وێنه: نه‌سرین قاسملوو
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ گوێ گرتن له وتووێژه‌که
دووشه‌ممه 28 ی ئاپریلی 2008
نه‌سرین قاسملوو ، هاوسه‌ری ڕێبه‌ری شه‌هید کراوی کورد عه‌بدولره‌حمانی قاسملوویه که له سه‌ر کێشه‌ی ژنانی کوردستان وتوێژه‌کی له گه‌ڵ رادیۆ زایه‌ڵه پێک هێناوه.
بۆ زانیاری میوانانی سایتی پێشمه‌رگه‌کان
ئه‌م زانیاریانه له ماڵپه‌ری زایه‌ڵه وه‌رگیراون.
زایه‌ڵه، به‌شی كوردیی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید، یه‌كه‌م وه‌شانی خۆی له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌شی مانگی یه‌كی ساڵی 2001 ده‌ست پێكرد.
ئاماده‌كارانی زایه‌ڵه، شیلان دلژه‌ن، زانا سه‌رین، لۆرین ئیبراهیم به‌رزنجی، شوکران کاڤاک و ناسری سینا ن كه به یارمه‌تیی چه‌ند هاوکارێکی کاتی به‌رنامه‌کان ئاماده ده‌که‌ن. هه‌ر خۆشیان به‌رپرسی كار و باری فه‌ننی، تۆماركردنی ده‌نگ، مۆنتاژ و وه‌شانی به‌رنامه‌كانن كه به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی ده‌كرێ.
زایه‌ڵه چه‌ند هاوکاریی کاتیشی هه‌یه که به سه‌رپه‌رشتیی ئاماده‌کاری زایه‌ڵه، یارمه‌تیی دروستکردنی به‌رنامه‌کان ده‌ده‌ن.
بیروڕای خۆتان له‌سه‌ر په‌یاموه‌رگری ڕادیۆ زایه‌ڵه تۆمار بكه‌ن:
3947 784 -8- 0046
كات و فرێكانسی وه‌شان:
زایه‌ڵه هه‌موو ڕۆژانی ئاسایی هه‌فته بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به‌رنامه بڵاو ده‌کاته‌وه.
دووشه‌ممه تا هه‌ینی ــ سه‌عات پێنجی ئێواره
ئه‌و به‌رنامانه هه‌موو شه‌وێک له سه‌عات ده‌ی شه‌ودا جارێکی‌تر ته‌نیا بۆ گوێگرانی نیشته‌جێی پارێزگای ستۆکهۆڵم ( FM 89.6 MHz) دووپات ده‌کرێته‌وه.
گوێگرانی كورد له ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانن له سه‌عات پێنج و نیوی ئێواره به كاتی سوید، ڕێكه‌وتی چوار و نیوی ئێواره به كاتی گرینیچ، له‌سه‌ر شه‌پۆلی كورت، ڕیزی 22 مه‌تر، فرێكانسی 11540 كیلـۆهێرتز (به كاتی هاوینه) و ڕیزی 41 مه‌تر، فرێكانسی 7420 كیلـۆهێرتز (به كاتی زستانه) گوێ له به‌رنامه‌كانی ئێمه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگرن.
.
لینکی رادیۆ زایه‌ڵه
RSS
چاپ کردن/Print