زۆر جار کاتێک باس له له‌به‌ر چاو گرتنی سه‌همیه‌ی ئیجباری بۆ ژنان له نێو ڕیزه‌کانی حدکا ده‌کرێت، له پرێکدا هێر‌شت ده‌کرێته سه‌ر، وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ت وتبێت . چوون زۆر که‌س پێیان وایه که ئه‌م شێوه میکانیزمه نا‌عه‌داڵه‌تیه‌و نیشانه‌ی ئیمتیازدانێکی به خۆراییه به ژنان، ئه‌مه له کاتێکدا که ژنانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه پاڵپشت و هاوخه‌باتی پیاوان بوون بۆ ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان. دیسانیش زۆر که‌س پێیان وایه که له به‌ر چاو گرتنی سه‌همیه‌ی ئیجباری بۆ ژنان ناعه‌داڵه‌تیه و نیشانه‌ی که‌م توانایی ژنانه له به‌ڕێوه بردنی کار‌و چالاکی سیاسی‌دا. به‌ڵام به پێچه‌وانه له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و شێوه میکانیزمه به واتای که‌م توانایی ژنان نیه، به‌ڵکو میکانیزمێکه بۆ هه‌رچی زووتر‌و باشتر وه‌گه‌ڕخستنی تواناکانی ژنان و چالاک کردنیان و هاندانیان له کار‌و باره سیاسیه‌کاندا که له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک له هۆیه‌کان، نه‌یان توانیوه له کۆمه‌ڵگادا وه گه‌ڕ بخرێن. دیسانیش ئه‌گه‌ر وابێت و راست بێت که ژنان که‌م توانان له به‌ڕێوه‌بردن وله ئه‌ستۆ گرتنی کارووباری سیاسی‌دا، ئایا ئه‌مه گرفتێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگا نیه که رێکخراوه سیاسیه‌کان به‌ر پرسیارن له به‌رامبه‌ریداو پێویسته ئاوڕێکی لێ بده‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌رێزیه‌کی دروستی بۆ دانێن تا هه‌رچی زووتره کۆمه‌ڵگاو ژنان له‌و گرفتانه ڕزگار بکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌زموونی وڵاتانی پێشکه‌وتووی رۆژئاوا له پێش چاو بگرین ده‌بینین یه‌کێک له باشترین میکانیزمه‌کان که توانیویانه ژنان به شێوه‌یه‌کی بێوێنه چالاک بکه‌ن له بواری سیاسی‌دا مه‌سه‌له‌ی به‌رێوه‌بردن و له پێش چاو گرتنی سه‌همیه‌ی ئیجباری بوه، که ئێستاشی له گه‌ڵ بێت ئه‌و میتۆده به‌رده‌وامه. هه‌ربۆیه زۆر گرینگه ئه‌و رێکخراوه کوردیانه‌ی که به‌ردی لایه‌نگری له مافی ژنان له سنگ ده‌ده‌ن و به په‌رۆشی چاره‌سه‌ر کردنی گرفتی ژنانن هه‌رچی زووتر ئه‌و شێوه میتۆده به کار ببه‌ن و ژنان به‌شدارو چالاک بکه‌ن له به‌رێوه بردن و جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه سیاسیه‌کاندا، ئه‌گینا ته‌نیا به پڕوپاگه‌نده پرسی ژنان چاره‌سه‌ر ناکرێت. پێم خۆشه له‌م پێوه‌ندیه‌دا نمونه‌ی وڵاتی فینلاند بێنمه‌وه، ژنانی ئه‌م وڵاته ژنانێک بون له ڕۆژئاوادا، که له پێش هه‌موو وڵاته‌کانی دیکه‌ی رۆژئاوادا هه‌م مافی ده‌نگدانیان وه‌رگرت و هه‌میش رێژه‌ی به‌شداری ژنان له کاروباری سیاسی‌دا له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1900دا له رێژه‌ی ژنانی وڵاته‌کانی دیکه زۆر زیاتر بوو، به شێوه‌یه‌ک که له سالی 1907 رێژه‌ی ژنانی پارلامانتار له وڵاتی فینلاندا 10% ی رێژه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته بوو، له کاتێکدا رێژه‌ی ژنانی پارلامانتارله وڵاته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوادا راست 50 ساڵی ته‌واوی تێپه‌ڕکرد تا توانیان 10% کورسیه‌کانی پارله‌مان به ده‌ست بێنن. هه‌رچه‌ند چالاکی ژنان له بواری سیاسی‌دا له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاواییدا زۆر له پاش وڵاتی فینلاند بوو، به‌ڵام به هۆی له به‌رچاو گرتنی سه‌همیه‌ی ئیجباری که رێکخراوه سیاسیه‌کانی وڵاته ڕۆژئاواییه‌کان به کاریان برد ژنانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که که‌ڵکیان له‌و شێوه میتۆده‌یه وه‌رگرت توانیان پێش وڵاتی فینلاند بکه‌ون چوون وڵاتی فینلاند سه‌همیه‌ی ئیجباری بۆ به‌شدار کردنی ژنان له کاروباری سیاسی‌دا له به‌ر چاو