و كۆنفرانسه، جێگای تێڕوانینه كه داخوا جه‌ووی كۆنفرانس له حاڵی هه‌ڵڵاو كێشه‌ی بێ‌ئامانجدا دێڵێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر هاتوو له جه‌ووێكی ناسالمی بوحڕانزا دابوو، ده‌توانێ به‌ره‌و باسی سیاسی‌و فێرگه‌یه‌كی سیاسی به سوودی كۆنگره ڕێنوێنی بكات؟
بۆیه له پێشه‌كی ئه‌و چه‌ند دێره‌دا باسی بناغه‌و بنچینه‌كرا، نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و كۆنفرانسه‌یه ده‌چێته كۆنگره‌و له‌وێش به‌پێێ لێزانی ئه‌و كه‌سانه‌یه بنچینه‌ی دووساڵه‌ی حیزبه‌كه‌ی بنا‌ده‌نێ. له‌واقیعدا به بیری تیژی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆنفرانسه‌و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی بۆ كۆنگره ده‌چن، سیاسه‌تی داهاتووی حیزب دیاری ده‌كه‌ن‌و ڕێبه‌رانی لێوه‌شاوه‌ی حیزب هه‌ڵده‌بژێرن‌و هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش گرینگتر قانون‌و یاسایه‌ك ، واته: ئه‌گه‌ر تێڕوانینێك هاته پێش، به‌سه‌ر پڕۆگڕام‌و پێڕه‌وی ناوخۆی حیزب‌دا، ئاڵووگۆڕی پێویستی تێدا ده‌کرێ .
ڕه‌نگه‌پێویست‌بێ لێره‌دائاماژێكی بچوك‌به‌پێڕ‌ه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكڕا تی كوردستاندا بكرێت. هه‌موولایه‌ك ده‌زانین كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا پێره‌وی نێوخۆی هه‌ر حیزبێك یاسا‌و قانوونێكی قه‌راردادیه كه له‌سه‌ر مشتوومڕی هاورێیان له كۆنگره‌دا پێك دێتوو په‌سندده‌كرێ. حیزبی ئێمه‌ش خۆی له‌و یاسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ڵناوێرێ چوونكه په‌یڕه‌وی یاسایه. بێشك هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی حیزبیش له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كی بڕگه‌كانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆچوون‌و ڕوانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر ئازادی‌و دێموكڕاسی هه‌روه‌ها ته‌شویق‌و سه‌زای ئه‌ندام بۆچوونی تایبه‌تی خۆم هه‌یه‌وپێموایه: حیزبێكی
كه‌ڕێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له ته‌بعیده‌و شانه‌و كۆمیته و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه تاكه‌كانیشی له ژێر چاوه‌دێری دوژمندان ، ده‌رگا ئاواڵه‌كردن له ژێر نێوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئازادی‌و دێموكڕاتی هه‌بێت‌و هیچكه‌س سه‌زا نه‌درێ! ئه‌ئاوا به شێوه‌ی ده‌رگا هاویشتنه‌سه‌رپشت هه‌ركه‌س هه‌رچی پێی‌خۆش‌بوو بێكاو بیڵێ ئازاد بێ ، من به‌شبه‌حاڵیی خۆم، به‌داهاتووی یاسایه‌كی ئاوا نه‌ك هه‌ر خۆشبین‌نیم،به‌ڵكووله د‌وا ڕۆژداكه‌ندو كۆسپی پتری له‌به‌رچاوه
له‌و جێگاوناوچانه‌ی دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵه، ئازادی به‌ڕللا‌نه‌ك هه‌ر مه‌ترسیداره، به‌لكوو له‌ڕیشه‌دانی حیزب‌و كاره‌سات خوڵقێنه. له‌و جێگا یانه‌ش كه ترسی دوژمن كه‌مه، وه‌ك ئوروپا‌و ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌كرێ بڵێین: ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسا‌و سه‌زا، به‌ڕه‌ڵڵا بارهێنانی ئه‌ندامه. ئه‌ندامێكی تابعی قانوون‌و بڕیار‌و بڕگه‌ی په‌سنكراوی حیزبه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت‌و له‌ژێر نێوی ئازادی و دێموكڕاسیدا، له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوودا هه‌رچی پێی خۆش‌بوو بیڵێ‌و ئه‌وه‌ی ویستی‌و به‌بیری داهات بیكا، ئه‌وه به ئازادی و دێموكڕاسی نازانم ؟!
هه‌موو مرۆڤێك شیاوی ئازادی‌و په‌ره‌پێدانی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیه‌تی چ له نێو حیزبێكی سیاسی‌دا بێ، چ له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب و گڕوپی سیاسی‌دا بێ. له‌وڵاتی ژێرده‌ست‌و داگیركراوی ئێمه‌دا ئه‌ندامی حیزبی سیاسی ده‌كرێ‌و ده‌بێ ڕێگه‌ی بدرێ به‌ئازادی بیر‌و ڕای خۆی ده‌ربڕێ‌و په‌ره به بیر‌و ڕای خۆی بدات‌و له‌گه‌ڵ هاوبیرانی هاوڕێی، ته‌رح و پلانی خۆیان هه‌بێ‌و به نووسراوه پێشكه‌ش به ئۆڕگانی سه‌روی خۆیان بكه‌ن‌و ئۆڕگانیش له‌سه‌تا سه‌ت ده‌بێ یان قبوولی بكات، یان وه‌ڵامی قه‌ناعه‌ت پێكراویان بداته‌وه. به‌وه ده‌ڵێن ئازادی فكری كه له گه‌ڵ هاورێیانی له ئاڵوو گۆڕێكی فكریدا پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان به سوودی حیزبه‌كه‌یان داڕێژن‌و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن‌و هه‌روه‌ها ئاكا‌می ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌ی كه لێی پێكهاتووه به نووسراوه بدرێ به سه‌رترو وه‌لام وه‌رگیرێته‌وه .
به‌بڕواو بۆچوونی هێندێك نووسراوه كه باس له ئازاد بوونی جیناح‌و جیناحبازی‌ده‌كه‌ن‌و بوونی به باش ده‌زانن، دیاره بۆچوون ئازاده‌و مافی خۆیه‌تی بینووسێ، به‌ڵام من به پێی ئه‌زمونێكی كه له پڕۆسه‌ی ته‌مه‌ن‌و تێكۆشانمدا وه‌ده‌ستم هێناوه، ئه‌وه‌نده‌ی تێیگه‌یبم، ئاكا‌می هه‌رجۆره جیناحبه‌ندیه‌كی سیاسی‌له هاتوودا كه‌ویست‌وخواستیان وه‌دی نه‌هات، تووشی هه‌ڵبه‌زدابه‌ز ده‌بن‌و ده‌كشێته سه‌رجیابوونه‌وه و له تبوون‌و بێشك له هیچ كاتێكداو له هیچ شوێنێكی ئه‌و جیهانه‌دا، له‌تبوون به سوودو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگانییه، جا چ ده‌گا به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی د‌وا كه‌وتووی ده‌ست به‌سه‌ر داگیراوی وه‌ك كوردستان،واته له ئه‌ساسدا جیناحبه‌ندی، بێ ئه‌و لاولا، ده‌كرێ نێوی لێ‌بنێین‌و بڵێین: ده‌سته‌به‌ندی دژی یاسا‌و ڕیبه‌رایه‌تی، واته: ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تییه‌ی كه به‌پێی یاسا‌و كۆنگره هه‌ڵبژێردراوه.
هێندێك له ئه‌ندامانی حیزب له كاتی نووسیندا ئاماژه ده‌كه‌ن و پێیان وایه : له حیزب‌دا نابێ هیچ شتێك له ئه‌ندام شاراوه بێت، به‌ڵام ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ شاراوه نه‌بێت چییه؟ سه‌فه‌رو دیداری دیپڵۆماتییه؟ په‌یوه‌ندی‌گرتنه‌كانه؟ پلانی نهێنی دژی دوژمنه ؟ ڕێكخستنه نهێنیه‌كانه ؟ زانیاری له‌سه‌ر مه‌وجودیه‌تی ماڵی حیزبه؟ بۆمن ڕووننه‌بوو.
هێندێكیش پێیان وایه نه‌ك هه‌ر حیزبێكی سیاسی‌و نهێنی، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌تانیش زۆرشتی نهێنیان هه‌یه‌و ده‌بێ واشبێ. حیزبێكی سیاسی كه ساڵانه ده‌یان پلان‌و پێلانگێڕی له دژی ئه‌نجام ده‌درێ ، چۆن ده‌كری شتی شاراوه‌ی نه‌بێت؟داخواشتێكی‌ئاوا،وه‌ك خانوێكی‌بێده‌رپه‌یكه‌ر ناچێ؟
له‌كۆتاییدا بۆئه‌وه‌ی له پته‌و بوونی بناغه‌ی هه‌ڵبژێدراوان خاترجه‌م بین، پێویسته به‌شی ته‌شكیلاتی حیزب جارێكی دیكه چاوێك به‌نوێنه‌رانی هه‌لبژارده دا بخشێنێته‌وه‌و پووختی بكات به‌میلاكی داهاتوو .
...
سه‌عیدكاوه“ كوێستانی“ 12 / 05/ 2008 www.kurdland.net
RSS
چاپ کردن/Print