نه‌گرت تا ساڵه‌کانی نێوان 80 و 90. ئه‌م کاره بو به هۆی ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی به‌شداری ژنان له کاروباری سیاسیداو هه‌روه‌ها بوونی ژنان له جێگا بڕیارده‌ره‌کاندا له‌و وڵاتانه‌ی که سه‌همیه‌ی ئیجباریان بۆ ژنان له به‌ر چاو گرتبو زۆر له وڵاتی فینلاند زیاتر‌و له پێشتر بێت، به شێوه‌یه‌ک که له ساڵی 1998دا رێژه‌ی ژنان له جێگا بڕیارده‌ره‌کاندا له وڵاتی نۆ‌رویژ 47% بو به‌ڵام له فینلاند ئه‌م ڕێژه‌یه 28% بوو. به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی سه‌ره‌وه من داوا‌و چاوه‌ڕوانیم له ڕێکخراوه‌کانی سیاسی کورد به تایبه‌ت حدکا هه‌یه که تێ‌بکۆشن که‌ڵک له ئه‌زمونه‌کانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ر بگرن بۆ هه‌رچی باشتر‌و زووتر پێشخستنی ژنان و به‌شدار کردنی ئه‌وان له به‌ڕێوه بردنی کار‌و چالاکی سیاسی‌دا، که ئه‌م کاره واته به‌شدار بونی ژن له دام و ده‌زگا بڕیارده‌ره‌کاندا ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری مافه‌کانی ژنان بکات له یاسای هه‌ر وڵاتێک‌دا. هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی مافه‌کانی ژنان له یاسای وڵاته‌کاندا باشترین رێگاچاره‌یه بۆ له نێو بردنی توند‌و تیژی له هه‌مبه‌ر ژنانداو دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رابه‌ر و عاداڵه‌ت که له‌وێدا ژنان و پیاوان به ماف و ئه‌رکی به‌رامبه‌ره‌وه تێیدا به‌شدار بن. ئه‌گه‌ر بێت‌و حدکا که‌ڵک له‌و شێوه میکانیزمه وه‌ربگرێت بۆ چالاک کردنی ژنان له بواری سیاسی‌دا زۆر ڕوونه که ئه‌م حیزبه شانازیه‌کی بێوێنه له مێژووی خۆیدا تۆمار ده‌کات، که ده‌بێته نمونه‌ی باشترین ڕێکخراوی سیاسی کوردی که تا ئێستا توانیبێتی میتۆدێکی به‌و شێوه‌یه به کار ببات بۆ پێشخستنی ژنان.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه من پێم وایه باشتره ماکسێک بکه‌ین و تێ بفکرێین، تا بزانین گرفتی ئێمه له کوێدایه و بۆچی حیزبێکی خاوه‌ن 63 خه‌بات هێشتا ڕێژه‌ی ژنانی له ڕێبه‌رایه‌تی خۆیدا له ئاستێکی ئاوا نزم دایه؟ ئه‌وه به‌و واتایه نیه که ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان له ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی‌دا له ئاستێکی زۆر به‌رزوو به‌رچاودایه، چوون به‌داخه‌وه له نزیک به ته‌واوی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردی‌دا و پارله‌مانی کوردستانی باشوریشی له گه‌ڵ بێت ڕێژه‌ی ژنان له جێگا بڕیارده‌ره‌کاندا له ئاستێکی زۆر نزمدایه. ئه‌مه بۆ خۆی وای کردوه که هه‌موومان ده‌بینین و ده‌بیسین ژنانی باشوری کوردستان له چ ئاستێکی نه‌هامه‌تی و بێ مافی دا ده‌ژین، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر پیاوێک که‌ی پیی خۆش بێت خێزانی یا خوشکی ده‌کوژێت و یاساش که‌مته‌رخه‌می ده‌کات بۆ به سزا گه‌یاندنی ئه‌و پیاوانه. به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستیانه‌یه که حدکا، ئه‌و حیزبه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بڕوایه‌کی قوڵی به مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو بوه له کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا هه‌ر له ئێستاوه هه‌رچه‌ند باشتر وابوو که له مێژه پلانێکی دروستی بۆ پێشخستنی ژنان له بواری چالاکی سیاسی‌دا له به‌رچاو بگرێت، له هه‌مانکاتدا زۆر گرنگه نه‌هێڵین ئه‌زمونی تاڵی ژنانی باشووری کوردستان له کوردستانی ئیمه‌شدا دوپات ببێته‌وه‌و هه‌ر له ئیستاوه تیبکۆشین تا رێژه‌ی ژنان له ڕێبه‌رایه‌تی حدکا له ئاستێکی به‌رز دا بێت، چوون ئه‌م کاره وا ده‌کات که ژنانی ئێمه جێگای شیاوی خۆیانیان هه‌بێت له دواڕۆژی کوردستانداو له‌و جیگایانه‌دا که بریارده‌رو بریار به‌رێوه‌به‌ره.
تووبا ئه‌لیاسی
20080427
RSS
چاپ کردن/Print